کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


تاوانەکانی داعش تاوانی بەعسیەکانیشی تێپەراند

Monday, 25/08/2014, 12:00

2529 بینراوە


ئەوەی داعش بەرامبەر کوردانی دەڤەری شەنگال ئەنجامیدا ، تاوانی ئەنفالی بەعسیەکانیشی تێپەراند ، چونکە ئەوان بەئاشکرا وێنەی کوشتارەکان ، سەربرینی مرۆڤەکان ، فرۆشتنی ژنان بە پاساو دەهینەوە و بڵاویشی دەکەنەوە ، کەچی هیزە ئیسلامیەکان (کۆمەل، یەکگروو، بزوتنەوە) ئامادەییان تیا نیە ، لاوازترین هەلویست ئیدانەی داعشە بەهیزیکی تیرۆریست و هاوسۆزی دەرببڕن لەگەل کوردانی ئیزیدی لە دەڤەری شەنگال، لەمیدیا و لیدوانی فەرمی بدەن . ئەم بێدەنگییەی ئیسلامیەکان ئەوە دەردەخات ئەوان دژی رەفتارە فاشی و بەربەریەتی داعش نین بەرامبەر بە کوشتار و پاکتاوی کوردە ئیزیدیەکان تەنیا بەهۆی ئەوەی ئاینیان جیایە ؟ . لەکاتێکدا ئەو تاوانانە لەپال دروشمەکانی ئیسلامدا دەکرێ و وێنەیەکی زۆر ناشیرینی داوە بەئیسلام کە خودی ئاینی ئیسلام بەربەریە
هەمومان دەیان نمونەی دوو روویی ئیسلامیەکانمان لە ٢٣سالی رابردوومان لەبەردەستە لەسەر مافی ئازادی و داکۆکی لەقوربانی ، کە لەکوردستان و ئەورپا لەسەر بچوکترین سوکایەتی و لیکدانەوە بەئاین چالاکی هەمە جۆریان دژی ئەنجام داوە تادەگاتە خۆپێشاندانی هەزاران کەسی وەک :

١/ کاتێ شێرکۆ بێکەس ، فەرهاد پیربال.... چەند شیعریكیان لەسەر ئاین نوسی ، ئیسلامیەکان سەنگەریان لێگرتن و کەمپین و سکالایان لەسەر ساز و تۆمارکردن!؟

٢/ گەنجێکی وەک هەلمەت گۆران پەڕەیەکی قورئانی دراند و گوڤاری چرکەش بۆ ئاژاوەگێڕی بڵاوی کردەوە بەهەزاران ئیسلام لە هەولێری ترس و تۆقاندا خۆپیشاندانیان ئەنجامدا.
٣/ کاتێ کاریکاتێرێک لە ئەوروپا لەسەر پەیامبەری موسلمانان کرا ، لە هەموو کوردستان ئیسلامیەکان خۆپێشاندانیان سازکرد.

٤/ کاتێک لەغەزە و بورما کوشتار بەرامبەر موسلمانان کرا هەمو جیهانی موسلمان ئیدانە و هاوخەمی و هاریکاریان کردن، لەگەڵیاندا ئیسلامە کوردەکان.

٥/ کاتێک لەمیسر ئیسلامیەکان دەکوژران ، لەکوردستان خۆپیشاندان و ئیدانەی دەولەتی میسر کرا.

٦/ کاتێک بارەگاکانی یەکگرتوو سوتا، کادیرەکانی کۆمەڵ و بزوتنەوە زیندانی دەکران ئیسلامیەکان چەندین رۆژ کەمپینیان راگەیاندنو نارەزایەتیان دەردەبرێ.

٧ / لەسەر رەخنەگرتن لەمەسەلەی ژن لەئاینی ئیسلامدا سالی ١٩٩٧ دو کادیری کۆمنستی کارگەری (شاپور و قابیل) بەپێی دانپیانانی بکوژەکان ئەندامی پەرلەمانی پێشو بیلال سلیمان فتوای شەهیدکردنی دان.

٨/ لەسەر دەرکردنی پەرتوکێک لەلایەن مەریوان هەلەبجەیی ئیسلامیەکان فتوای کوشتنیان بۆدەرکرد.

٩ / لەسەر کردنەوەی جاڤی لاند و تیکەل بونی مەلەوانگەی ژنان و پیاوان خۆپیشاندان و دەیان بەرنامە و هەوالیان دروست کرد.

١٠ / ئەو هەموو هاتو هاوارەی لەمیدیا و لێدوانەکانیان لە دژی دەسەلاتی هەرێم لەسەر تیرۆری سیاسی ، بەرتەسککردنەوەی دیموکراسیەت و ئازدی بیرورا بەدرۆزن دەرچوو . جونکە داعش رەفتارەکانی بەراورد بەدەزگا ئەمنیەکانی هەریم ناپێورێ.


پرسیار ئەوەیە تۆ بڵێیت تاوانە بەربەریەکانی داعش، کە لە ئاستی ژینۆسایدی کوردی یەزیدییە لەدەڤەری شەنگال لەو هەموو ئەوانە بچوکتر و لاوازتر بیت و شایستەی ئیدانەیەک نەبێت ؟

ئیسلامیەکانی کوردستان ، پێچەوانەی هەموو ئیسلامیەکانی تری رۆژهەلات لاوازترین هەستی نەتەوەیان بەرامبەر بە گەلەکەی خۆیان هەیە، بەردەوام هەستە ئاینەکەیان زالتر و تۆخترە لەهەستە نەتەوەیەکە ، باشترین نمونەش هەرچی تاوان لەجیهانی ئیسلامی رووبدات ئەوان بەهەزاران ئیسلامی کورد دەێنە سەر شەقام و میدیاکانیانی چەندین رۆژ بۆتەرخان دەکەن ، بەلام کورد لەرۆژئاوا و باکور بەهەزاران تاوانی بەرامبەر کرا ، لەرۆژهەلات دەیان کەسایەتی کورد لەسیدارە دران بچوکترین ئیدانە ناکەن!
بۆیە کاتی ئەوەیە دەزگا ئیداریەکانی هەریم مەسەلەی ناسینی داعش وەک هیزێکی تیرۆریست و جینۆسایدکردنی کوردانی شەنگال بکەنە یاسا بەسەر هەموو لایەنێکدا ، وەک ئەوەی هەندێ ولاتی ئەورپی لەبەرامبەر دان پیانەنانی هەر کەسایەتی و لایەنێک بەجینۆسایدی ئەرمەنەکان رووبەروی لێپێچینەوەی یاسایی دەکەنەوە.
ئیسلامی راستەقینە و رۆحانی و خواپەرستیش لەسەر ئەم حیزبە ئیسلامییە کوردیانەش هەڵویست وەربگرن.

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)