کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


میراوەی گوریسێکی چڵکن،لە هەرێمێکی تاک سەرۆک دا!

Sunday, 21/07/2013, 12:00

1809 بینراوە






ئێستا وا بە ڕیگاوەم نامەوێت کەس هەڵگری شوێنە پێکانم بێت تەنانەت لە گەڵ سێبەری خۆمیش دا لە شەڕداموهەرتارماییەک بە دی بکەم پیایدا هەڵ دەزنمو،بێ وچان لە ڕۆێشتن دام بۆهەرمێکی نادیاری دەستەمۆکراولە هەرێمێکی تاک سەرۆک دا،ئەوەی دواڕۆژم بۆ دیاری دەکات تەنها ڕێکەوتوهیچی ترچونکە بۆخۆم دەزانم لە بڕینی ئەو هەموکۆسپو بەربەستانەدا مەگەرتەنها بەخت یاوەرم بێتوبە نیوە گیانی بگەمە شوێنی مەبەستو،لە ترسی شانە چەکدارەکانی دەمامک دار،کە بە نادەستووری بوونەتە ئێشکگرلە ژێرناوی پاراستنی شەرەف!
ڕێگاکەم ئێجگار دوورە گەروم ووشک بووەوهەنگاوەکانم بە تەواوی ماندوو، نیگاکانم جگە لە تارمایی شتێکی دی بە دی ناکەن ڕێگاکان تا دێن بەرتەسکتروپێچاوپێچترو پڕهەورازتردەبن دژبە هاویشتنی هەنگاوەکانم،لەوێ دا کەس بەخشندەیی تیادا بە دی ناکرێت لە بەخشینی تۆسقاڵێک لە ویژدان لە بەخشینی دڵۆپێک لە ئەشکی دایکایەتی لە کردنەوەی ئامێژ بۆئەوهەڵهاتووانەی کۆتوبەندی نەرێتی خێڵ خوازی!
دەنگەکان ،ڕەنگەکان، دەستەکان، چاوە پیسومەستەکانی سەرقەرەوڵی تفەنگە ژەنگاوییەکانی یاسای فیوداڵی بێ تروکانن،نە ماندوودەبن نەخەون دەیان باتەوە نە وەنەوزبە هاوڕێ دەکەن،ئەوهەواڵانەی کە بە دەم ڕێگەوە دێنوبەرگوێەکانم دەکەون وام پێ دەڵێنو وام بۆنما دەکەن تەواوی هاوبیرە تاریکەکان ئەوبڕیارەیان داوەو،ئەویاسایانەیان لە لاپەسەندە لە هەرکوێ بەرتیروشاڵاوی دەستیان بکەوم،بە مەرگێگ پێشوازیم لێ بکەن کە کراوەتە میراوەی گوریسێکی چڵکنی چەند ساڵەو،دواییەش بمکەن بە نیشان لە بری نیشتیمان فرۆشانی نێۆئامێزی بێگانەی داگیرکەرو ،ئەو ئەنفالچیانەی باژێرگەلێک،کە سەرۆکی شارەوانیەکانیان بە تێکڕای دەنگی مرۆڤ گەلێکی کۆیلە هاتووەتونەتە سەرکورسیو،دابەستراونو دانراونو،لە چێژی ئەوینو ئەوینداریوبەزەیی بەرابەربە ڕەگەزیی مێینە نەک هەر چێژیان نەکردووەونەیان بینیوە،بەڵکو بە تەواوی مێشکی پوکو بێ بڕواییان بەرابەربە بوونی هەموو جۆرێک لە خاتونوخانمان لە سەنگەری بەرگرییەکی دۆڕاوو بێ ئامانج دان،جگە لە بەدەست هێنانی چەند دەستکەوتێکی ڕووتکاوانەو مەدالیای سەرشۆڕی لە ئەستۆی تێکشکاویان بە ناوی پاراستنی شەرەف!!
لەم بارینی بارانی ستەمە بێ سنوورەدا نە مافەکانی بەناوپاراستنی مرۆڤو،نە ڕێکخراوەکانی خودی خانمانونە پیاوسالارانی بانگخواز بۆئازادی خۆشکان هیچیانو هیچیان،هەرهەموویان بە دیارخوانی بێ بڕواییو،لە مەنجەڵی بە درۆگەرم کراودا مەڵاسیان داوەوهەرچی بڕیارێک لەوانەوە دەربچێت لە بێ بایەخی بێ بایەخترە،جگە لە داڕشتنی کۆمەڵە ووتەیەکی پڕو پووچ لە لاپەڕی ڕۆژنامەیەکی بێ خوێنەرو نەفرۆشاودا.
هەر بۆیە لە دوا پەیامم دا پێش ئەوەی بە مەرگی ناوادەو نەخوازراوی یاسای خێڵ لە هەوای پاکو بێ گەردی ئازادی ئەوینو ئەوینداری بێ بەش بکرێم،بە ناوی هەرچی نیگارو ساکارو مەیسونو نەسرینو پەیامی قوربانیانی چیرۆکی بە ناوشەرەف هەیە،بەوچەتە تفەنگ بەدەستو ساتۆردۆستانەی کۆشتنی دایکانی ئەمڕۆو داهاتوو بڵێم: جگە لە سەرشۆڕیوسوکبونو داماویتان پێناسەیەکی تربۆ پێناسەی بە مرۆیی بوونتان بوونی نییەونابێت،تا ئەوکاتەی دەست لە کوشتنی خوشکانی ئایندەی پرشنگ داری نیشتیمان هەڵنەگرن.




چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)