کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


نهینی دامه‌زراندنی ده‌زگای ڕاگه‌یاندنی((وار)) له‌ لایه‌ن ته‌مه‌ر كۆچه‌ر پاریزگاری دهۆكه‌وه‌

Tuesday, 23/04/2013, 12:00







پاش ئه‌وه‌ی ته‌مه‌ر ڕه‌مه‌زان ناسراو به‌ ته‌مه‌ر كۆچه‌ر پارێزگاری دهۆك، هیچ نه‌ما نه‌یكات له‌ دزیی و گه‌نده‌ڵی و تألانی و پرۆژه‌ی وه‌همی و وه‌ك سه‌رۆك گروپێكی مافیای له‌ وه‌به‌رهێنان و شه‌ریكه‌ به‌ش له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی سه‌رمایه‌دارانی دهۆك و، زاخۆو شوێنه‌كانی دیكه‌و، ده‌ست تێكه‌ڵاو كردن له‌گه‌ل ده‌وله‌مه‌نده‌كانی ناو حزب و حكومه‌ت وبه‌تایبه‌تی كادیرانی ل1 دهۆكی پارتی و لقی 8 زاخۆی پارتی و دروست كردنی په‌یوه‌ندی زۆر له‌ گه‌ڵ به‌رپرسانی میتی توركی و هه‌واڵگری عێراقی به‌ نهێنی له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆیدا،به‌تایبه‌تی له‌ ڕێگه‌ی فارس كۆچه‌ری ئامۆزای خاوه‌نی گروپی كۆمپانیاكانی ئه‌رتوشه‌وه‌ ده‌ستی به‌ هه‌موو شوێنێكی ئیعلامی و سه‌نته‌ره‌كان گه‌یشتووه‌و زۆربه‌ی كه‌سایه‌تیه‌كانی به‌ پاره‌ كریوه‌و، یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ی به‌ نهێنی و ئاشكرا پشتیوانی ته‌مه‌ر كۆچه‌ری كردووه‌ به‌ درێژای چه‌ند ساله‌ی رابردووه‌، ئه‌ویش محمه‌د ئه‌مین شه‌ره‌ڤانی سه‌رۆكی دادگای دهۆكه‌و ،حاجی مه‌شهود و حه‌میدی برایه‌تی كه‌ بۆ هه‌موو كارو پرۆژه‌یه‌ك وه‌به‌رهێنان ته‌مه‌ركۆچه‌ر شیرنی ده‌یان ملیۆن دۆلاری وه‌رگرتووه‌.
ئه‌وه‌ی لێره‌دا جێگای بایه‌خه‌ ئاشكرا بوونی نهێنی ئه‌و دامه‌زراندنی ئه‌و راگه‌یاندنی واره‌ له‌لایه‌ن ته‌مه‌ر كۆچه‌ره‌وه‌ ، كه‌ پێك هاتووه‌ له‌ كه‌ناڵێكی ئاسمانی و رۆژنامه‌و گۆڤار و ماڵپه‌رێك و سه‌نته‌رێك بۆ سمینار، كه‌ ته‌مه‌نی ته‌مه‌ر كۆچه‌ر ته‌نها چه‌ند مانگیكی ماوه‌و لاده‌بریت، پاش ئه‌وه‌ به‌ نیازه‌ به‌ هه‌مان شێوه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا كه‌ كۆمپانیای ووشه‌ی دامه‌زراند به‌ مه‌به‌ستی یه‌كه‌می نزیك كردنه‌وه‌و كۆكردنه‌وه‌ی كادیرانی توره‌و ناره‌زای پارتی له‌ خۆیی و، به‌ جۆرێك دلنیایان داوه‌تێ كه‌ پارتی له‌و سنوره‌ پارتی ناتوانیت هیرش بكه‌نه‌ سه‌ری.
به‌وه‌ی ته‌مه‌ر كۆچه‌ر سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی دهۆكه‌و له‌گه‌ل زیاتر له‌ سه‌دا 80 گه‌نجانی دهۆك به‌هۆی ده‌سته‌لاته‌كانیه‌وه‌ په‌یوه‌ندی دروست كردووه‌.
بۆ به‌دواداچونی ئه‌م بابه‌ته‌ یه‌كێك له‌ نزیكه‌كانی نێچیره‌ڤان بارزانی ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاندووه‌ كه‌ تا ئێستا نازانین بۆچی ته‌مه‌ر كۆچه‌ر هه‌ولێ دامه‌زراندنی ده‌زگای راگه‌یاندن ده‌دات له‌كاتێكدا له‌ ژیانیدا كاری ئیعلامی نه‌كردووه‌ ته‌نها ئه‌منی و ڕێكخستنی كردووه‌؟
لێره‌وه‌ شكو گومانی زیاتر خستۆته‌ دڵ و ده‌روونی پارتی له‌و سنوره‌ و، له‌لایه‌ن ده‌زگای پاراستنیش به‌ دواداچون كراوه‌ به‌ڵام هیشتا نه‌گه‌یشتونه‌ته‌ خاڵی كۆتای .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە