لە زانکۆکەى نێچیرڤان بارزانى چ باسە؟؟؟
Sunday, 07/07/2013, 12:00
989 بینراوە
زانکۆى کوردستان زانکۆیەکى حکومیە سەر بە ئەنجومەنى وەزیرانە نێچیرڤان بارزانى سەرۆکى فەخرى ئەم زانکۆیەیەو, سەرچاوەى بودجەى نادیارەو بە شێوەى کراوە خەرج دەکرێت. ئێستاکە دووچارى گەورەترین کێشەى ناوەخۆیبوە, بەم شێوازەى ئێستا بڕوات چارەنوس و تەنانەت ژیانى زیاتر لە ٢٠٠ خوێنکار دەخاتە نێو کەشتیەکى نادیارەوە. ئەم کێشەیەش لە قوتابیانى قۆناغى دووەمى ئەو زانکۆیەیە, خوێنکارانى قۆناغى دووەمى ئەم زانکۆیەیە ژمارەیان ٤٥٠ خوێندکارە لەکۆى ئەم هەموو خوێنکارەش تەنها ١٥خوێنکار دەرچوینە واتا رێژە دەرچون لەم زانکۆیە نەگەیشتوەتە%٤!!. نزیکەى ٥٠ خوێنکاریش بڕیارى دەرکردنیان لە زانکۆ بۆ دەرچوەو ئەوانیتریش ئەگەر لە دەورى دووەم لە هەر وانەیەک بکەون دەردەکرێن بەم شێوەش بێت پێدەچێ ڕێژەى دەرنەچون لە دەورى دووەم ٢٠٠ خوێنکاربێت. ئەو خوێنکارانەى دەرنەچونە ساڵى یەکەمیانە مافى ئەوەیان پێنەدراوە لە دەورى دووەما تاقیکردنەوە بکەن یاخوت ساڵێک بهێڵدرێنەوە, لە کاتێکا ساڵەکانى پێشوتر لەو زانکۆیە خوێنکار بۆیهەبوە ساڵێک دەرنەچێتو ساڵى دواتریش ئەگەر لە هەر وەرزێک دەرنەچو ئەوا دەتوانێت لە دەورى دووەم تاقیکردنەوە بکاتەوە. بەڵام ئەم ساڵ دوواى ئەوەى خوێنکارەکان تاقیکردنەوەکانیان کردووەو کۆتاى بە سألى خوێندن هاتوە زانکۆ بڕیارێکى داوە بەوەى هەر خوێنکارێک ئاستى باشنەبێت نەتوانێ بە یەک ساڵ قۆناغەکانى خوێندن ببڕێت دەر دەکرێت لە یادیشمان نەچێت هەندێ لە خوێنکاران مافى ئەوەیان پێنەدراوە بەشدارى دەورى دووەمیش بکەن. ساڵەکانیتر لەم زانکۆیە ٥ دەرەجە قراربو بە هەر خوێنکارێک دەدرا ئەمساڵ ئەمەش نەماوە. ئەم بڕیارانەى زانکۆ دوواى تاقیکردنەوەکان و بە بێ گەڕانەوە بۆ بەرژەوەندى ڕاوێژو ئاگادارکردنەوەى خوێندکارانکران کراون. ئەم یاساو بڕیارە نوێیانە نەک لە هى ناوەندێکى ڕۆشەنبیریو باڵاى وەک زانکۆ ناچێت بەڵکو لە یاساو بڕیارەکانى دارستان دەچێت, خوێنکاران بە یاسایەکى هاوشێوەى دارستان مامەڵەیان لە گەڵ کراوە(ئەمە قسەیى یەکێک لە خوێنکارە کانى ئەم زانکۆیەیە). ئەو خوێنکارانەى کە بڕیارى دەرکردنیان بۆ دەرچووە وەک خۆیان وتیان چارەنوسى ژیانیان نادیارەو هەندێ لە کوڕەکان لە ئێستاوە بڕیاریان داوە نیشتیمان جێ بهێڵنو بە رەو هەندەران سەر هەڵبگرن یەکێک لە خوێنکارە کچەکانیش بە چاوە پڕ لە فرمێسمکەکانیە وە و بە دەنگێکى نزمەوە لە بەردەم هاو پۆلەکانیەوە دەیوت بچمەوە ماڵ بە ماڵەوە بڵێم: من تاوەکو ئێستا یەک لانەبۆتەوە کە دەریش نەچومە هیچ ساڵێکسش نەبوە کە دەر نەچوبم بڕیارى دەرکردنم لە زانکۆ بۆ دەرچوە,ئایە چیم بەسەر دەهێت؟ ئایە ئەبێت خەڵک چیم پێبڵێت ؟ ئایە ئەبێت خە ڵک بڵێت لەسەر چ لە زانکۆ دەرکراوە. یەکێکیتریش دەیوت ئەگەر لە زانکۆ دەرکربکرێم بڕیارەکە هەڵ نەوەشێتەوە خۆم دەسوتێنم ناتوانم بەرگەى ئەمە بگرم, من مرۆڤم چۆن ئەبێت وەها مامەڵەم لەگەڵ بکرێت. ئۆباڵى خۆسوتانەکەش لە ئەستۆى بەرپرسانى ئەم زانکۆیەیە.
خوێنکارانى ئەم زانکۆیە داوا دەکەن پەڕلەمان لەم کێشەیە بێتە دەنگ, چونکە ئەمە تەنها کێشەى گەندەڵى نیە بەڵکو کێشەى ژیانو مەرگى رۆڵەکانى ئەم نیشتیمانەیە.
داواش لە نێچیرڤان بارزانى دەکەن بە پیشەى ئەوەى سەرۆکى حکومەتەو لە هەمان کاتیشدا سەرۆکى زانکۆیە بێتە دەنگ, خوێنکاران هەمان ماف و ئیمتیازاتى ساڵانیتریان پێبدرێت.
لە کۆتایشدا خوێنکاران دەڵێن ئێمە لە بەرامبەر هەر دەرئەجامێکى ئەم بڕیارە بێدەنگ نابین ناتوانین چاوەڕێبکەینه تاوەکو لە ناوچونى ژیانى یەکێک لە هاوڕێکانمان ببینین...