لە کێشەی نێوان شیعە وسونەدا
Wednesday, 21/12/2011, 12:00
لەوەتی شیعە وسونە لە عێراق دا هەیە، ئەو کێشەیە مەزهەبیە بەردەوامە، لەوانەشە ئەوە تەنها تەوقی نەجاتی کورد بێت لە نێوان چەکووشی سونە وسندانی شیعە. ڕاستە کاتی خۆی ێدام وڕژێمەکەی هەردوو لامانی دەچەوساندەوە، بەڵام لەوە ناچێت نە سونەی عەرەب وەک سونەی جاران ما بن ونە شیعەی عەرەب وەک شیعەکانی سەردەمی هاوخەباتی مابن.
کاسانێک لە نێوەندە سیاسی ورۆژنامەگەرییەکان هێشتا لەو زڕە خەونانە بە ئاگا نەهاتوون وپێیان وایە دەبێت ئێمەی کورد هەموو هێلکەکانمان بخینە سەبەتەی شیعە گوایە هاوخەباتمانن، بەڵام ئەو جۆرە بیرکردنەوەیە سافیلکەییەکی زۆری پێوە دیارە دەگاتە ڕادەی ساویلکەیی. بەڕای ئێمە عکومەتی کوردستان لەو بارەیەوە خوێندنەوەی دروستترە بۆ ڕوداوەکان کاتێ بێلایەنیەکی ئیجابی نیشان دا لەو کێشەیەی کە ئێستا لە ئارادایە لە نێوان شیعە بە سەرکردایەتی مالیکی ولەژێر پەردەی حکومەتە شڕوگەندەڵەکەی بەغدا و نێوان سونە بە نوێنەری لیستی عێراقیە وهێماکانی وەک تاریق هاشمی وساڵح موتلەگ وکەسانی تر.
ئەگەر سونەی عێراق تەنها لەبەر مەوروسی ئایدیۆلۆژیا وفیکری نەتەوەپەرستی عەرەبی هەڵوێستی نێگەتیڤانەیان دەرهەق بە کورد هە بێت، ئەوە وێنەی کورد لە یادەوەری جەمعی شیعە زۆر خراپترە، و ئەوەشی شیعە دەجوڵێنێت کە مەزهەبە زۆر ترسناکترە لە وەی کە سونە دەجوڵێنێت، ڕاستە سونەش قاعیدەی هەیە بەڵام ئەگەر قاعیدە لە چاکترین حاڵەتیدا بتوانێت سەدا دووی سونە بجوڵێنی وهانیان بدات بۆ هەر دەبەنگییەک یان کارێکی خۆکوژی ئەوە مەراجیعی شیعە ورمووزی تەلیسماوی مەزهەب توانای جولاندنی سەدا نەوەتی هەیە ٩٠% زۆر وردتر وکاریگەرانە تر لە قاعیدە. دەیان دەقی پیرۆزی مەزهەبی لە فیقهی شیعەدا هەیە کە کورد لە مرۆڤایەتیش دادەبڕێنێ، دەقگەلێک دەگاتە ئاستی جینۆسایدی مەعنەوی، قوڕبەسەری کورد ئەگەر ڕۆژێک ئەو دەقانە تەفعیل بکەن.
ئەمڕۆ شیعە لە عێراق هەوڵی لوشدانی هەموو عێراقیەتی دەنا ئەگەر دەستور هێندە پیرۆز بێت لای دەسەڵاتی شیعەی عێراق کە هەردەم کە شتێکیان لێ عاسێ دەبێت پەنای بۆ دەبەن، ئەی بۆ دژایەتی داوای بە ئەقلیم بوونی پارێزگای سەلاحەدین و دیالە بەو شێوەیە توندە ڕەت دەکەنەوە تا ڕادەی ڕاونانی مەجلیسی پارێزگای دیالا وخودی پارێزگار بۆ کوردستان؟!!
ئەی ئەو هەموو دەستی دەستی پێکردنە لە کێشەی کەرکوک وناوچە دابڕاوەکانی تر چی پیدەگوترێت جگە لە دووبارەکردنەوەی تەماعی وچاوتێبڕینی شیعە لە کەرکوک بەشێوەیەکی خراپتر لە عەرەبە بەعسییە عروبەییەکان!! بۆ ئەوانەی لە ئێراننن خۆ بەعسی نین، ئەگەر حکومەتە شۆفێنییەکانی بەعس وتورک جاروبار موفاوەزاتیان دەکرد لەگەڵ کوردەکان ئەگەر بۆ چاوبەستەی خەڵکیش بێت بەڵام چاکترە لەو ڕژێمە مەزهەبی وتایفیەی ئەگەر لەو سەردەمە نەبوایە پێی ئاسایی بوو هەموو کورد وسونەی ئێران وەک دەوڵەتی بەدناوی سەفەوی بەزۆر بکاتە شیعە یان قەڵا چۆیان بکات!
ئەگەر باڵی ڕاستەی ئێران کە سوریایە شکا بە تینی شۆڕشی بوێر وغەدر لێکراوی سوریا ئەوە زۆری پێناچێت ئێران بە هۆکاری ناوەوە و دەرەوە هەمان چارەنووسی دەبێت، پێویستە کورد ئەو حساباتانە بکات ووێنەی جمکی دووانەیی لەگەڵ شیعەی عێراق لە مێشکی خۆیی وکەسانی تر بسڕێتەوە، چونکە قیادەی شیعەی عێراق مایەی خەشم و قینی هەموو جیهانی سونییە لەبەر دەمارگیری مەزهەبی وتایفیان، گومانم نییە پاش سەرکوت کردنی سونەی عێراق بەتەواوی وەک بەرازی یەکانە ملی پانیان بەرەو کورد هەڵدەسوڕێنن. ئەوانە دۆستیان نییە لە دەرەوەی مەزهەب، ئەگەر هەشیان بێت دۆستایەتی توقییە یە [ڕواڵەتبازی] یە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست