کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


(كێ جەلادەو كێ قوربانی ؟!)

Sunday, 23/10/2011, 12:00



كەبرا كرا بەدوژمن
دوژمنیش كرا بەبرا،
كە بۆ تاڵانچی نیشتمان
رێگای تاریك رۆشن كرا،
كە بۆ نەیارو دوژمنان
لە سەرخاكی سوربو بەخوێن
فەرشە سورە كان ڕاخرا !!
كەمافی ڕەوای گەلی كورد
بۆخۆشی ژیان لە یاد كرا،
كە وڵاتی پڕلە داهات
وەكو بەرخی ساوای بێ شوان
پێشكەش بە گورگەكان كرا ؟!
كە پیرۆزی نەتەوەیەك
بە قوربانی بەرژەوەندی "كەسی" كرا ،
ئاساییە چی ڕوو ئەدا ،
بۆچی دەبێت بەسەرسامی
لێی بڕوانی ؟!!
زۆر ئاسانە
قوربانیەكان بە ستەمكار ناوببن و
جەلادیش پێناسە بكەن
بەبێتاوان و قوربانی ؟!!!


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە