کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


وەڵامێك بۆ كتێبەكەى حاكم قادر حەمە جان

Sunday, 30/09/2012, 12:00


ئاگر كانێسكانى پێستی ڕووی تۆ نەك شمشێری میسری
درێلی یابانیش نا تیشكی لێزەریش هەر نایبڕێ
چ زەمەنێكی رسوایە پیاوێك پرە لە بەرزی پڕە لە ژیری
كەچی سەگیش نا پشیلەیەكی ناتەواو هەر پێوەی ئەوەڕێ

پێشەكی:
قادر حەمە جان نمونەی حازر بەدەستی گەندەڵی ...بەشمشێرێكی مقەباوە لە جەنگێكی دۆراو , وەك مێرولەیەكی سەرلێشێواو بەگژ پیاوێكی تا سەر ئێسقان بێگەردی وەك جەلالى ساماغا چۆتەوە , چەند ساڵێكە كاك جلال بە بەڵگە و داتاوە حاكمیش؟ بەدرۆ و چەواشە كاریەوە ڕووبەڕووی یەكتر بونەتەوە , دوای ئەوەی بە بەڵگەوە حاكم رسوابوو وەڵامی بۆ هەموو بوختانەكانی وەرگرت ,كەچی نە حەیا نەشەرم ئەم حاكمە گەندەڵە وەك نەبای دیێی نە باران , هەرچی درۆیەك ریزبكردبێ هەمووى كۆكردەوە و لە كتێبێكدا بەناوی خواستراوەوە چاپی كرد , ئەم كتێبە پێشتر وەڵامدراوەتەوە ,واتە بە مردووی لە دایك بووە , ئەم دەهۆڵە پێشتر دراو تەواو , بۆیەكە جارێكی تر دەیكوتێ هەر خۆی گوێی لێیەتی و بەس .
ئەم نوسینەشمان وەڵامیكی وردى ئەو كتێبە نیە بەڵكو نمایشی هەندێ وێسگەیە تا خوێنەر زیاتر بەرەی گەندەلخوازان بناسن , لە سایكۆلۆژیای شێواویان , لە ئەخلاقی ژاكاویان , لە مرۆڤایەتی لەدەستدراویان , شارەزاین .
سەیر و سەمەرەكانی
كتێبەكە

لە سایتی كوردستان بۆست لە _31\7\2012 كتێبەكەى قادرحەمەجان دژ بە جەلالى ساماغام وەك هەوالبَك خوێندەوە, كە كتێبەكەم دەستكەوت نەمزانی پێبكەنم یان بگریم , سەیری ئەم كتێبە هەر لەوە دانیە كە تەعمیركرنەوەی درۆی كۆنە , هەر لەوەدا سەیر نیە كە ناوەڕۆكەكەی ئێكسپایەر بووە , سەیر لەوە دایە قادرحەمەعەزیز بەناوی خواستراوەوە كتێبێ بخاتە بازارەوە خۆ ئەم نوسینەی منیش بە ناوی خواستراوەوەیە , بەڵام من بۆ خۆپاراستن لە فراندن , كوشتن , سیناریۆی حزبی دەسەڵاتدار , پەنا بۆ ناوی خواستراو دەبەم ئەی تۆ لە چی دەترسی بۆ ناوی خۆتت گۆڕیوە ,لە (كاك جەلال) دەترسی یان خەلك یا مێژوو , تۆ بەم هەموو پاسەوان و فەوج و دۆلار و پۆستەوە لە پیاوێكی سڤیلى وەك كاك جەلال دەترسی كە ئەو كاتەی بەر پرسیش بووە پاسەوانێكی نە بووە چونكە هەمووی ڕەتكردۆتەوە ,هەروەك چۆن پارەی خانە نیشینی و موچەی زۆر و پۆستی تازە ی رەتكردۆتەوە.
سەیر و سەمەرەیەكی تری ئەم كتێبە ئەوەیە نوسەرەكەی لەسەری نوسیوە (ئەم كتێبە دەبوایە زوو تر چاپبكرایە بەڵام بەهۆی كزی باری داراییەوە نەمتوانی چاپیبكەم) خەڵكینە سەیری ئەم پێستی روە بكەن چەند قایمە , سەیركەن (حاكم قادر باری دارایی كزە فەقیرە !
ناتوانێ (شاكارەكانی !) چاپبكات , چیبكەین پارەى بۆ كۆبكەینەوە ,یان كەمیپینَك رابگەیێنین بەناوی (خوا هەڵناگرێ ئەوەندە بە گێلمان دەزانن) ئەمرۆ تیراژی باشترین كتێب 500 دانەیە كە چی ئەم كتێبە پوچە5 هەزاری لێچاپكراوە , جگە لەوەی بە فۆنتی گەورە نوسراوە , نیوەی لاپەرەكانی تەنها 10 15 وشەی لەسەر نوسراوە , لە كاتێكدا جێَگای 300 وشەی تیا دەبێتەوە وە ئەگەر بە فۆنتی ئاسایی بنوسرێ , ئەوا دەبوە 50 لاپەرە نەك 300 لاپەرە , ئایا ئەم زیادە مەسرەفیە هی یەكێكە كە باری دارایی كز بێت یان هی گەندەڵێكە كە پارەی ئیفی میللەتی لەبەر دەستدا بێت ؟ چاوتان لەو پێستی روەیە چەند قایمە ؟ سەمەرەیەكی تری ئەم كتێبە ئەوەیە ژمارەی سپاردنی لەسەر نیە , واتە نا یاساییە , كەسێك پۆستی بەڕێوەبەری ئاسایش و پارێزگا و سەرۆكی شارەوانی و چی و چی هەبێت , دەبێ هەر هیچ نەبێت لە چاپكردنی كتێبێكدا گەندەڵ نەبێت و گەندەلی نەكات ..
كە چی لەسەری نوسراوە " ئەم كتێبە پێشكەشە بە وانەی گەندەڵی و گەندەڵكاران رسوا دەكەن .) سەیری قایمی پێستی روی بكەن ..
كتێبێك پڕە لە درۆ , ناوی نوسەر و چاپخانە و ژمارەی سپاردن و دیزاینەر و تایپێستی تیا نەبێ ,بە پارەی دزی چاپكرابێت , كەچی لە دێرێكی تردا نوسراوە " پێشكەشە بە وانەی رێگا بە دز و درۆزن نادەن بێتە ڕیزەكانی خەباتەوە " قایمترین پێستی روو لە جیهاندا "

شیعرەكەی شێخ رەزا بۆ كێیە ؟ !

رێویەكی فێڵباز بێنەرە پێش چاوی خۆت خۆی كردبێت بەخەتیب و باسی راستگۆیی بۆ عەشاماتێك بكات هانیان بدات بۆ چاكە و دژایەتیكردنی فروفێڵ , ئەمەچ فلیمێكە ؟ قادرحەمەجان
كە رەمزی گەندەڵییە رێك تەمسیلی ئەو رێویەی كردوە , كتێبێكی دەركردوە و پێشكەشی ئەوانەی كردووە " كە دژی گەندەڵی دەجەنگن و دژی ماستا و چی و دز و درۆزنن "
شێخ رەزای تاڵەبانی رێك ئەڵەی ئەو شعرەی بۆ ئەو نوسیوە كە دەڵێت : ((پَیستی روی ئەوەندە قایمە / شمشێری میسری نایبڕێ / گەر بەكەوشی كەی لە پێی كەی تا قیامەت نادڕێ .))
كە چی حاكمى گەندەل ئەو شعرەشی خستۆتە سەر بەرگی كتێبەكەیی و دژی جەلالىساماغا____ بەكاری هێناوە .
كەواتە شعرەكەی شێخ رەزاش لە ئاستی رووە قایمەكەی ئەو كورت دەهێنێ .
بۆیە من وەك شاعیرێك شعرەكەی سەرەوەم بۆ دانا گەر ئەویش كەم نەبێت بۆ زاتێكی وەك حاكم

هەندێ بەراوردكاری

مەبەستم ئەوە نیە بەراوردى قادرى حەعەزیز و جەلالى ساماغا بكەم چونكە جیاوازی نێوان ئاسمان و رێسمانە لە رووی نەزاهەت و هەڵوێستەوە , بەڵكو دەمەوێت ئەو مەترسیە بخەمە روو كە گەندەڵكاران دژ بە دڵسۆزانی ئەم وڵاتە دەیكەن.
لە نەوەدەكاندا لەبەر ئەوەى كاك جەلال بێموچە خزمەتیكردووە وەك ئەندامی شارەوانی لەگەڵ چەند كەسێكدا پارچە زەویەكیان بە دیاری وەرگرتووە پێشتریش پارچە زەویەكی تری وەرگرتووە ,كاك جەلالیش مەردانە وەك كوری راستەقینەی ئەم میللەتە ,,پاداشتەكەش و زەویەكەی خۆشی بەخشییەوە , لەوە زیاتریش زەوی یەكەمی بە پارەی خۆی كردوە بە بیناو ئنجا بیناكەی بەخشیوە بە وەزارەتی تەندروستی و بوە بە موڵكی وەزارەتی تەندروستی , ئیتر لەبەردەم ئەم جوامێریە حاكم و هاوشێوەكانى كە كوردستانیان روتاندەوە لەشۆفل دزینەوە دەستیان پێكرد تا نەوت خواردن , چۆن زمانیان موی لێنایەت قسە بە گەوهەرەكانى ئەم میللەتە بلێن , جەلال ساماغا زەوی یەكەمی كە لە پاداشتی هەلوێستی مەردانە وەك دیاری وەریگرت, و كردویەتی بە كاری خێر خوازی , زەوی دووەمیشی فرۆشت و پارەكەی خستە بانقەوە تا سودی ساڵانەی ببەخشرێ بە فەرمانبەرە سەركەوتوەكانی لای خۆی , ئەمەیە رێز بۆ فەرمانبەر ,ئەمسالەكانی حاكم كە بانقی هەندەرانیان پر كردوە لە دۆلاری ئەم وڵاتە بە چ هەقێك لە ئاستی پیاوێكى پاك و داهێنەرى وەك جەلالى ساماغا دەتوانن بڵێن لەل .
با لێرەوە سوكە بەراوردێك بكەین , خانوەكەی حاكم 1443مەتر دوجایە , لە كاتێكدا هەردوو زەویەكەی كاك جەلال تەنیا 650 مەترە , كە لە حاكم دەبرسی ئەم كۆشكی فرعەونەت لە كوێ بوو ؟
دەڵیً موڵكی ی .ن .ك ە و جەلال تالەبانی پێى بەخشیوم , ئێمە دەپرسین ئەو حزبەى كە بەپێلاوى لاستیكەوە هاتەوە ئەم موڵكەى لە كوێ بوو , تاڵەبانی بۆچی زەوی خەڵك وەك مێوژ بەسەر پیاوە گەندەڵەكان دابەشدەكات ؟
واوتمان یەكێتی بە میرات بۆى ماوەتەوە ؟ ئەی باشە قوتابخانەی فریشتەی كچان موڵكی حیزبە وا حاكم لایەكی حەوشەكەی داگیر كردوەو لكاندی بە زەویەكەیەوە .تا كۆشكى فرعەوى خۆى لەسەر بنیاتبنێ
ئەمەیە جیاوازیەكە قادر حەمەجان موڵی گشتی و قوتابخانە دەكات بە موڵكی تایبەتی خۆی بەلام كاك جەلال زەوی خۆییەتی دەشیكاتە بییناو مەسرەفی تیا دەكات و دەیبەخشێت بە موڵكی گشتی و خەلك.
كە چی لە لاپەرە 185 بە ماشێتی گەورە نوسراوە "حاكم قادر خزمەتگوزارێكی میللەتی خۆی و شارەكەمانە بۆیە دانابەزێ بۆ ئاستی جەلال ساماغا "
دەپرسین ئەم رو قایمە كە شمشێری میسری و درێلی یابانیی نایبرێ كەی ئارەقی شەرمەزاری پیا دێتە خوارەوە ؟ !
شارەوانی و دیوانی چاودێری
دیوای چاودێری دارایی لە كاتی جەلالی ساماغا سەرۆكی بوو ببو بە مەلبەندی ئومێد و نمونەی فەرمانگەكان و بنكەی دژی گەندەڵی و 2000 راپۆرت و 86 گەندەڵی تیادا درابە دادگا و خەلاتى جەلالى ساماغا بەسەر فەرمانبەرەكاندا دابەشدەكرێ و ئیدارەی تەقلیدی گەندەڵی شكاند ,بە داخەوە شارەوانی لە سەردەمى حاكم بە پێچەوانەوە نمونەیەكی گەندەڵی و مەحسوبیەت و مەنسوبیەتى سەپاندن , كاك جەلال نەك هەر گەندەلى نەكردووە بەلكو مافى خۆشى نەویستووە , موچەى خۆى كەم كردۆتەوە , مولكى خۆى بەخشیوە, خەلاتى سالانەى داوە بە فەرمانبەرەكانى خۆى , شەرەفى وەزیفى پاراستووە , بەراپۆرتەكانى سەرۆكى ئەنجومەنى وەزیرانیشى دا بەدادگا , پیاویكى جەسور ماستاوچێتى نەزانیوە,بێلایەنى پیشەكەى پاراستووە و كە وازیشى هینا هەلایەكى راگەیاندنى نایەوە, پۆستەكەى مەسعود بارزانیشى رەتكردەوە كە سەرۆكى لیژنەى چاكسازى هەرێم بوو , موچەى خانەنشینیشى رەتكردەوە, پاسەوان و شۆفێرو....هتد نەویستوە, كەئەمانە هەموى داهێنانن و بە داهێنانى ئیدارى و پەروەردەیى دادەنرێ...داهێنانەكانى قادرى حەمە جانیش لەگەندەلیە , كۆشكى فرعەونى لەسەر حسابى خەلك و مەكتەب داگیركردن ,بووە, وەزیفەكەشى بۆ چلێسى خۆى بەكار هێناوە , زەوى داوە بە برا و خوشك و زاوا و و ژن برا , بەدەر لەمەرجەكان بەم شیوەیە
پیشرەو حەمە جان ..براى حاكم لەدایك بوى 1980
پیشەوا حەمە جان لەدایك بوى 1978 براى حاكم
ژینۆ حەمە جان لەدایك بوى 1984 خوشكى حاكم
هاوارتۆفیق لەدایك بوى 1978 ژنبراى حاكم
لەكاتێكدا هاولاتیانى وا هەیە 7سالە فەرانى زەوى بۆدەرچووە و نەیبینیوە.
ئایا حەقى خۆى نیە خەلاتى پلە یەكى گەندەلى بدرێ بە حاكم و خەلاتى بەرزى و جوانیش بدرێ بە جەلالى سام ئاغا.
كەچى لە لاپەرە 185ى كتێبە بێدایكوباوكەكەى نوسراوە (حاكم خزمەتگوزارێكى شارەكەى خۆیەتى و دانابەزێ بۆ ئاستى جەلالى ساماغا)
چاوتان لێیە خەلكینە چ زەمانێكە تێى كەوتوین.

به‌شێک له‌ کتێبه‌که‌ی قادری حه‌مه‌ جان له‌ کتێبخانه‌ی کوردستانپۆستدا نخوێنه‌ره‌وه‌
ژماره‌ 14


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە