کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


له‌ جیاتی چاکسازی سیاسی، چاکسازی ڕوخسار

Monday, 15/06/2009, 12:00


له‌گه‌ڵ هاوڕێیه‌کمدا دانیشتبوین قسه‌مان ده‌کرد، بێئه‌وه‌ی به‌خۆمان بزانین وه‌ك پیشه‌ی هه‌موو کوردێك هاتینه‌وه‌‌ سه‌ر باسی سیاسه‌ت!
ووتی : ئه‌رێ هه‌رچی مه‌سئولێك ده‌م ده‌کاته‌وه‌ باسی چاکسازی ده‌کات و هیچ گۆڕان‌و
چاکسازیه‌کیشمان نه‌دی
ووتم : بۆ بوختانیان بۆده‌که‌یت به‌خوا چاکسازیان کردوه‌
ووتی : کامه‌تا چاکسازیه‌که‌یان!
ووتم : ئه‌گه‌ر چاکسازی سیاسیان نه‌کردبێت خۆ چاکسازی ڕوخساریان کردوه‌! تۆ
سه‌یری مه‌سعود به‌رزانی بکه‌ جاران هه‌موو ده‌مو‌چاوی خاڵ بوو ئێسته‌ زۆر
که‌مبۆته‌وه‌‌و ده‌ڵێن به‌نیازه‌ بڕواته‌وه‌ بۆ ئه‌وروپا هه‌ندێکی تریش لاببات، عماد
ئه‌حمه‌دیش په‌ڵه‌یه‌کی سوری گه‌وره‌ به‌سه‌ر ڕومه‌تیه‌وه‌ بوو ئێسته‌ نه‌ماوه‌،
زۆریش له‌ مه‌سئوله‌کان سه‌ر‌وسمێڵیان بۆیاغ کردۆته‌وه‌ و خۆیان گه‌نج کردۆته‌وه‌،
تۆ ته‌ماشای مه‌لا‌به‌ختیارت نه‌کردوه‌ جاران ڕیوه‌ڵه‌یه‌ك بوو ئێسته‌ ده‌ستێکی
به‌خۆیدا هێناوه‌‌و خۆی به‌) تۆم‌کروز(ناگۆڕێته‌وه!‌
ووتی : به‌خوا ئه‌و سه‌ر ڕه‌شکردنه‌وه‌ قه‌ترانیه‌ دیاره‌ ته‌زویره‌‌ و به‌وه‌ گه‌نج نابنه‌وه‌
ووتم : ئاخر دڵیان پێخۆش ده‌بێت و به‌حسابی خۆیان هه‌ندێ که‌سی پێهه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تێنن
ووتی : ئه‌ی جه‌لال تاڵه‌به‌نی خۆ هیچی له‌ خۆی نه‌کردوه‌
ووتم : چۆن! ئه‌ڵێن ئه‌ویش ته‌نه‌که‌یه‌ك غه‌ز‌وبه‌زی له‌ وورگی ده‌رهێناوه‌ به‌ڵام ماڵی
کاولبێت هه‌ر بچوك نه‌بۆته‌وه‌
ووتی : ئه‌ی باشه‌ شێرکۆ بێکه‌س بۆچی سه‌ری ڕه‌شده‌کاته‌وه‌ خۆ ئه‌و مه‌سئول نیه‌؟
ووتم : ئاخر له‌گه‌ڵ مه‌سئو‌له‌کان زۆر تێکه‌ڵه‌‌و خوی ئه‌وانی گرتوه‌، ئه‌ی نه‌ت بیستوه‌
ئه‌ڵێن له‌گه‌ڵ هه‌ر که‌سێك زۆر بژیت ئه‌گه‌ر ڕه‌نگیشی نه‌گریت خوی ده‌گریت
ووتی : تۆ بڵێی شێرکۆ بێکه‌س بزانێت که‌ له‌ناو خه‌ڵکدا ئه‌و بایه‌خه‌ی نه‌ماوه‌؟
ووتم : به باسی ‌شیرکۆ بێکه‌سدا بیری ڕه‌فیق سابیرم که‌وته‌وه‌ ئه‌زانی چیکردوه‌؟
ووتی : چیکردوه‌؟
ووتم : خراپسازی کردوه‌
ووتی : خراپسازی چیه‌؟ ئه‌م ووشه‌یه‌م نه‌بیستوه‌
ووتم : خراپسازی ئه‌وه‌یه‌ که‌ له‌م کاته‌دا که‌ هه‌موو جه‌ماوه‌ر دڵی پڕه‌ له‌داخ به‌رامبه‌ر
ئه‌و ده‌سه‌ڵاتدارانه‌ی کوردستان و ته‌نانه‌ت ئه‌ندامی حزبه‌کانیشیان به‌ لێشاو
لێیان دێنه‌ ده‌ره‌وه‌ و زۆر که‌س ده‌ڵێت تا له‌ هه‌ڵبژاردنه‌که‌دا ڕسوا نه‌بوون با به‌
ڕوی سوری خۆمه‌وه‌ جێیان بهێڵم، که‌چی جه‌نابی ڕه‌فیق سابیر له‌م ئاخر‌وئۆخریه
خۆی خزانوه‌ته‌ لیسته‌ به‌دناوه‌که‌ی یه‌کێتی ‌و پارتیه‌وه‌
ووتی : باشه‌ ئه‌م پیاوه‌ بۆ وای کردوه‌؟ خۆ هێنده‌ش پیر نییه‌ که‌ پێی بڵێین پیری ئاخر
شه‌ڕ...

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە