کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


به‌سه‌رپه‌رشتی مه‌لا به‌ختیار یه‌کیتی و پارتی پلان بۆ کوشتنی چه‌ند کادیرێکی لیسته‌ جیاوازه‌کان به‌تایبه‌تی نه‌وشیروان داده‌نێن سل

Thursday, 30/04/2009, 12:00

1577 بینراوە


وه‌کوو ئاگادارن که‌ ماوه‌یه‌که‌ مه‌لابه‌ختیار دژی نه‌وشیروان هه‌رچی بێت به‌ده‌میا نایگه‌رێنیته‌وه‌ دوا ووتاریشی ئه‌وه‌بوو که‌ ووتی نه‌وشیروان هیچ په‌یوه‌ندیه‌کی به‌ یه‌کێتیه‌وه‌ نه‌ماوه‌ ، پاس ئه‌وه‌ی که‌ هه‌وڵدانی یه‌کێتی بێسود بوو به‌گه‌ڕانه‌وه‌ی نه‌وشیروان یه‌کێتیو پارتی پلانی تیرۆر کردنی چه‌ند که‌سانێک داده‌ڕێژن ، سه‌رچاوه‌یه‌کی نزیک له‌مه‌لا به‌ختیاره‌وه‌ پێی ڕاگه‌یاندین که‌ دوای بێ هیوا بوون له‌گه‌ڕانه‌وه‌ی نه‌وشیروان یه‌کێتی ویستی له‌ڕێگه‌ی میوانداری کردنه‌وه‌ له‌ سلێمانی ده‌رمان خواردی بکه‌ن به‌شێوه‌یه‌ک که‌ له‌ماوه‌ی 3-6 مانگدا ئه‌و ده‌رمانه‌ کار له‌ جه‌سته‌ی بکات به‌ڵام خۆسبه‌زتانه‌ نه‌وشیروان ئاماده‌ی میوانداریه‌که‌ نه‌بوو ، ئه‌و کاته‌ی بڕیار بوو که‌ به‌سه‌رۆکایه‌تی به‌رهه‌م ساڵح و کۆسره‌ت میوانداری نه‌وشیروان بکه‌ن ،.
سه‌رچاوه‌که‌ ئه‌وه‌ی ئاشکرا کرد که‌ ئه‌و هه‌زاران ده‌مانچه‌یه‌ی که‌ تاڵه‌بانی چه‌ند مانگێک له‌مه‌و پێش هینای هه‌ندێکیان بێده‌نگن و ئاماده‌ کراوون بۆ کرده‌وه‌ی تیرۆریستی ،لای هه‌مووان ئاشکرایه‌ که‌ له‌هه‌ڵبژاردنی پێشودا یه‌کێتی و پارتی پلانی په‌لاماردانی باره‌گاکانی یه‌کگرتویان دابوو له‌یه‌ک کاتدا به‌ڵام یه‌کێتی کڵاوی کرده‌ سه‌ری پارتی و پارتی به‌ته‌نها وه‌کوو گورگی برسی په‌لاماری باره‌گاکانی یه‌کگرتویان داو چه‌ند که‌سێکیان لێ کوشتن که‌ هه‌ندیکیان کادیری پیسکه‌وتو بوون ، له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ پارتی داوای له‌ یه‌کێتی کردوه‌ که‌ ئه‌مجاره‌ش یه‌کگرتوو دابنێت بۆ ئه‌و له‌گه‌ڵ ئه‌دهه‌م بارزانی و جه‌وهه‌ر نامیق سالم که‌له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌ودان و یه‌کێتی ئه‌بێت له‌ سلێمانی پلان دژی چوار حیزبه‌که‌و نه‌وشیروان بگرێته‌ ئه‌ستۆ ، ئه‌بیت وه‌کوو جای پێشو کڵاو نه‌خاته‌ سه‌ر پارتی ،
مه‌لا به‌ختیار پلانیکی تۆکمه‌ی داناوه‌ بۆ په‌لاماردانی ئه‌و که‌سه‌ دیارانه‌ی لیسته‌که‌ی نه‌وشێروان و چوار حیزبه‌که‌ به‌تایبه‌تی به‌نیازی ئه‌نجامدانی ته‌قینه‌وه‌ن له‌کاتی هه‌لبژاردنه‌کاندا و له‌ئیستاوه‌ به‌ووردی چاودێری گرده‌که‌ ده‌که‌ن و بزانن کی سه‌ردانی ئه‌و گره‌ ده‌کات و شوێن پی ئه‌ندامه‌ کاراکانی کۆمپانیای ووشه‌و لیسته‌که‌ی نه‌وشیروان ده‌که‌ن و پلانیان داناوه‌ بۆ تیرۆر کردنی ئه‌و که‌سایه‌تیانه‌ خواره‌وه‌
1- سامی ئه‌تروشی له‌یه‌کگرتوو
2-جاسم محه‌مه‌د یه‌کگرتوو تائیستا چه‌ند جاریک گیراوه‌ له‌لایه‌ن پارتیه‌وه‌
3- دوکتۆر موحه‌ممه‌د له‌ یه‌کگرتوو
4-فه‌تاح زاخۆیی زه‌حمه‌تکێشان
5محه‌مه‌د تۆفیق ڕه‌حیم له‌ کۆمپانیای ووشه‌
وه‌ پلانیان داناوه‌ بۆ تیرۆر کردنی چه‌ند که‌سیکی دیکه‌ که‌ له‌میدیای ئازاد کار ده‌که‌ن ئه‌وانیش
1- لوقمان عبدولقارد سه‌رۆکی کۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی هه‌ڵه‌بجه‌
2- هیمن باقر له‌ گۆڤاری لڤین
دوکتۆر فایق گوڵپی
داوا له‌و بوڕیزانه‌و هه‌موو ئه‌ونه‌ ده‌که‌ی که‌ به‌لیستی جیا له‌ ده‌سه‌ڵاتی دۆڕاو به‌شداری ده‌که‌ن به‌هیچ شێوه‌یه‌ک هاتوو چۆ نه‌که‌ن به‌شه‌ووداو هه‌ووڵ بده‌ن که‌ به‌کۆمه‌ڵ هاتوچۆ بکه‌ن ، وه‌داوا له‌ هه‌موو خه‌ڵکی کوردستان ده‌که‌ین که‌ به‌ووردی چاودێری هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ بکه‌ن که‌ هاتوچۆیان ده‌که‌ن به‌هۆی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ و به‌تایبه‌تی له‌مه‌و دوا هاوینه‌ له‌ ترسی بۆمب کاتێک له‌ده‌ره‌وه‌ داده‌نیشن به‌ ووردی ئاگایان له‌ خۆیان بێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ ده‌سه‌ڵاتی کووردی له‌هه‌وڵ داویه‌ بۆ ئاژاوه‌ نانه‌وه‌
هیوادارم ئه‌م زانیاریانه‌ سوود به‌خش بێت و ده‌سه‌ڵات له‌پلانه‌کانیان سارد بکاته‌وه‌



چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)