پرۆژەی تواناسازی وەزارەتی خوێندنی باڵاش كرایە قوربانی
Saturday, 05/03/2011, 12:00
پاش ئەوەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بۆ یەكەم جار لە مێژووی دەسەڵاتی كوردی بڕیاری دا بڕێك پارە تەرخان بكات بۆ ناردنە دەرەوەی خوێنكاران لە سەر بنەمای لێهاتووی و لە سەر سایتی فەرمی خۆی ئەم پرۆژەی بڵاو كردەوە و ماوەی مانگێكی دانا بۆ ئەوەی خوێنكارانی خوازیار بۆ بڕوانامەی ماستەر و دكتۆرا تەقدیم بكەن و ڕایانگەیاند لە ماوەی تەنها 10 ڕۆژ ناوەكان دەردەچن ، ئەمڕۆ 15 ڕِۆژ بەسەر ئەم وەعدە درۆیەشیان تێپەڕی و زۆر بەداخەوە ئەو پرۆژەیەش بۆ گەنجان بە ڕەوا نەزانرا و پارەكەی چووە گیرفانی نامەسئولترین كەسەكانی دنیا چونكە زانیان تەمەنی دەسەڵاتداریان كەمی ماوە و ڕاپەڕین بە ڕێوەیە وا دەزانن ئەگەر پارەی گەنجە بێدارەكان بخۆن وا دەزانن وا بە ئاسانی بۆیان دەچێتە سەر ، بە پشت بەستن بەم هەواڵە داواكارین وەزیری خوێندنی باڵا و سەرۆكی حكومەت دەست لەكار بكێشنەوە
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست