کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


پ،ک،ک ، ناشکێ

Saturday, 28/12/2013, 12:00

1725 بینراوە




لە سەت ساڵی رابوردوومان گەلێک شۆڕش وسەرهەڵدان لەسەر خاکی کوردوستان لە هەموو بەشەکاندا دروست بون .ئەگەر رووپەڕی پەڕاوی یەکە یەکەی وان هەلدەینەوەو شییان بکەینەوە بەمەرجێک توشی هەستی ناسیونالیزمێکی کوێر نەبین وبە هزرێکی واقیعبینانە لێیان بڕوانین بۆمان دەردەکەوێ زۆرینەی ئەو رووداوانە نە چوارچێوەی سیاسەتیان نەتوانای سەرکەردەکانیان خاوەنی ئەو رێبازە نەبون کە بتوانن کێشەیەکی جیئۆپۆلیتیکێ وەک کوردوستان بەرەو چارەسەری بەرن .لەهەمان حاڵدا قەت نەتوانراوە ئاستی دیپڵۆماسی بگەیننە ئەو ئاقارە کە وڵاتانی خاوەن هێزو بڕیار وتووێژی لەسەربکەن .

هەر لەسەرهەڵدانی قەڵای دم دم تا دەگاتە کۆتایی سەرهەڵدانی ساڵی ١٩٧٥ ز بارزانی هەرکام بە شێوەیەک ولە جوغڕافییایەکی بچوکدا پاشەکشەیان پێکراوە وخامۆش بون .لە ئاستی ئەو رێبازەشدا هەزاران شەهیدو دەیان ماڵوێرانی لەسەر دەستی ئەو حەڕەکەتانەدا ماوەتەوە . من لەسەر ئەو باوەڕەم کە شۆڕشی پ،ک،ک، پێش ئەوەی شۆڕشێک بێ لە دژی داگیرکاران ، پێشوەچونێکی زانستی و سەردەمیانە بووە بۆ وشیار بونەوەی نەتەوەیەک کە لەنێوان کۆماو مەرگدا ژیانی تێپەڕ دەکرد .زۆر رێخستنی کورد لەسەر بنە مای چەپ و لەسەر رێبازی کومونیزم ومائۆییسم خەباتیان کرد بەڵام نەگەیشتنە ئامانج و دوچاری شکستی سیاسی هاتن . پ،ک،ک، هەر چەند لەسەر بنە مای چەپ داڕێژرا بەڵام نە چەپی مائۆییسم نەش لنینیزم نەیتوانی رێگر بێ لەمەڕ خۆ گونجاندنێکی زانستیانە دەگەڵ ئاڵو گۆڕەکانی سەردەم لە دونیای سیاسەتدا .هەر کاتیش تۆشی قەیرانێکی ناوخۆۆیو دەرەکی بوبیت کۆڵی نەداو و نە ئوردووگای هەڵبژاردوو ونە بۆتە دار دەستی داگیرکار .
لە ماوەی دامەزراندنی پ، ک، ک ، هەتا ئەو سەردەمە ئەو رێبازە ئەوەندەی کە لەگەڵ دوژمندا جەنگاوە ،دوو ئەوەندەش توشی قەیرانی دژوار بووە ، زۆر جار ئەو حیزبانەی کە بۆ پاراستنی دەسکەوتەکانی بنەماڵەیی وحیزبی بە هەموو شێوەیەک دەستی لەرزۆکیان بۆ داگیرکار درێژ کردووە تا بتوانن ببنە هۆی لاوازی پ،ک،ک،. دەتوانین ئیشاڕە بە دابەزینی عوسمان (بەداخەوەبرای رێبەر ئاپۆیە)و سەدان لە کادرو گریلا بکەین کە بە فیتی جەلال تاڵەبانی و دەستخۆشی کا مەسعود روویان لە باشور کردو وەک تۆزی بانان بایەکی بچوک هەڵیداشتن .(هەر چەند عوسمان جار جارورێنان بەردەدا بۆئەوەی ئەردۆغان گوێی بۆ راگرێ) ئەو کارە مایەی دڵخۆشی نەبوو بەڵام حەڕەکەتێک کە رێبەرەکەی زیندانێکی وەکی ئیمڕاڵی بکاتە ناوەندی دیپڵۆماسی وهاوڕەزمەکانی لە چیاکانی قەندیل سەت شارەوانی بەڕێوەبەرن کوا ئەو رێبازە هاسان دەشکێو بڵاو دەبێ ؟ پەیامی ساڵی رابوردووی رێبەر ئاپۆ بەڵگەیەکی دیکەی ئەو مێژوویە بوو لە جەژنی نەورۆز کە هەموو دونیا بیستی .
سیاسەتی کروزانەوە دەمپانکردنەوەی بارزانی بۆ دۆستی هەرە نزیکی ئەردۆغان (قاتڵی گوندی روبوسکی) ئەو رۆژانە رووی راستەقینەی دەرکەوت . حیزبی ئیسلامگەرای ،ئا،ک،پ، کەوتە بەر شاڵاوی بەرتیلخواردن و دزی !! گوتنێکی کوردەواری پێمان دەڵێ : کەچەڵ ئەگەر دوکتور بایە سەری خۆی دەرماندەکرد . هێزێکی لە ٢٢ کەسڕا ببێتە میلیونان ، حەڕەکەتێک کە رێبەرەکەی دوای ١٢ ساڵ وێنەکانی ببنە دڵخۆشی هەموو مرۆوی ئازادیخواز کوا ئەو هێزە بە دروست کردنی حیزبێکی کارتۆنی لەژێر چەپۆکی داگیرکاردا بۆ هاپەیمانی کاک مەسعود وەلەرزە دەکەوێ . ئەگەر کەسانی بێ بڕیاری دیکەش لە رابوردوی خۆیان پەژیوان ببنەوە و شۆڕ بنەوە لای کەسانی نفس نزم ناگەنە ئەوئاستەی کە هێزی پاراستنی گەی لە شەڕی زاپ دا کردی .

جەعفەر کەریمی / ٢٨/١٢/٢٠١٣


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)