کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مامۆستاى زانكۆ كاتێ دەنگ دەدەیت بە لیستى كوردستانى

Saturday, 06/06/2009, 12:00


 لە بیرت بێ تۆ دەنگ دەدەیت بە گەندڵ دكتۆر ستار عوسمان (راگرى پەیمانگاى گەشت و گوزار)
چەند رەخنەیەكى بچوك و كورتم هەیە هیوادارم بلاو بكرێنەوە كە پەیوەندى بە گەندەلى ناو پەیمانگاكانى هەولێرو و زانكۆى سەلاحەدینەوە هەیە كە خۆم مامۆستایەكم لەم زانكۆیە.
بە چەند بەشێك بابەتەكەم روون دەكەمەوە كە ئەمە بەشى یەكەمە:
د.ستار عوسمان راگرى پەیمانگاى گەشت و گوزار (سیاحە)كە دكتۆراى فیزیایە ئێستا ،كاتێ كە معید بو لە بەشى فیزیا لە سالانى 1992-1997 لە كۆلیژى پەروەردە كارى سیخورى دەكرد بۆ پارتى و بنەمالە وە بۆ ئەوەى لە ماستەر وەر بگیرایە دەبوایە تاقیكردنەوەى زمانى ئینگلیزى بكات كە شەرتێكى بنەرەتى یە بۆ وەرگیران لە ماستەر یان دكتۆراە. ئەم زاتە لە جیاتى ئەوەى خۆى تاقیكردنەوەكە بكات وە لەبەر لێنەهاتووى خۆى یەكێكیترى شارەزاى لە بوارى ئینگیزیدا لە جیاتى خۆى ناردیە تاقیكردنەوەكە.
هەر چەندە لە تاقیكردنەوەكە دەرچوو بەلام لە دوایدا مامۆستاى زانست و لێهاتوى زمانى ئینگلیزى خوالێخۆشبوو عبدالقادر فەرهادى ئەم حالەتەى كەشف كرد وە بە هۆیەوە بریار درا بە فەرمانێكى زانكۆیى كە هەتا هەتایە ناوبراو بۆى نى یە تاقیكرنەوەى لێهاتویى زمان بكات وە هەروەها بۆى نى یە هەتا هەتایە لە ماستەر وەربگیرێت و ببێت بە متمۆستاى زانكۆ.بەلام دواى هاتنەوەى پارتى لە 31 ى ئاب توانى بە ماستاوچێتى و سیخورى بۆ پارتى وە بە یارمەتى چەند هاورێیەكى (كە ئێستا پەشیمانن) وە بە تەكلیف كردنى فەلاح مستەفا(كە ئەو كات وەكیلى وەزیرى كشتوكال بوو) لە د.ادریس هادى كە بە وەكالەت سەرۆكى زانكۆ بوو دوبارە تاقیكردنەوە بكات وە نەك بەس لە ماستەر وەرگیرا بەلكو دكتۆراشى تەواو كرد وە ئێستا راگرى پەیمانگاى گەشت و گوزارە.
تو خوا فیزیاو گەشت و گوزار كوجا مەرحەبا.
توخوا ئەگەر راگر وابێ ئاخۆ قوتابیەكانى چۆن بن.
ئایا ئەوە پاداشتى غەش كرنە خۆ ئێمە ئەگەر قوتابیەكى زانكۆ پۆلى یەكیش بێت وە ئەگەر غەش بكات فەسلى دەكەین.
تو خوا لێ ى بپرسن لە روى هەیە قوتابى لە سەر غەش فەسل بكات ،توخوا با خۆى لە بیر بێت.
لەوانەیە دواى خوێندنەوىەى ئەم بابەتە بڵێ ناحەزێ ئەمەى نوسیوە، بە خوا ناحەز نیم چونكە هەموو شتەكان راستن وە ئەمە مشتێكە لە خەرمانێك چونكە نامەوێ باسى ئەوە بكەم كە چۆن حانوتى كۆلێژى وەر دەگرت و دواى بە پارەیەكى زۆر دەیفرۆشتەوە بە خەڵكى،بەراستى ئەگەر ئەم شتانەى نوسیومە راست نەبێ بێ گومان من ناحەزم.
مامۆستاى زانكۆ كاتێ دەنگ دەدەیت بە لیستى كوردستانى لە بیرت بێ تۆ دەنگ دەدەیت تا گەندڵ ستار عوسملن زیاتر جێ ى خۆى توند بكات لە كورسى یەكەى.
سوپاس وە لەگەلمان بمێننەوە چوبكە ئەمە بەشى یەكەمە وە بەشەكانى تریش بە رێگاوەیە
مامۆستایەكى زانكۆ*
*كۆلیژى پەروەردە بەشى فیزیك

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە