کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


ئایندە بۆ نەوشیروانە .

Saturday, 07/02/2009, 12:00

1427 بینراوە


ئەگەر چاوێك بخشێنین بە حكومرانێتى كوردستان لە 18 ساڵى رابردوودا دەتوانین بە سادەیى كۆمەڵێك نا دادپەروەرى و بێ یاسایى و گەندەڵى لە زۆربەى بوارەكاندا بەدى بكەین ، كاتێكیش بیرێك لە رابردووى خەبات و قوربانى و نەهامەتیەكانى كورد دەكەینەوە حەسرەتێك و ئازارێك و تورەبونێك دڵمان دەگرێت و هەزاران ئاخ هەڵدەكێشین كە بە دەستى خۆمان چیمان لە خۆمان كردووە .
هەڵبەتە نگولى ناكرێت كە زۆر گۆرانكارى لە كوردستاندا بووە بەڵام بەداخەوە زۆربەیان تەنها روكەش و چاو خەڵەتێنن ئەگینا دڵى هەر تاكێكى ئەم ووڵاتە بكەیتەوە لە پیرو گەنج و لاوان دڵنییا دەبیت چ ئازارێك و بێهیواییەك لە ئایندە نەوەكانى ئێمەى داگیر كردووە و تەنانەت گرنگى دان بۆ بەها جوانەكانیش بۆتە گاڵتەجارى لامان .
لاوانى خێر نەدیوى ئەم ووڵاتە كە ئایندە و گەنجینەى هەر میللەتێكن داهاتوویان بۆتە خەیاڵ و خەویان بۆتە ژیانى غوربەت و تاراوگەو هەڵهاتن لە ووڵات .
هەژدەساڵى رابردوى حەكمرانێتى كوردستان دەركەوت كە نەیتوانى قەیرانەكانى ئەم هەرێمە چارەسەر بكات چونكە ئەوەتا دەبینین تا ئێستاش تەرمى رۆڵەكانى كورد دەبنە خۆراكى ماسى و حووتەكانى دەریاكانى ئیجە و ئیتاڵیا كە دەكرێت بە ئەنفالێكى تر لە قەڵەمى بدەین بەڵام بە شێوازێكى تر .
بێگومان ئەگەر ئەم بارودۆخە لە وولاتێكى پێشكەوتوو بوایە نەك تەنها وەزیرێك بەڵكو بە كۆمەڵ ئەو حكومەتە دەستیان دەكێشایەوەو رێگەیان دەدا بە كۆمەڵێكى تر كە ئامادەى چاكسازى و گۆران دەبوون ، مەخابن لەم ناوچەیەى ئێمە دیموكراسى و ئازادى نەگەیشتۆتە ئەو ئاستەو ئەم بیرۆكەیە بۆ برایانى دەسەلاتى ووڵاتانى جیهانى سێ و هەرێمەكەى ئێمەش شتێكى مەحاڵەو جێگەى قبوڵ نیە .
كەواتە بە كورتى دەكرێت بلێین پێویستمان بە گورانێكى گشتیە لە سەرجەم بوارەكاندا .
نەوشیروان مستەفا كە زۆربەى كورد بە بگۆرى ئەم نەهامەتیانەى دەزانن لاى زۆربەمان ئاشكرایە كە ماوەیەكە چەندین پرۆژەى چاكسازى وریفۆرمخوازى و بنیاتنانى داوەتە دەسەلاتداران بۆتە هەڵگرى پامێكى پیرۆز .
هەرچەندە لەسەر ئاستى فەرمى باسى ئەوە نەكراوە كە كاك نەوشیروان لە هەڵبژاردنەكانى ئایندەدا لیستى سەربەخۆى دەبێت بەلام بە بیستنى ئەم هەواڵە لە چەند ئاستێكى باوەرپێكراوەوە شەقامى كوردى وروژانێكى بەرچاوى بە خۆیەوە بینیوەو لە سەر ئاستى دەسەڵاتیش حسابى زۆر گرنگى بۆ دەكرێت .
ئەم بارودۆخەى ئێستا هەمان ئەو كاتەم دەخاتەوە بیر كە كەڵە ژنى سیاسى پاستان "بەنازیر بۆتۆ " لە ماڵەكەى خۆیەوە لە كەنداو باسى لە گەرانەوەى خۆى كرد بۆ پاستان سەرجەم ناوەندە سیاسى و راگەیاندنەكانى وروژاند چونكە زۆربەى شارەزایانى رامیارى دلنیا بوون كە "بۆتۆ" بگۆرى بارودۆخى پاكستانەو كەسایەتیەكى گرنگى ئەو ووڵاتەیە .
ئەمرۆكە(نەوشیروان مستەفا)ش دەكرێت بە بگۆرى ئەم بارو دۆخەى كوردستانى دابنێین و بیكەینە پەیام هێنێكى نوێ بۆ گۆرانكارى و گەرانەوەى هیوا ....
لەگەڵ ئەوەى گەرانەوەى نەوشیروان مستەفا بۆ ساحەى سیاسەت ئەركێكى گرانى دەكەوێتە سەرشان و كارو فرمانى سەختى دێتە پێش بەڵام رابردووى ئەم كەسایەتیە سەلماندوێتى كە پیاوى ساتە سەختەكانە و داهاتووش ئەوە دەسەلمێنێت،هەر بۆیە ئێستا بە باس كردنى ئایندە كەسایەتى ئەو بە دیار دەكەوێت .
زۆر لەمانەش گرنگتر بۆ كاك نەوشیروان زۆر پێویستە ئاگادارى خۆى بێت چونكە لە ووڵاتى ئێمەدا دەیان دەزگاى سیخورى تەراتێنیانە و زۆرێك لە ناحەزانیش حەز بەم گۆرانە ناكەن و دەیانەوێت ژێر پێیان لەق نەبێت و لەسەر كورسیەكانیان بمێننەوە ، نمونەى بەنازیر بۆتۆ دەبێت ببێتە وانەیەك بۆ نەوشیروان مستەفا چونكە ئەویش هەمان پەیانى چاكسازى و گۆرانى هەڵگرتبوو .
دەشبێت ئیتر بەرێزیان لە سلێمانى بێنە دەرەوەو پەیامە پیرۆزەكانى بۆ شارەكانى تریش بگەیەنێت .
گەلى كوردیش لە هەڵبژاردنەكانى داهاتوودا دەبێت بیسەلمێنێت كە دەیەوێت گۆرانكارى لەم سیستەمە سەرنەكەوتووەى كوردستاندا بكات و هەروەكو وولاتانى پێشكەوتوو دەبێت بگەرێت بە دواى ئایندەیەكى گەشتر و كەسێكى تر كە دڵنیام نەوشیروان مستەفا یە .



چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)