کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


باوكی مسعود بارزانیش جنێوی بە كورد داوە

Friday, 07/09/2012, 12:00





هە مومان لەوماوەی ڕابردودا بینیمان مەسعود بارزانی ئەوانەی كەڕەخنە لەپارتی دەگرن بەبێڕەوشت ناویبردن . ئەمە زۆری لە سەر نوسراو گوترا وشیكراوە ،رای جیاوازی لەسەردرا من نامەوێ هیچی لەسەر بلێم لەبەر ئەوەی زۆری لەسەر وترا .
ئەوەی من ڕوداوێكی راستەقینەتان بۆ دەگێڕمەوە كە دەگەڕێتەوە بۆ سالی 1964 كەتیادا مەلا مستەفا گەلی كورد بەخرابتر لە [ قەحپە ] دادەنێت لەسالی 1964 تازە سەرەتای ناكۆكیەكانی نیوان مەلا مستەفاو بالی مەكتەبی سیاسی بوو بەڕابەرایەتی ابراهیم احمد . خەلك لە ناوچەی شەرغەو دێدەوان و تەقتەق و دەشتی كۆیە زۆر بێزار بوون لە هەلسوكەوتی لێپرسراوانی پێشمەرگە لەوناوچەیە زۆلمێكی زۆریان لە جوتیارانی ئەوناوچەیە دەكرد سەرەڕای ئەوەی هەموو ژیانی پێشمەرگە لە سە ر جوتیاران بوو .
لەبر ئەوە سەرۆك عەشیرە ت و پیاو ماقولی ئەودەڤرە بڕیاریان دا بچن بۆلای مە لا مستەفا بۆئەوەوی كێشەكانیان یۆ چارەسەربكات .نەختێك زولمیان لە سەر كەم بكاتەوە من خۆم یەكێك بوو لە و كەسانە لە گەل ئەو رۆیشتم بۆلای بارزانی بەهاوەلی باوكم هەرچەند تازە هەرزەكار بووم
ئیمەلێرەوەرۆیشتین بۆ دۆلی ئاكۆیا كەئەو كات مەلا مستەفا لە وێبوو چوین بۆ دیوەخانی عەباسی مامند ئاغای ئاكۆ پاش مانەوەی دووڕۆژ شەوێكیان مەلا مستەفا هات بۆ دیتنمان . باش ئە وەی ئێمە كێشەی خۆمان بۆ باس كرد . مەلا مستەفا دەستی بە قسەكردن كرد دیار بوو زۆری گلەیی هەبوو لەفەرماندەكان و لێپرسراوانی ئەوكات وەزۆری هۆیەكانیشی گێراوە بۆ تاقمەكەی ابراهیم احمد ئەوەی من دەمەوێ باسیبكەم ئە و چەتد وشەیەیە كەمەلا مستەفا گوتی بەبی زیادوو كەم وە ك خۆی [ ماوەی یەك سالە دەمەوێ ئەو مەلا ماتۆڕە سەگبابە ببینم لەابەر ئەوەی زوڵم لەخەلك دەكات ، ناهێلن بێت چاوم پێیبكەوێت لێمیدەشارنەوە نامە دەنێرم جارێ وەلامم دەدەنەوە دەلێن لە گەرمیانە ، جارێك دەلێن لەبادینانە ، جارێك دەلێن لە كەركوكە ، خۆزیا سورۆكی [ قەحپە بام سەرۆكی ئەم میللەتی كورد نەبام]بۆیە من دەلێم چاوەڕوانكراوە كوڕی ئەم پیاوە بمانكات بە بێڕەوشت

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە