کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


کابینەی هەشتەم لە دوریانی پلەو پۆست و سیاسەتی زۆرداران

Monday, 20/01/2014, 12:00

1967 بینراوە







سیاسەت زانستێکی زۆر بەرفراوانە بەڵام زۆرداران فڕیان بەسەر زانستی سیاسەتەوە نیەو هەرەمەکی و بە پێی بۆچون و دیدو ئارەزوی خۆیان حوکمیان دەوێت بێ ئەوەی ئاور لە هیچ و لەکەس بدەنەوە، بۆیە کە هەمیشە زیانیان دەقاتی قازانجیانە بۆ گەل و نیشتمان.
دوای هەڵبژاردنی نوێنەرانی پەرلەمانی هەرێمی کوردستانی ٢١.٩.٢٠١٣ بیروبۆچونەکان بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی هەشتەم، دو بۆچونی سەرەکی هەبو یەکەمیان کە داخوازو ئاواتی زۆربەی جەماوەر بو حکومەتێکی بنکە فراوانی راستەقینەی کارا بۆ بەدیهێنانی هەمو ئاواتو ئامانجو ئەو بەڵێنو دروشمە بریقەدارانەی لە کاتی پرۆژەی هەڵبژاردندا بەرز کرایەوە، بەڵێ دوای ئەوە هەمو لایەنە سیاسیە براوەکان بریاری پێکهێنانی ئەو حکومەتە بنکەفراوانەیان دا بەهەمو ئەو بەرنامە سیاسیەو پلانی چاکسازیەی کە بەپێی بەڵێنی خۆیان ئامادەکراوەو خراوەتەسەر مێزی گفتوگۆو هاو را بون لەسەر پەیرەو کردنی، بەڵام ئەوەی کە جێی نیگەرانی و پرسیاری جەماوەرە دوای نزیکەی چوارمانگ لە هەڵبژاردن تا ئێستا کابینەی هەشتەم لە دایك نەبوە.
ئەوەی کە پەیرەوە لە وڵاتانی دیکە ئەگەر براوەی یەکەم شکستی هێنا لە پێکهێنانی حکومەت، براوەی دوەم ئەتوانێت ئەو ئەرکە بخاتە ئەستۆی خۆی.
بەڵام ئەوەی کە روئەدات لەواقیعدا بۆچونی دوەمە کە کابینەی داهاتوتا ئیستا هەمان پارتیو یەکێتی و دو ئدارەکەی جارانە.
تا ئێستا دەموچاوە نەگۆرەکان بەردەوامن لە پلەو پۆستەکانیانو هەر وەکو ئەو پلەو پۆستانە تاپۆ کرابێت لەسەریان. قەیرانەکان و کێشەو کەمو کوریەکان لەزیاد بوندایە، لە سایەی ئەم حکومەتەی ئێستا کە لەوەرزی سربوندا)فترە السبات(دەژی.
ئەوەی کە خرابوە بیرو لێکدانەوەی جەماوەرەوە لە لایەن هێزە سیاسیەکانەوە بەرنامەی سیاسی پێشکەوتوی کارا بو کە کرابوە بنەمای پێکهاتەی حکومەتی داهاتو، ئەو بەرنامە سیاسیەی کە تا ئێستا کەس نازانێت چیەو چۆنە.
لەسەرەتای گفتوگۆکانەوە بۆ پێکهێنانی حکومەتی داهاتو هەمو لایەنە سیاسیەکان هاورابون لەسەر ئەو بەرنامە سیاسیەی کە خۆیان باسیان لە ئامادەکرنی کردبو لەمەو پێش، وە تەنها خستنی لە بواری جێبەجێکردنا ماوە بە پێکهێنانی کابینەی هەشتەم.
ئایا کام بەرنامەو کام چاکسازی... تا ئێستا لە هیچ نوسینێکدا یاخود ماڵپەرو کەناڵی هێزە سیاسیەکان باسی ئەو بەرنامەو چاکسازیە نەکرا، تەنها بەبەردەوام نوسینو بۆچون بڵاو کراوەتەوە دەربارەی دابەشکردنی پلەو پۆستە گەورەکان، ئەوەش دەیسەلمێنێت کە دواکەوتنی کابینەی هەشتەم هۆکەی شەری پلەو پۆستەکانە و چەسپاندنی بۆچون و دیدو ئارەزوی زۆردارانە، گەر نا هۆی ئەم داکەوتنەمان کە وەکو هەمو هێزە سیاسیەکان دەڵێن بە شەفافیەت و راشکاوانە بۆمان رونبکەنەوە، چکونکە هەمو بەرپرسن وە تاوانبار دەبن بەرامبەر ئەو دەنگانەی کە جەماوەر پێدان و متمانەی پێکردن، بەراشکاوی پێمان بڵین کە هۆی ئەم دواکەوتنەچیە ئەگەر شەری پلەو پۆست نیە، چونکە هەموتان بەیانتان کرد کە بەرنامەی سیاسی و پلانی چاکسازی ئامادەکراوتان هەیە.
ئەوەی کە زۆر سەیرە ئەم بەناو سیاسەت مەدارانە لەژێرەوە هەمو شتێکیان خستۆتە هەراجەوەو لەبەرچاوی خەڵک هەزارویەك جۆر پاکانە و ریکلام بۆ خۆیان دەکەن، هەمویان خۆیان بە خاوەن خزمەتگوزاری و چاکساز دەزانن، بەڵام نازانن کە جەماوەری کورد چ لەم بارۆدۆخەی ئێستادا بەتایبەت و چ لەبارو دۆخەکانی تری رابوردودا بە شایەتی خودی مێژو ئاگادارو هوشیارە بۆیە ئیتر جارێکی دیکە جەواشە ناکرێت و هەڵناخەڵەتێت بەدەستی زۆرداران.




چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)