گیانى هاوڵاتیان گرنگترە لە دەنگەكانتان
Tuesday, 01/10/2013, 12:00
هەڵبژاردن بەیەكێك لەپایەگرنگەكانى دیموكراسى دادەنرێت كە لەهەروڵاتێك داهەڵبژاردن نەكرێت ناكرێ بەوڵاتیكى دیموكراسى دابنرێت بەڵام مەرجیشە ئەوهەڵبژاردنە بەشێوەیەكى پاك وبێگەردوبەبێ شەڕو خوێن ڕشتن كۆتایى پێ بێت.
لەهەریّمى كوردستانیشدا لەدواى ڕاپەڕینە جەماوەرییەكەى بەهارى 1991 ەوە مومارەسەى ئەم پایە گرنگەى دیموكراسى دەكرێت سەرەڕاى كەم وكورتى وبەكارهێنانى زۆربەى وەسیلەكانى ساختەكارى ودواكەوتنى هەڵبژاردن كە زۆربەى هەڵبژاردنەكان لەكاتى یاسایى خۆیان دا ئەنجام نەدراون دواكەوتون.
ئەوەى كەدەمەوێ قسەى لەسەر بكەم هەڵبژاردنەكانى 2013/9/21 ىپەرلەمانى كوردستانە كەچاوەڕوان دەكرا نمونەیەكى جوانترى دیموكراسى پیشانى وڵاتانى دنیا بدەین وهەڵبژاردنێكى پاك وبێگەردوبێ خوێن ڕشتن ئەنجام بدەین ،بەڵام بەداخەوە ئەم هەڵبژاردنەش بەبێ خوێن ڕشتن وتەقەكۆتاى نەهات كە هەرلەڕۆژى هەڵبژاردندا گەنجێكى شارى هەولێربوبە قوربانى ناكۆكى نێوان دووحزبى دەسەڵات كە هاوپەیمانى یەكن، وە دواى ئەوەش لە شەوێكدا لەشارى سلێمانى ودەوروبەرى ئەندام ولایەنگرانى یەكێتى بە بیانوى زیادبونى ڕێژەى دەنگەكانیان هەوڵیان دادەسكارى سندوقەكانى دەنكدان بكەن وهەڵیان كوتایەسەرناوەندى جیاكردنەوەى دەنگەكان وبەلولەى تفەنگەكانیان پایتەختى ڕۆشنبیریان كرد بە تەقەو ئاگر ،ئەمەش بوبەهۆى گیان لەدەستدانى هاوڵاتیەك وبرینداربونى چەندین هاوڵاتى بەبێ ئەوەى ئەولایەنە لەوەتێبگات كەهەرچى كورسى پەرلەمان هەیە هێندەى گیانى هاوڵاتیەكى بێ تاوان بەبەهاوپیرۆز نیە وەكەم بونەوەى ڕێژەى دەنگەكانیان دۆرٍانى تەنهالایەنێكە بەڵام كوشتنى هاوڵاتى دۆڕاندنى هەرێمەكەمانە بەهەمووحیزب ولایەنەكانەوە.
بۆیە ئەمە ئاماژەیەكى خراپە كە پێمان دەڵێت ئەم دووحیزبەى دەسەڵات دۆراندنیان پێ قەبوڵ ناكرێ وبە تەقەو ترس وتۆقاندن ئەیانەوێ شكستەكانیان بگۆڕن بەسەركەوتن كە ئەمەش مەحاڵە چونكە هیچ هێزێك ناتوانێت ئیرادەى دەنگدەرانى ئەم هەرێمەزەوت بكات وبڕیارى میللەت بگۆڕیت چونكە خەڵكى كوردستان وبەتایبەتى دەڤەرى سلێمانى بەدرێژایى مێژووهیچ زوڵم وزۆرێكیان قەبوڵ نەكردوەو هەمیشە پێشەنگى ڕوبەڕوبەنەوەوبەرەنگارى داگیركەروستەمكاران بوە.
پەیامى من بۆ دنگەئازاو ڕەخنەگرەكانى ناویەكێتەكە پێویستە نەهێڵن ئەمە بەئاسانى تێبپەڕێ وبەرژەوەندى گشتى بخەنە سەروى بەرژەوەندى شەخسى وحیزبى و بێنە دەنگ وسنورێك دابنێن بۆئەوسەركردەكانى حزبەكەیان كەتۆمەتبارن بە گەیاندنى یەكێتى بەم بارودۆخەى ئێستا.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست