سه‌رکردەکانی گۆڕان..ئاخری ڕاپه‌ڕین و میلله‌تیش دەدەن به‌دۆڕان
Friday, 18/02/2011, 12:00
کاتێک چه‌ند لاوێکی موسوڵمان به‌مه‌به‌ستی تێکشکاندنی بته‌کانی بتپه‌رسته‌کان (واته خواکانیان) به‌نیاز بوون په‌لاماری که‌عبه بدەن و بته‌کانیان تێکبشکێنن و ته‌فروتوونایان بکه‌ن، له‌لایه‌ن بتپهرستهکانهوە به‌توندترین شێوەو به شیر وشمشێر به‌رپه‌رچ درانهوەو به‌نیازبوون به شیر و شمشێر دەستیان لێبووەشێنن، به‌ڵام کاتێک پاڵه‌وانێکی وەکو (حه‌مزە -که ئه‌و کاته موسوڵمانیش نه‌بوو)چاوی لهڕووداوەکهبوو و بینی که‌وا کۆمه‌ڵێک بتپه‌رستی خاوەن پله‌وپایه وچه‌کدار به‌نیازن دەست بووەشێنن له‌کۆمه‌ڵێک موسوڵمانی بێ دەسته‌ڵات و بێ چه‌ک، له‌کاتێکدا که ئهوخۆیشی لهموسەڵمانهکان نه‌بوو ،ویژدانی به‌وە ڕازی نه‌بوو و هه‌روەکو شێر هاته ناو مه‌یدانه‌که‌و پاش ئیهانه‌کردن و ڕسواکردنی بتپه‌رسته‌کان، به‌لێدان سه‌رکردە و گه‌ورەی بتپه‌رسته‌کانیشی شکاند له به‌رچاوی خه‌ڵک و عهشیرەتهکانیان.
به‌ڵام ئه‌مڕۆ کاتێک کۆمه‌ڵێک لاوی بێکه‌س و بێ چه‌ک و بێدەستهڵاتی شاری سلێمانی له‌تاو بێ‌کاری و بێدەرامهتی و په‌راوێزخستنیان له‌لایه‌ن دەسه‌ڵاتدارانی کوردستانه‌وە به نیازبوون بنکه‌و بارەگای حیزبه دەسهڵاتدارەکان به‌ردباران بکه‌ن، زۆر به‌ئاسانی له‌لایه‌ن دەسهڵاتدارانهوە خرانه ژێر ئاگری چه‌که‌کانیان و ژمارەیه‌ک شه‌هیدو برینداریشیان کرد به‌دیاری و خاڵی دەست پێکردن وپێشهکی وەرزی چاکسازییان.
زۆر بهداخیشهوە ئه‌وەی که ئه‌مڕۆ ڕووی نه‌دا لای ئێمه ئه‌وە بوو که سهرکردەیهکی قارەمانمان نه‌بوو ئه‌مڕۆ بێته مه‌یدان و هاوارێکی حه‌ق و پیاوانه بکات به‌سه‌ر ئه‌و بێڕەوشتانهی به‌چه‌ک وەڵامی ئه‌وخه‌ڵکه بێدەستهڵات و بێچه‌که دەدەنهوە..مه‌رجیش نه‌بوو ئه‌و سه‌رکردەیه له‌سه‌دا سه‌د سه‌ر به‌و خه‌ڵکه بێت.
بگره بهپێچهوانهیشهوە، جار به‌جارێک ووته‌بێژێکی بزووتنه‌وەی گۆڕان له گردەکهوە، ئه‌و خه‌ڵکه‌ی به‌گێره شێوێن و لادەر له قه‌ڵه‌م دەدا و ئامادەیی خۆشیان بۆ هاوکاری کردنی لایه‌نی دەسه‌ڵاتدار دووبارە دەکردەوە !!
به‌ڕاستی جێی شه‌رمه بۆ سه‌رکردەکانی گۆڕان..ئێوە به‌و دروشمه‌ی به‌رزتان کردۆته‌وە.. بتانه‌وێ و نه‌تانه‌وێ ..ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ پهیوەندیتان به‌و ڕوداوانهوە هه‌یه..خه‌ڵکی کوردستان ئه‌مڕۆ به‌ئومێدی ئێوەوە ئه‌و جۆره هه‌نگاوانه دەنێت..ئه‌مڕۆ خه‌ڵک چاوەڕوانی پشتیوانی زیاتر لهئێوە دەکات نه‌ک پشت تێکردن و هاوکاریکردنی دام و دەزگا ئه‌منی و حیزبییه‌کان بۆ ئاسایی کردنه‌وەی بارودۆخه‌که !!
ئه‌گه‌ر ئه‌و دروشمانه‌ش هه‌ر بۆچهواشهکاریو گه‌وجاندنی خه‌ڵکه(خۆتان ووته‌نی) ..ئه‌وا با میلله‌ت ئیتر بزانێ.
ئه‌گه‌ر ئیتر له‌مه‌ودواش هه‌ڵوێستتان هه‌روەکو ئێستا دەبێ، ئه‌وا تکایه چیتر ڕۆڵه‌ی ئه‌م میلله‌ته خێر نه‌دیوە به‌قسه و هاش و هوش فریو مه‌ده‌ن..
واز له‌و خه‌ڵکه‌ش بێنن بابۆخۆیان سه‌رکردەی قارەمانی ڕۆژانی ته‌نگانه‌ی خۆیان دەستنیشان بکه‌ن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست