تاکتیکى دواخستنى هەڵبژاردنەکانى سەرۆکایەتى و پارێزگاکان
Friday, 05/07/2013, 12:00
ئەگەر بەشێکى گەورە لە سیاسەت دروستکردنى تاکتیک و سیناریۆ بێت ئەوا ئەم چەمکە لاى پارتى و یەکێتى بۆ هێشتنەوەى خۆیان و ڕاگرتنى هاوسەنگى نێوانیان و هەم هاوسەنگى خۆیان و ئۆپۆزسیۆنە ، ئەگەر چى کاتێک دەکەونە بەردەم ناڕەزایەتى گەورەوە ئەوا ئەم تاکتیکانە دەگۆڕێن و ئەوە دەرناچێت کە مەبەستیان بووە ، ئێستە بۆ ئەوەى لە پەناى سێبەرى ڕێکەوتننامەى ستراتیژیدا ئەم دۆخە تیپەڕێنن یارى بە سیناریۆیەک دەکەن کە لە هەگبەى پارتیەوە دێتە دەرێ یەکێتى وەک سیناریۆى خۆى سەیرى دەکات ئەم تاکتیکەى یەکێتى ڕێک وەک ئەو چاو شارکێیە وایە کە شوێنى خۆحەشاردانى یەکێتى هەمومان دەیبینین ئەو وا دەزانى کەس نایبنێ کە دەکاتە ئەوەى پارتى بۆ ئەوەى یەکێتى ببێتەوە بە هێزێکى گەورەى وەک ئەوەى پێش مام جەلال و گوێڕایەڵى پارتى بێت دێت پرۆسەیەکى تاکتیکى بۆ دادەتاشێ کە ئەم سیناریۆیە دوو دیوى هەیە دیوى یەکەم : دابەزینى یەکێتى بە لیستى جیاو کارکردن لەسەر مانەوەى ولایەتى سەرۆکى هەرێم .... دیوى دووەمى دواخستنى هەڵبژاردنەکانى پارێزگاکان ، واتا لە بەرامبەر دواخستنى سەرۆکایەتى هەرێم بۆ پارتى دواخستنى پارێزگاکان بێت بۆ یەکێتى چونکە یەکێتى باش ئەو راستیە دەزانێت کە لە هیچ یەکێک لە پاریزگاکاندا ئەو هێزە نیە بتوانێت دەنگى پێویست بهێنى وە پارتیش ئەگەر بتوانێت بە زۆرینە دەستور بخاتە ڕاپرسیەوە ئەوا ناتوانن زۆرینەى دەنگ بهێنێ بەڵام پرسى دەستور کە دەکاتە نایاسایى ئەو کات مسعودبارزانى بۆى نیە خۆى هەڵبژێرێتەوە کە بۆ پارتى وا باشە درێژ بکرێتەوە و حیلە شەرعیەک بدۆزنەوە بۆ نایاسایى بونى هەم دەستور و هەم مسعود بارزانى ...کە دەکاتە کارت بە کارت دواخستنى سەرۆکایەتى هەرێم و مانەوەى وەک ئێستا و دواخستنى پارێزگاکان و مانەوەى وەک ئێستا تا دواى هەڵبژاردنى پەرلەمان ئەو کات هەر یەکێکیان بە پێ ى دەنگى خۆیان کار لەسەر دابەشکردنەوەکە دەکەن کە هەمو ئەمانە ئێستە گەیشتوەتە ئەوەى کە نەتوانن درێژە بەم تاکتیک و سیناریۆیانە بدەن چونکە پارتى لەوە گەیشتوە کە یەکێتى ناتوانێت ئەو قورساییەى هەبێت کە بەردەوامى بدات بە ڕێکەوتننامەى ستراتیژى بۆیە یەکێتى دەیەوێت کار لەسەر پرسى دەستور بکات تا بتوانێت لە قائیدەى خۆى نزیک بێتەوە و ئەو هەڵەیە ڕاست بکاتەوە کە لە پەرلەماندا توشى بوو بەوەى کە شەڕى بۆ پارتى کرد وە پارتیش لەوە گەیشتوە کە قۆناغى دووهێزى گەورە پارتى و یەکێتى کۆتایى هاتوە بۆیە پارتى وەک حیزبێکى تا ئاستێک جێگر بە دواى هێزى تازەدا دەگەڕێ وە ئەوەش دەزانێ کە ناتوانرێت بە هاوکارى یەکێتى مسعودبارزانى و سەرۆکایەتیەکە درێژ بکەنەوە وە بە دیوێکى تردا توشى دنیایەک لە ناڕەزایى شەقام و ئۆرگانەکانى خۆیان بونەتەوە کە گەیشوەتە ئەوەى بۆ ماوەى شەش مانگ ولایەتى مسعود بارزانى درێژ بکرێتەوە واتا تا دواى هەڵبژاردنەکانى پەرلەمان کە بۆ ئەمەش پشت بە زۆرینەى ناو پەرلەمان دەبەستێت و ئۆپۆزسیۆنیش بە کارتى نایاسایى و پارێزگاکان و پەرلەمان و سەۆکایەتى هەردوو حیزبەکەى خستوتە بەردەم دوو ئەگەرەوە یان سازانى نیشتمانى یان هەڵبژاردنى سەرۆکایەتى و پارێزگاکان کە دەکاتە ئەوەى دواى بڕیارى ئیمزاکەى مسعود بارزانى بە بەڵێ یان نەخێر ئەوا هەموو هێزەکان دەکەونە بەردەم ئەگەرەکانى ترەوە و ئەوەشى پێ ى دەڵێن هاوسەنگى نێوان پارێزگاکان لە بەرامبەر سەرۆکایەتیدا هەڵدەوەشێتەوە چونکە ئەو کات پارتى مامەڵە لەگەڵ گەورەترین هێز دەکات وە یەکێتى ئەگەر پارتى تەواوکەرى سیاسەتەکانى بێت ئەوا لە بنکەى خۆى دور دەکەوێتەوە خۆ ئەگەر لە پارتیش دور بکەوێتەوە ئەوا دەچێتە ناو بازنەى گۆڕانەوە بۆیە لە ئێستادا هەموو تاکتیک و سیناریۆکانى پارتى و یەکێتى لەبەر دەم ئەگەرى گەورەى دۆڕاندندان دەبێت سیناریۆى تر دا بڕێژن بۆ ئەوەى بتوانن بێنەوە ناو شەقام وە لەهەوڵى سیناریۆى تردان بەڵام شەقام تاکە دەرگایەک کە بتوانرێت بچنە ناوەوە کارکردنە بە یاساکان و ئەمڕۆ پاڵەوانى ناو شەقامیش ئۆپۆزسیۆنە وە لە ئێستادا ناتوانن درێژە بە ڕێکەوتننامەى ستراتیژى بدەن ...دواخستنى هەڵبژاردنى پارێزگاکان لەبەرامبەر دواخستنى ولایەتى سەرۆک ئەو یاریەیە کە هەر لە سەرەتاوە دوِرَاندنەکەى ڕونە بە جۆرێک لەبەردەم ئەو سیناریۆ شاراوانەدا دەبێتە ئەو گروپەى کە هەر خۆیان بن و ببنە دوو بەش بۆ بردنەوە لەیەکترى و گروپەکەى تر چاوەڕى بردنەوەى یەکێکیانە تا بە تاکتیکى تازەوە دابەزنە گۆڕەپانەکە و ئەو کات هەموو ئەم هاوکێشانە سفر دەبێتەوە و سیناریۆ تازەکان دەست پێ دەکەن .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست