کردنه‌وه‌ی گه‌له‌رییه‌کی هاوچه‌رخ له که‌رکووک
Sunday, 04/07/2010, 12:00
فایق ڕه‌سوڵ
بۆ یه‌که‌مین جار له گه‌ڕه‌کی شۆراوی شاری که‌رکووک، به به‌شداری چه‌ندان هونه‌رمه‌ندی به ناوبانگی نه‌مسا و به ئاماده‌بوونی به‌ڕێز ئێرنست ڤووه‌للا، به‌رپرسی کلتوری و سۆسیال دیموکراته‌کانی ڤیه‌ننا و به سه‌رپه‌رشتی، فایق ڕه‌سوڵ گه‌له‌ری (شۆراو ئارت)ی هاوچه‌رخ له به‌رواری 14.7.2010
کاتژمێر 7 ئێواره ده‌کرێته‌وه.
گه‌له‌ری شۆراو ئارت له به‌رنامه‌یدایه، ساڵانه ئه‌م چالاکیانه‌ی خواره‌وه ئه‌نجام بدات.
1 چوار پێشه‌نگا ڕێکده‌خات.
ێ- بۆ هونه‌رمه‌ندانی هاوچه‌رخی نه‌مسا.
ب- بۆ هونه‌رمه‌ندانی کوردستان.
ح- بۆ هونه‌رمه‌ندانی هاوچه‌رخی عیراقی.
د- هه‌روه‌ها پێشه‌نگای هاوبه‌شی هونه‌رمه‌ندانی هاوچه‌رخی، نه‌مسا، کوردستان، عیراق.
2- هه‌وڵ ده‌دات به‌رده‌وام ههمهئاههنگ بێت، له گه‌ڵ گه‌له‌ریه‌کانی کوردستان، بۆ گواستنه‌وه‌ی گشت پێشه‌نگاکانی شۆراو ئارت، بۆ گه‌له‌ریه‌کانی تری کوردستان.
3- گه‌له‌ری شۆراو ئارت هه‌وڵ ده‌دات، پێشه‌نگای تایبه‌ت بۆ هونه‌رمه‌ندانی کوردستان له نه‌مسا، بکاته‌وه.
شایه‌نی باسه بیرۆکه‌و ئه‌رکی بنیاتنانی گه‌له‌ری شۆراو ئارت، له لایه‌ن دکتۆر سدیق ڕه‌سوڵ و فایق ره‌سوڵه‌وه هاته‌کایه‌وه، که هه‌ردوکیان خه‌ڵکی شۆراون.
شۆراو، گوندێک بوو، شوێنه‌واره‌که‌ی ئێستاش له ناوشهریکهی نه‌وتی که‌رکووکدا ماوه. له ساڵی 1963 له لایه‌ن ڕژێمی به‌عسی فاشیسته‌وه، فه‌رهود کراو دانیشتوانه‌که‌شی دهربهدهرکرا ، پاشان روخێنرا، به‌ڵام له پاش پڕۆسه‌ی ئازادی عیراق، به‌رامبه‌ر شوێنه‌واره کۆنه‌که‌ی گونده‌که، به هاوکاری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، گوندی شۆراو، به دیزاینێکی هاوچه‌رخانه ئاوه‌دان کرایه‌وه، ئێستا گه‌ڕه‌کێکه له گه‌ڕه‌که‌کانی شاری که‌رکووک.
تێبینی... وێپسایتی شۆراو ئارت له ئاماده‌کردندایه.
International Center of Contemporary Art
www.shoraw-artgallery.com
[email protected] Tel.: 00964/750/7694822 or
00964/770/9347172
ShorawArt سه‌رپه‌رشتیاری
فایق ڕه‌سوڵ
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست