نهێنییه ئاشکرا‌کانی سه‌فه‌ری سه‌رۆکی هه‌رێم بۆ تورکیا -به‌شی ته‌واوکار.
Wednesday, 09/06/2010, 12:00
نهێنییه ئاشکرا‌کانی سه‌فه‌ره‌که: پێنج هۆکاری ستراتیجی
وه‌ک وتم کلیکێکی ئینته‌رنێت به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی راستی و هۆکاری سه‌فه‌ره‌که هه‌ر نه‌بێ له روانگه‌ی تورکیاوه ئاشکرا بێ. هیچ ولاتێ هێنده سسیتمێکی بێسیستم و داخراو‌و بی به‌رنامه‌و بێ زانست و داتا‌و دایه‌لۆگی وه‌ک ئه‌و شته سه‌یره‌ی هه‌رێم نییه. له ولااتنی پێشکه‌وتوودا هیچ رۆژنامه‌یه‌ک نییه ده‌یان پسپۆری تایبه‌تی نه‌بن. زانکۆکان و ده‌زگا ئه‌کادیمییه‌کان ئازادن و هه‌زاران لیکۆڵینه‌وه به‌رهه‌م دێنن. ده‌یان ده‌زگای ستراتیجی و بیرخانه بۆ هه‌موو بابه‌تێکی سیاسی ئابووری کۆمه‌لایه‌تی هه‌ن که زانیاری و شیکردنه‌وه‌ی بابه‌تی و قووڵ و خێرا ده‌رباره‌ی هه‌ر کێشه‌یه‌ک و پرسێک پێشکه‌ش ده‌که‌ن. له کوردستانێش ته‌نیا رۆژنامه روو زه‌رده‌کانی حیزبه‌کان و رۆژنامه سه‌تحی و کالو کرچ و بێناوه‌رۆکه‌کانی ئه‌هلی هه‌ن و ئه‌وی ناکه‌وێته به‌رباس شتی جددی و چاره‌نووسیی و شیکاریی قوول و ناوه‌رۆکداره.
له 4/6 دا، رۆژنامه‌ی توده‌یزه‌مان [زه‌مانی ئه‌مڕۆ] بابه‌تێکی گرنگی له سه‌ر سه‌فه‌ره‌که‌ی مه‌سعود بارزانی به ئینگلیزی بلاوکردۆته‌وه. نووسه‌ره‌که‌ی سه‌رهه‌ت ئه‌رکمین- ه که پرۆفیسۆریکی پێوه‌ندیداره له به‌سی پیوه‌ندییه‌کانی جیهانی له زانکۆی ئاهی ئه‌ڤران و راوێژکاری بیرخانه‌ی ئۆرسام [سه‌نته‌ری دیراساتی ستراتیجی خۆرهه‌ڵاتی نیوه‌نده.] سه‌رهه‌ت خۆی ئه‌م خالانه‌ی خواره‌وه بۆ گرنگی په‌ره‌پیدانی پێوه‌ندی تورکیا له‌گه‌ل کورده‌کانی عێراق ده‌ستنیشان ده‌کا:
1. . رێگه‌گرتن له چالاکییه تێرۆریستییه‌کانی په‌که‌که له رێگای په‌ڕه‌پێدانی هاوکارییه‌کی واقیعی و دلسۆزانه له خه‌باتکردن دژیدا.
2. دروستکردنی سه‌قامگیری له عێراقدا به دامه‌زراندنی هاوسه‌نگییه سیاسییه‌کان
3. په‌ره‌پێدانی سه‌رچاوه وزه‌ییه‌کانی عێراق و زیادکردنی ده‌وری تورکیا له به‌کاربردنی سه‌رچاوه وزه‌ییه‌کان و به هێزکردنی شوێنی تورکیا وه‌ک پردی وزه له رۆژهه‌لاتی نێوه‌ندا.
4. په‌ڕه‌پێدانی پێوه‌ندییه ئابوورییه‌کانی تورکیا-عێراق.
http://www.todayszaman.com/tz-web/news-212122-massoud-barzanis-visit-to-turkey-reasons-expectations-and-the-future.html
5. هه‌روه‌ها له شوێنێکی تری نووسینه‌که‌یدا سه‌رهه‌ت ئه‌وه ئاشکرا ده‌کا که پێویسته تورکیا پیوه‌ندی له‌گه‌ڵ کوردی عیراقدا ببه‌ستن بۆ ئه‌وه‌ی له ولاتیکی تری مونافیس نزیک مه‌بنه‌وه که دیاره مه‌به‌ستی ئێرانه.
مونافه‌سه له‌گه‌ڵ ئیسرائێل
به‌لام رۆژنامه‌نووس (ناسوهی گونگۆر) له (ستار ده‌یلی) دا به ئاشکرا ده‌نووسێ که سه‌رووی عیراق فه‌زای رکه‌به‌رایه‌تییه له نێوان تورکیا‌و ئیسرائیل‌دا. ده‌نووسێ: "بارزانی ناوێکی گرنگه بۆ زۆر یاریکه‌ری ناوچه‌یی و جیهانیی که بیکه‌نه هاوکاری خۆیان له‌م جوگرافیه‌دا. بۆ نموونه، ئیسرائیل ئه‌و ولاته‌یه که کاتێکی زۆری سه‌رف کردووه بۆ ئیش‌کردن له هه‌رێمی سه‌رووی عێراقدا. من پێموایه سه‌رووی عیراق ده‌بێته ناوچه‌یه‌کی جددی بۆ مانافه‌سه له نیوان تورکایو ئیسرائیل‌دا."
http://www.aknews.com/en/aknews/4/152445/ دژایه‌تی په‌که‌که
دیاره سه‌فه‌ره‌که له چوارچێوه‌ی ئه‌و رێکه‌وتنه سێقۆڵییه‌ش دێ که له نێوان تورکیا‌و ئه‌مریکاو عێراق، به هه‌رێمیشه‌وه، ئیمزا کراوه. ئه‌مبه‌رین زه‌مان که رۆژنامه‌نوونسیكی ناسراوه‌و بایه‌خ به پرسی کورد ده‌دا، له پێش سه‌فه‌ره‌که‌ی له 16/5 بابه‌تێکی بلاو کردۆته‌وه. ئه‌و له وێدا له پاڵ باسی گرنگی زیاره‌ته‌که گومانی په‌که‌که‌ی له نهێنی پیوه‌ندییه‌کانی هه‌رێم و تورکیا ئاشکرا ده‌کا. ئه‌مبه‌رین ده‌ڵی ئه‌و له قه‌ندیل چاوی به سه‌رکرده‌ی په‌که‌که مورات قه‌یلان که‌وت. و ده‌ڵێ: "قه‌ره‌یلان وا دیار بوو که باوه‌ری به‌وه نه‌بوو که بارزانی به‌لێنه‌که‌ی خۆی که جارێکی تر شه‌ر له‌گه‌ل هاوه‌ڵه کورده‌کانی ناکا به‌جێبێنێ. گومانی ئه‌وان به‌و په‌یمانه سێقۆڵییه‌ی نێوان عێراق و تورکیا و ئه‌مریکا به‌هێز بووه که له 11 ی نیساندا له ئه‌سته‌مبوڵ ئیمزا کرا. ورده‌کاری رێکه‌وتنه‌که وه‌ک نهێنی پارێزراوه به‌لام به‌رپرسێکی پایه‌به‌رزی تورکی پێی وتم که "گشتگرترین پلانی کاره دژی په‌که‌که."
http://www.todayszaman.com/tz-web/news-210325-turkey-and-the-iraqi-kurds-from-red-lines-to-red-
carpets.html ئابووری له بری ئاشتی
رۆژنامه‌ی هورییه‌ت راپۆرتێکی ده‌رباره‌ی سه‌ردانه‌که‌ی بارزانی و کۆنفرانسه رۆژنامه‌وانییه‌که‌ی له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه بلاوکردۆته‌وه که تێیدا به ئاشکرایی پرسه‌کانی باسکردوون. دیاره گرنگترین زاراوه که وه‌زیری تورکیا له کۆنفرانسه‌که‌دا به کاری هێنا، که میدیای کوردی ده‌رکی پێنه‌کردووه، زاراوه‌ی " تێکه‌ڵبوونی ئابووری ته‌واو: [فول ئیکۆنۆمیک ئینتێگره‌یشن] وه‌ک ئاژانسی رۆژنامه‌وانی فه‌ره‌نسی نه‌قڵی کردووه. "داڤوتلۆگو ستایشی پیوه‌ندییه گه‌رمه‌کانی کرد و جه‌ختی له سه‌ر ئه‌وه کرد که ئه‌و روانگه‌یه‌کی (دیدێکی) بۆ " تێکه‌لبوونێکی ئابووری ته‌واو" له‌گه‌ڵ هه‌رێمه‌که‌ی بارزانی هه‌یه که له سه‌ر بنچینه‌ی 'ستراتیجی هاوبه‌ش له وزه، بازرگانی و گواستنه‌وه دامه‌زرابێ." له به‌رامبه‌ر ئه‌وه داڤۆتلۆگو وتی: ئێمه چاوه‌ڕیێ هاوکاری ته‌واو له ئیداره‌ی عێراقی هه‌رێمـی کوردی ده‌که‌ین له جه‌نگان دژی تێرۆریزم."
به‌م رسته‌یه داڤوتلۆگو هاوکێشه‌ی پێوه‌ندییکه‌و مه‌به‌ستی بانگهێشتنی بارزانی روون کرده‌وه: هاوکاری ئابووری به‌رامبه‌ر به هاوکاری جه‌نگی دژ به تێرۆریزم واته په‌که‌که. واته ئابووری له بری ئاشتی! به‌لام هه‌ردووکیان بۆ تورکیا نه‌ک بۆ کورد. واته هه‌ڵلوشینی کۆلۆنیالیستانه‌ی ئابووری کوردستان له لایه‌ن تورکیاوه‌و کارکردنی هه‌رێم وه‌ک پۆلیس دژی په‌که‌که و دژی گه‌لی کوردستانی باکووریش بۆ پاراستنی ئاسایش و به‌رژه‌وه‌ندی شوڤێنیزمی تورک. رۆژنامه‌ی حورییه‌ت له‌و راپۆرته‌دا که له 3/6 دا بلاوکراوه‌ته‌وه، ئه‌مه ئاشکراتر ده‌رده‌بڕێ و ده‌نووسێ: " تورکیا چالاکییه ئابوورییه‌کانی له سه‌رووی عێراق به‌هێز ده‌کات ئه‌گه‌ر ده‌سه‌لاتی کوردی عێراقی باری ئاسایش باشتر بکه‌ن و هاوکاری له چالاکییه‌کانی دژه- تێرۆر زیاد بکه‌ن."
سیاسه‌تی گێزه‌رو دار
رۆژنامه‌که زیاتر ده‌نووسێ که "سه‌ردانه‌که‌ی بارزانی بۆ ئه‌نقه‌ره به یه‌که‌م هه‌نگاوی گرنگ به‌ره‌و ئااسییکردنه‌وه‌ی پێوه‌ندی نێوان دوو لایه‌نه‌که‌و پێشکه‌شکردنی سیاسه‌تی 'گێزه‌رو دار" واته پاداش و سزا له‌گه‌ڵ کورده‌کانی عێراق ده‌بینرێ. گفوگۆکانی پێنجشه‌ممه ده‌رباره‌ی پێوه‌ندی ئابووری بوون له نێوان ئه‌نقه‌ره‌و ئیداره‌ی باکووری عێراق هه‌روه‌ها هاوکاری دژی چالاکییه تێرۆریستییه‌کانی حیزبی قه‌ده‌غه‌کراوی پارتی کرێکارانی کوردستان یان په‌که‌که که هه‌ندێ بنکه‌ی خۆی له هه‌رێمه‌که هه‌ن." سه‌یر ئه‌وه‌یه رۆژنامه‌که وشه‌ی کوردستان به‌ته‌واوی له‌گه‌ڵ ناوی په‌که‌که به‌کاردێنێ که به نایاسایی وه‌سفی ده‌کات به‌لام ناوی ئیداره‌ی هه‌رێمی کوردستان به‌کارناهێنێ و به ئیداره‌ی باکووری عێراق ناوی ده‌با گه‌رچی قه‌واره‌یه‌کی ده‌ستووری یاساییه له عێراقداو بارزانی وه‌ک سه‌رۆکی ئه‌و قه‌واره‌یه له تورکیایه.
به‌رپرسێکی گه‌وره‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه که ئاگاداری گفتوگۆکانه به به رۆژنامه‌ی حورییه‌ت ده‌ڵێ" ئه‌وه‌ی تازه‌یه له‌م زیاره‌ته ئه‌وه‌یه له رابردوودا ئێمه ته‌نیا 'دار' مان به‌کاردێنا، ئه‌مجاره 'گێزه‌ر' مان بۆیان هه‌یه. ئێمه نزیکه‌ی 400 کۆمپانیامان هه‌ن له ناوچه‌که‌ی بارزانیدا کار ده‌که‌ن و ئێمه باسی گه‌شپێدانی ژێرخان ده‌که‌ین له‌وێدا. ئێمه ده‌مانه‌وی ئه‌و [واته بارزانی] وێنه گه‌وره‌که ببینێ، و وابیرده‌که‌ینه‌وه خه‌رێکه دێته سه‌ربار." که‌واته لایه‌نی گێزه‌ره‌که ستراتیجی تێکه‌ڵاوی ئابووری ته‌واوه.
داره‌که: لێسته‌ی ناوی سه‌رکرده‌کانی په‌که‌که بۆ گرتن و ته‌سلیمکردنیان به تورکیا
ده‌رباره‌ی داری داواکانی تورکیا رۆژنامه‌که له زمانی هه‌ر ئه‌و دیپلۆماته‌وه ده‌نووسێ: " به‌رپرسانی تورکیا جاره‌رێکردنی هاوکاری کۆنکریتییان بۆ بارزانی ئاشکرا کرد، لیسته‌ی ناوی به‌رپرسانی گه‌وره‌ی په‌که‌که‌یان دا به بارزانی که ده‌یانه‌وێ بگیرێن‌و بنێردرێنه‌وه بۆ تورکیا. هه‌موو جۆره زانیارییه‌کی ئیستیخباراتی له سه‌ر په‌که‌که به بارزانی دراوه. ئێمه جارێکی تر روونمان کرده‌وه بۆی که سوورین له سه‌ر به‌جێگه‌یاندنی ئه‌م هاوکارییه."
http://www.hurriyetdailynews.com/n.php?n=iraqi-kurdish-leader-meets-turkish-officials-2010-06-03 ئایا هه‌ق نییه په‌رله‌مانی کوردستان و خه‌لكی کوردستان بزانن ئه‌م سیاسه‌تی گێزه‌رو داره چین و تا کوێ بڕ ده‌که‌ن؟ ورده‌کارییه‌کان چین؟ کێ بریار ده‌دا؟ كێ گێزه‌ره‌که ده‌خوا و كێ داره‌که ده‌خوا؟ پرسیاره‌که‌مان ئه‌وه بوو: بۆچی له‌م کاته‌دا تورکیا بانگی بارزانی کرد؟ بۆچی قبوڵی کرد و چوو؟ بۆچی هیچ ده‌رباره‌ی ناوه‌رۆکی ئه‌جنداکان نازانین؟ کێ ئه‌جنداکان بریار ده‌دا؟ کێ بریاره‌کان ده‌دا؟ کێ جێبه‌جێییان ده‌کا؟ چۆن؟ ئایا هێچ ولاتێک هه‌یه سیاسه‌ت و پێوه‌ندی و ڕێکه‌وتنه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی بۆ په‌رله‌مان و حکومه‌ت و میدیا‌و کۆمه‌لگای مه‌ده‌نی و خه‌لکه‌که‌ی ئاشکرا نه‌بن و به ئاشکرایی له په‌رله‌مان و کابینه‌ی حکومه‌تدا باس نه‌کرێن؟
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست