کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نەزاد هادی فەرمانبەر هاندەدات كە لە دژى حكومەت بووەستن....

Thursday, 22/07/2010, 12:00




فەرمانبەرێكى پارێزگاى هەولێر بۆى گێرامەوە كە ماوەیەكە نەوزاد هادى میزاى زۆر ناتەواوە و چونكە كێشەیەكى لەگەڵ وەزیرى داد هەیە گوایا چەند رۆژێك لەمەو بەر وەزیرى داد هەستاوە بە دەركردنى فەرمانێكى گشت گیر كە كۆمەڵیك گۆرانكارى لە خۆگرتووە لە دەزگاكانى وەزارەتى داد , بەڵام ئەوەى جێى سەیرو سەمەرەیە كە فەرمانى وەزیرى داد تاك و ئێستا جێبەجێناكرێ بۆ؟ ئاخۆ فەرمانى وەزارى حەقى چى بێت بە نەوزاد هادی.
چونكە جەنابى پارێزگارى هەولێر (نەوزاد هادى) بەدڵى نیەو ناهێڵێت فەرمانى وەزیر جێبەجێ ببێت, گوایا سەرۆكى هەموو فەرمانگە حكومیەكان دەبێت بە رەئی خۆى و چاودێرى خۆى بێت هەرهیچ نەبێت,
بەگووتەى ئەو برادەرە نەوزاد هادى ئەمە جارى یەكەمى نیە شەر بە وەزیرى داد بفرۆشتێت ,بەڵكو سەردەمى وەزیرى پێشووش كارێكى واى كردووە لەسەر گۆرینى بەڕێوەبەرێك لە وەزارەتى داد. ,دیارە لە هەولێر دانانى هەر بەڕێوەبەرێك دەبێت بە میزاجى جەنابى پارێزگاربێت ,
دەپرسین ئاخۆ چ جۆرە یاسایەكە ڕێگاى بە نەوزاد هادى بدات كە ئەم حەقە بدات بە خۆى دابێت كە جۆرئەتى ئەوە بكات هەموو جارێك دەست بخاتە دەست كارەكانى وەزارەتەكان.بەڵى پارێزگار بەرزترین یەكەى ئیداریە لە شارەكان بەڵام ئاوا بە بەربەرەلاى , فەرمانبەر فێرى سەرەرۆیى بكرێت بەرامبەر بە سەرووى خۆى.
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە