ئه‌و هه‌موو نه‌خۆشیی سه‌ره‌تانه‌ی له کوردستاندا هه‌یه، تورکیا بڵاوی ده‌کاته‌وه
Thursday, 26/08/2010, 12:00
ووشیاری ته‌ندروستی، گرنگترین و مه‌ترسیدارترین ده‌زگایه‌که له جیهانی شارستانییدا، چونکه ئاسایشی گیانی تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگا ده‌پارێزێت، پارستنی تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگاش گره‌نتی مانه‌وه‌ی گه‌ل و نیشتیمان دابین ده‌کات.
ئه‌گه‌ر کرێکارێک له‌کارگه‌یه‌کدا، بریندار بێت، خاوه‌ن کارگه‌که له‌ترسی لێپێجینهوهو سزادانی دارایی، که ئه‌و سزادانه به‌یاسایی کراوه، به پێویستی سه‌رشانی خۆی ده‌زانێت، ئه‌گه‌ر باوه‌ڕبکات که ماشێنی فریادڕه‌س (اسعاف) ده‌ست نه‌که‌وێت ئه‌وا ده‌بێت به په‌له هێلیکۆپته‌ر به‌کرێ بگرێت، تا کرێکاره برینداره‌که بگه‌یه‌نێته خه‌سته‌خانه.
خاوه‌نکاره‌که پێشتر وانه‌ی فریاگوزاری خوێندوه، ئه‌گه‌ر که‌مته‌رخه‌می بکات، له‌گه‌یاندنی بریدارهکه، ئه‌وا بۆی هه‌یه، هۆکاری مردنی کریکاره ناو بنێن کوشتن، نه‌ک ڕووداو، ئه‌گه‌ر که‌سێکیش به‌هۆی خواردنه‌وه، نه‌خۆش بکه‌وێت، ئه‌وا خاوه‌ن به‌رووبوومه‌که وه‌ک مرۆڤ‌کوژ له‌به‌رده‌م یاسادا سزا ده‌درێت، ئه‌گه‌ر ئه‌و یاسایه نه‌بێت، ئه‌وا ئه‌و کاته، بازرگانه‌کان ئه‌و ووڵاته ئالوده‌ی، مه‌ترسیدار ترین نه‌خۆشی ده‌که‌ن، هه‌ر وه‌کو ئه‌مڕۆ له کوردستاندا ده‌یبینین.
بازرگان ویژادنی نییه، له ڕیزبه‌ندی مرۆڤ چۆته ده‌ره‌وه، به‌ڵگه‌ش هێنده‌ی گه‌ڵای دارستانه‌کانمان له‌به‌ر ده‌ستدایه، بازرگانێکی ئه‌نگۆشی به‌ناوی عهبدولڕحمانۆف که ئه‌مڕۆ ڕایکردوهو له تورکیا ده‌ژی و خاوه‌ن هوتێلی مه‌ڕ مه‌ڕه‌یه، زۆربه‌ی هه‌ره زۆری ئه‌کته‌ره جیهانیه‌کانی هۆلێود به‌شدار کردنه‌وه‌ی هوتێله‌که‌یان کرد، له‌وانه جۆلیا ڕۆبنسۆن، هاریسۆن فۆرد، جاکی چان .....هتد، به‌شداری کردنه‌وه‌ی ئه‌و هوتێلهیان کرد. به‌پێی پرۆگرامێکی (که‌ناڵێ ڕوسیا ئه‌مڕۆ) ملێۆنه‌ها تۆن، خواردن و که‌لوپه‌لی ژه‌هراوی، به‌خه‌ڵکه‌که‌ی خۆی له ئهنگوشیا فرۆشتوه.
به‌رنامه‌که ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند، که ته‌نانه‌ت پێڵاوی لاستیک (پاته) که ڕێژه‌ی ژه‌هره‌که‌ی هێنده به‌رزه، به دوو ڕۆژ ئه‌و که‌سه‌ی که پێڵاوه‌که له‌پێده‌کات نه‌خۆش، ده‌که‌وێت.
ئێلین نوردگرین به ته‌نها ٦ ساڵ بووبه خاوهن٥،٧ ملیارد کرۆنی سویدی، که له ماوه‌ی ئه‌و شه‌ش ساڵه‌دا ئێلین ته‌نها له باشترین و بهبهاترین هۆتێل و نووستوه خواردویه‌تی و خواردیهتیهوه، واتا هیچکارێکی نه‌کردوه، ته‌نها له‌و شه‌ش ساڵه‌دا له‌گه‌ڵ (تیگهر وود) یاریزانی گۆلڤ نووستوه و هیچی دیکه.
http://www.aftonbladet.se/nyheter/article7663808.ab ئه‌نه نیکۆل شمس، کیژێکی جوانیکلهی ئه‌مریکی، خاوه‌ن ده‌یان فلیمی ڕووت، هه‌روه‌ها ڕیکلام کردن بۆ ژێردهرپێی ژنانه، سه‌ماکردن به‌ڕووتی،خاوه‌ن دووفلیمیشه له ساڵانی نێوان ١٩٩٤ تا ساڵێ ١٩٩٥ شووی کرد به جێمس هاوه‌رد مارشال، که یه‌کێکه له ملیاردێره ئه‌مه‌ریکه‌کان، که خاوه‌ن کۆمپانییای نه‌وته. ئه‌و سه‌رمایه‌ی که جێمس هه‌یه، به ڕژانی خوێنی زیاتر ٦٠ ملێۆن مرۆڤی نه‌ته‌وه جیاوازه‌کانی جیهان کۆکراوه‌ته‌وه، چونکه هه‌میشه شه‌ڕه‌کان له پێناو دابینیکردنی ووزه‌دا بوه، که نه‌وته.
ئه‌نه نیکۆل له‌ماوه‌ی ته‌نها یه‌ک ساڵدا که به خوێنی ٦٠ ملێۆن مرۆڤ دابینکراوه، بو به‌خاوه‌ن ٤،٣ ملیارد کرۆنی سویدی. به‌مه‌رجێک، ئه‌ننه نیکۆل له ماوه‌ی ئه‌و ساڵه‌دا هاوسه‌ری جیێمس بووه، ئه‌وه‌یش وه‌ک ئیلین نوردبێری، له به به‌هاترین هۆتێلدا نووستوه و خواردویه‌تی و خواردیهتیهوه، له‌گه‌ڵ ئهوانهشهداجێمس ئه‌و کاته ئه‌ننه نیکۆلی ماره کرد، ته‌مه‌نی ٩٥ ساڵ‌بوو، به‌پێی بۆچوونی براکه‌ی جێمس، که‌وا جێمس له کاری سێکسکردنیش که‌وتبوو، نه‌یده‌توانی کاری مێردایه‌تیی خۆی به‌جێ بهێنێت
http://en.wikipedia.org/wiki/Anna_Nicole_Smith لێره‌دا گه‌ره‌کمه دووباره بێژم، که بۆرژواکان، که‌سانی دڕنده و جانه‌وه‌ری ڕاسته‌قینه‌ن، دژ به مرۆڤ و ژنیگهشن. ئه‌وانه‌ی بورژوان یان سه‌رمایه‌دارن بازرگانی به له‌ش و خاوه‌ن له‌شفرۆشی مرۆڤن و یان بازرگانی پێوه‌ده‌که‌ن، به خوێنی هه‌ژاران و هه‌زاران سه‌ربازه‌کانیانه‌وه، ئیتر ئه‌و بازرگانه کورد بێت یا عه‌ره‌ب یا ئه‌مه‌ریکی یا به‌ریتانی یه‌ک شێوه بیر ده‌که‌نه‌وه، به‌یه‌ک شێوه سه‌رمایه پێکه‌وه ده‌نێنن، که ڕژانی خوێنی خه‌ڵك و چه‌وساندنه‌وه‌ی خه‌ڵکه. هه‌رچه‌ندیش به‌ڕه‌نجی سه‌رشانی خه‌ڵکه، ئه‌و سامانه کۆده‌که‌نه‌وه. ئێستا، ته‌نها یه‌ک ده‌سته‌جلی ژنانه به به‌های ٣٠ ملێۆن دۆلار.
کوا کام کرێکار، فه‌رمانبه‌ر ده‌توانێت، ئه‌و ده‌سته جله ژنانه بکڕێت، ئه‌گه‌ر خوێنخۆرێک و جانه‌وه‌رێکی وه‌ک خاوه‌ن کۆمپانییای نه‌وته نه‌بێت، که سه‌رمایه‌یه‌کی به ڕژانی خوێنی ٦٠ ملێۆن مرۆڤ پێکه‌وه ناوه؟
http://www.e24.se یاخود کوا کام کرێکار، ئه‌گه‌ر مافیا و چه‌ته‌و جانهورێکی مرۆڤ خۆر نه‌بێت ده‌توانێت، به به‌های ١٥ ملێۆن دۆلار ته‌نها یه‌ک مه‌مک (ستیان) هه‌ڵبه‌ستی ژنانه بکڕێت؟
http://fruntimmersblogg ئه‌وانه‌ی ده‌توانن ئه‌و جۆره که‌لوپه‌له بکڕن، به‌ڕاستی به‌ته‌نها به شێوه مرۆڤن، ئه‌گینا هیچ په‌یوه‌ندییه‌کی ڕاسته‌وخۆیان به مرۆڤ و مرۆڤایه‌تییه‌وه، نییه، چونکه ٣٠ و ١٥ ده‌کاته ٤٥ ملێۆن دۆلار به ،٤٥ ملێۆن دۆلاریش ده‌توانی کێشه‌ی سه‌رجه‌م مرۆڤه برسیه‌کانی ئه‌م جیهانه چاره‌سه‌ر بکات.
ئه‌و جڕو جانهوارانه، نه‌ک به‌ته‌نها دژی به مرۆڤ و مرۆڤ چه‌وسێنه‌رن، به‌ڵکوو ژینگه‌شیان تێکداوه، بۆ نموونه ئێستا فه‌رقێکی ئه‌و تۆ نه‌ماوه له نێوان ته‌ماته و خه‌یاردا، یه‌ک تامیان هه‌یه، ئێستا ته‌ماته‌ش وه‌ک شووتی خه‌ریکه هه‌ستوو په‌یدا ده‌کات.
ئه‌و مریشهکهی ئه‌مڕۆ ده‌یخۆین زۆر زۆر جیاوازه، بێگوومان له مریشه‌که خۆڕسکه‌ی که‌له گونده‌کانی کوردستاندا هه‌بوون.
بێگوومان ڕاسته که سه‌رجه‌م بورژواکان وه‌ک یه‌ک بیر ده‌که‌نه‌وه، بیرکردنهوهکهشیان بریتیه له چه‌ساندنه‌وه‌ی خه‌ڵکانی دیکه، یا باڵێین پشتی خه‌ڵکی به‌کارده‌هێنن وه‌ک په‌یژه بۆ سه‌رکه‌وتن به‌سه‌ر گرێکوێره‌کانی ژیاندا، یا ژیان گوزه‌رانی خه‌ڵک به‌کارده‌هێنن، تا خۆیان باشتر بژین، به‌ڵام له ڕاستیدا جیاوازی هه‌یه، له نێوان فیوداڵێکی ڕۆشنبیر له‌گه‌ڵ فیۆداڵی مێشک به‌تاڵ، بۆ نمونه سه‌رمایه‌دارێکی ڕۆشنبیر ده‌زانێت و ئاگاداره که کرێکار پێویستی به ٨ کاتژمێر نووستن هه‌یه، سه‌رمایه‌داری ڕۆشنبیر ده‌زانێت، ئه‌گه‌ر کرێکاره‌که‌ی ٨ کاتژمێر نه‌نوێت، ئه‌وا سبه‌ی کرێکاره‌که‌ی ناتوانێت، کاره‌که‌ی وه‌ک پێویست ئه‌نجام بدات و ده‌بێته هۆی تێکشکاندنی ئامێره‌کانی کارخانه‌که‌ی. هه‌روه‌ها به‌رهه‌مه‌که‌شی کوالێتێتی باش نابێت و ده‌بێته هۆی ناوزڕاندنی کارخانه‌که‌ی و له سه‌رده‌مێکی نزیکدا کارخاناکهی تووشی داڕمان دێت و ماڵی وێران ده‌بێت. به‌ڵام ئه‌گه‌ر سه‌رمایه‌داره‌که ڕۆشنبیر نه‌بێت، هه‌ست به‌وه ناکات، یا ئاگادار نییه، ئه‌وه نییه که کرێکار پێویستی به ٨ کاتژمێر نووستنه، سور ده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که ٨ کاتژمێر کارکردن که‌مه و ده‌بێت کرێکاره‌که‌ی زیاتر کار بکات.
له ئه‌وروپا و ئه‌مریکاو ولاتانی دیکه‌ی پێشکه‌وتوو، دیتنی په‌رله‌مه‌نتار، ته‌نانه‌ت سه‌رۆک کۆمار سه‌رۆک وه‌زیران، وه‌ک دیتنی مرۆڤی ئاسایی ئاسانه، نزیکه ٥ ساڵ پێش ئه‌مڕۆ، سه‌رخۆشێک به‌سه‌ر خۆشی خۆیکردبوو، به ماڵی یۆران پێرشۆنی سه‌رۆک وه‌زیرانی سویدا له‌شاری مالمۆ و نه‌ده‌چووه ده‌ره‌وه، هه‌تا سه‌رۆک وه‌زیری سوید یۆران پێرشۆن ته‌له‌فۆن بۆ پۆلیس ده‌کات، کابرا له ماڵی سه‌رۆک ده‌رده‌که‌ن.
(سه‌رده‌مێک له‌گه‌ڵ گروپێکی چه‌پ، بڵاوکاروهمان بڵاو ده‌کرده‌وه که خه‌ڵکی سوید سه‌فه‌ری تورکیا نه‌که‌ن، چونکه تورکیا وڵاتێکی فاشسته و قازانجی ئه‌و گهشتگوزاره خه‌رج ده‌کات بۆ کوشتنی کورد. ڕۆژێک سه‌رۆک وه‌زیری سوید یۆران پێرشۆن بهبهردهمماندا تێپه‌ڕی، یه‌کێک له گه‌نجه‌کان، ڕوویکرد کرده سه‌رۆک وه‌زیری سویدی یۆران پێشۆ گووتی: یه‌ڤله سۆسهرنا (جنێوێکی ناشیرنی سویدیه). سه‌رۆک وه‌زیر هه‌ر وه‌ڵامیشی نه‌دایه‌وه.
سه‌رۆک وه‌زیرانی سوید، شه‌قه شه‌ق به‌به‌رده‌ماندا تێپه‌ڕی، له هه‌موو که‌سێک ده‌چوو به‌س له سه‌رۆک وه‌زیران نه‌ده‌چوو.
ئه‌وه ئه‌قڵ جامبوهکانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، خۆیان له ئاستی خودادا ده‌بینن، ته‌نانه‌ت بۆ دیتنی کۆلکه به‌رپرسێک ده‌بێت، به‌ده‌یان بازگه‌دا تێپه‌ڕی، پاشان ده‌توانێت بی بینی یاخود نا.
له جیهانی شارساتیندا کۆمه‌ڵێک سزا هه‌یه باوی نه‌ماوه، بۆ نموونه سمێل تاشین یا سه‌رتاشین، دڵنیام که سه‌رمایه‌دارێکی ئه‌وروپی یا ئه‌مه‌ریکی هه‌ر تێشناگات له سزای سمێڵ تاشین له خۆرهه‌ڵاتی ناوین.
هێشتا، شیعه بهسنی ئه‌ڵێ کافر، سنی به‌شیعه ئه‌ڵێ کافر، که‌چی هه‌ردووکیشیان په‌یڕه‌وی یه‌ک کتێب ده‌که‌ن، که قورئانه، له ووڵاتانی ئه‌وروپی سه‌دان ڕه‌نگه هه‌زران مزگه‌وتیان بۆ موسڵمانان کراوه‌ته‌وه، به‌ڵام چ قودره‌ته که‌سێک بتوانێت کلێسایه‌ک له وڵاتێکی وه‌ک عه‌ره‌بی سعودیه بکرێته‌وه؟
له‌هه‌موو جیهانی پێشکه‌وتوو، رێز له‌هه‌موو مردوویه‌ک ده‌گیردرێت، ئه‌گه‌ر له‌شفرۆش، حهشیشهخۆر، هه‌رچی بێت، به‌لام له ئێرانی ئیسلامی، له‌تورکیا سوکایه‌تی به ته‌رمی گیانلهدهسهتداوانیش، ده‌که‌ن. ئیتر وه‌ره ئه‌وه ببینه تورک خۆی گه‌لێکه به قین و بوغز گیانیكێ حه‌یوانی دڕنده‌یی گۆشکراوه، بۆ نموونه له‌گه‌ڵ ئاسایی‌ترین تورک‌دا بدوێ، هه‌رکه ناوی کوردت هێنا، وه‌ک که‌ری دێز به‌له‌سه ده‌بێت و له شێوه‌ی مرۆڤیهکهی خۆی ده‌چێته ده‌ره‌وه، ئینجا وه‌ره عه‌سکه‌ره‌کانی ئه‌م نه‌ته‌وه ده‌سه‌ڵاتدار و خاوه‌ن کاره‌کان بن، که‌له باشووری کوردستان کار ده‌که‌ن!
تورکه‌کان هه‌رگیز نه‌یان شاردۆته‌وه، به‌فه‌رمی ئه‌ڵێن: ئه‌گه‌ر کورد قه‌واره‌یه‌کی سیاسی له ئاسمانیش بۆ خۆی دروست بکات، ئه‌وا ئه‌وان ئه‌و قه‌واره سیاسییه ده‌ڕوخێنن.
له هه‌موو، شانۆ نامه و زنجیره نواندنه‌کانی تێڤیه‌کاندا، ده‌بینن، که هه‌وڵده‌ده‌ن گیانی خۆشه‌ویستی و لێبوردنی بچێنن، له هه‌ر هه‌موو نواند و زنجیره نواندهکاندا هه‌وڵ ده‌درێت گیانی پێکه‌وه ژیان و چاندنی خۆشه‌ویستی ڕه‌چاو بکه‌ن، به‌ڵام ساراپای نواندنه‌کانی تورکیا به‌تایبه‌ت له زنجیره نواندنی ارز التهیبهدا، سوکایه‌تیه به گه‌لی کورد ده‌که‌ن، ئه‌مه ئه‌کته‌رکانی نمایش نواندیانه، ئه‌ی عه‌سکه‌رێکی کهلهپووچی تورکی، که سه‌ره‌تاو کۆتایی وانه‌کانیان بریتیه له‌کوشتن و بڕێن و به سووک ته‌ماشاکردنی گه‌لانی دیکه و به‌هیچ نه‌زانینی نه‌ته‌وه‌کانی دیکه، وایان فێرده‌که‌ن، که ته‌نها تورک نه‌ته‌وه‌یه، ئایا چاوه‌ڕیی چی له عه‌سکه‌ری تورکی ده‌که‌یت؟
ده‌وڵه‌تێک به‌فه‌رمی مندالدانی کیژانی کورد ده‌ربهێنێت و هه‌وڵی نه‌زۆککردنی کیژانی کورد بدات، ئیتر بۆ باوه‌ڕ ناکه‌یت که ئه‌و ده‌وڵه‌ته، به به‌رنامه‌وه هه‌وڵی بڵاوکردنه‌وه‌ی نه‌خۆشی سه‌ره‌تان نه‌دات، له‌کوردستانی باشووردا، که له کۆی ١٢١٧ کۆمپانیا، ٧٣٠ کۆمپانیایان، کۆمپانیای تورکیه، که خاوهنهکهنیان، سه‌رجه‌م جه‌نه‌ڕاڵه‌کانی تورکیان و به‌هیچ شێوه‌یه‌ک که‌س ناتوانێت، کۆنترۆڵیان بکات؟
http://www.netkurd.com ده‌وڵه‌تێک، که خۆی ناوی مافییاکان بخاته لیستی ئهنتهرپۆڵی جیهانیه‌وه، تا ده‌سگیر بکرێن، که ئه‌و ناوانه مافیای ڕاسته قینهنن، مرۆڤکوژن، بازرگانی ماده بێهۆشکهرهکانن، که‌چی ناوبراوانی مافیا له‌گه‌ڵ وه‌زیری عه‌داله‌تی ووڵاته‌که، هه‌روه‌ها شاجوانی تورکیا له ڕووداوێکی سه‌یاره‌دا پێکه‌وه گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن. له‌و ووڵاته که ناونراوه تورکیا یاسا نییه، به‌ڵکوو خودی مافیا فه‌رمانڕه‌وایه.
http://en.wikipedia.org/wiki/Susurluk_scandal ووڵاتێک بتوانێت، که ساخته‌کاری له هه‌ستیاترین ده‌زگای ده‌وڵه‌ته‌که‌ی خۆی بکات، بۆ باوه‌ڕ ناکه‌یت، به به‌رنامه‌وه نه‌خۆشی سه‌ره‌تان بڵاو بکاته‌وه، که له‌دروستکردنی خاوه‌کانی که بۆ (ژیته‌م) میان دروست کردووه، له جیاتی چیمه‌نتۆ خاک و خۆڵیان به‌کارهێناوه، بۆ دروستکردنی خانوو، هه‌روه‌ک باسمان کرد هه‌ستیارترین ده‌زگای خۆیان بووه، به‌تایبه‌ت، بومه‌له‌رزه‌که‌ی ١٧ ئۆگۆستی ١٩٩٩ که سه‌رجه‌م مه‌دییاکانی تورکیا و جیهان هۆکاریی ئه‌و هه‌موو قوربانییه‌یان خسته ئه‌ستۆی ساخته‌کاری دروستکردنی خانوو. که پاشتره لێکۆینهوهکانیش ئه‌وه‌یان سه‌لماند، ئینجا نزیکه‌ی ٣٠ که‌س له به‌ڵینده‌ره‌کان، خاوه‌ن کارخانه‌کانیان ده‌ستگیر کرد.
وویهتهیهکی سوکرات ئه‌ڵێ: یاسا نیشانه و به‌ڵگه‌ی بوونی ئه‌قڵه. تورکیا ئه‌و ووڵاته‌ی ئه‌قل تێیدا غایبه و لای ئه‌وانه‌ش ئه‌قل غایبه که کهلوپهلوو به‌ربوومی ئه‌و جۆره جانه‌وه دڕندانه‌ی تورکیا به‌کار ده‌هێنن.
ئه‌وان تورکیای فاشی له‌سه‌رده‌می عه‌وله‌مه و ئیته‌رنێتدا، باوه‌ڕیان وابێت، که ته‌نها چاره بۆ کێشه‌ی کورد، چاره‌سه‌ری که‌مال ئهتاتورکییانهیه، واتا کۆمه‌ڵکوژی هه‌روه‌ک ئه‌وی که‌له ساڵی ١٩٣٦ ئه‌نجامیاندا دژ به سڤیل و بێچه‌کی دانیشتوانی ده‌رسیم، ئه‌وان تورکییای فاشی که هه‌وڵبدات، به ڕێگای ده‌رهێنانی منداڵدانی کیژانی کورده‌وه، تا به‌و ڕێگایه، کورد له‌ناوبه‌رن، ئه‌ی بۆ باوه‌ڕناکه‌یت، که تورکییای فاشی به‌رێگای دا‌و ده‌رمان و خواردنه‌وه، نه‌خۆشی سه‌ره‌تان له‌سه‌رتاپای کوردستانی باشووردا بڵاوبکاته‌وه؟
خوێنه‌ری هێژا
دڵنیام زۆربه‌مان ئاگادارین که به‌م دواییه، ڕێژه‌ی بڵاو بوونه‌وه‌ی نه‌خۆشیه مه‌ترسیداره‌کانی وه‌ک سه‌ره‌تان، خوێن خه‌ست بوونه‌وه، چه‌ڵته‌ی مێشک و دڵ و ده‌یان و سه‌دان نه‌خۆشی دیکه که ئه‌و جۆره نه‌خۆشیانه نامۆ بوون له کوردستاندا، نامۆبوون به ژینه‌گه‌ی پاکی کوردستان، له کوێوه هاتوه؟
ئه‌فسوس ئه‌مڕۆ وای لێهاتوه و بووه به‌وێردی سه‌رزمانی خه‌ڵک و به قهشمهریهوه ئه‌ڵێن: ئه‌وه‌ی جه‌ڵته لێی نه‌دا پیاو نییه!
ته‌نها بۆ بیر هێنانه‌وه، ئاوی سیراون به درێژای ته‌مه‌نی ٣٥ ساڵه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سه‌دام حسێن، هیچ کێشه‌یه‌کی نه‌بوو، له کوێیه‌کدا ئاوت بخواردایه‌ته‌وه، له ڕووباری سیروان، ترسی نه‌بوو، به‌ڵام ئێستا ڕێژه‌ی خارسینی هێنده به‌رزه، که ده‌بێته هۆی تووشبوون به نه‌خۆشی سه‌ره‌تان، چونکه مرۆڤ گیاندارێک هه‌ستیاره و پێویستی به خۆراک و خواردنه‌وه و ته‌نانه‌ت که‌لووپه‌لی خاوێن له به‌رزوو نزیکی ڕێژه‌ی توخمه پێوسیتهکانه، بۆیه ده‌بێت بایکۆتی به‌رووبوومی و هه‌موو جۆره که‌لووپه‌لێکی به‌تایبه‌ت تورک بکه‌ین. چونکه هه‌روه‌ک گووتمان ئه‌وان چاوپۆشی له ساخته‌کردنی له‌ماڵی خۆیان و که‌س کاری خۆیان ناکه‌ن، جا بۆ باوه‌ڕ نه‌که‌یت، ئه‌وان له خه‌ونیشیاندا،ڕێگه به‌خۆیان ناده‌ن که ناوی کوردستان بهێنن،چونکه هێنده کینه و بوغزاوین، ئێمه ده‌رمان خوارد و بکه‌ن و هه‌زاره‌ها نه‌خۆشی بۆ که‌س و کارمان ئاودیوی باشووری کوردستان نه‌که‌ن؟
بۆ زانینی تۆ خوێنه‌ری هێژا
له ووڵاته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مه‌ریکا گومانیان له هێلکه‌کانی گێڵگهیهک هه‌یه، خاوه‌ن کێڵگه‌یان ناچارکرد، که٣٨٠ ملێۆن هێڵکه، له بازاڕه‌کاندا کۆ بکاته‌وه.
http://www.lantbruk.com ته‌نها بۆزانینتان، کارخانه‌ی لیندێکس یه‌کێکه له باشترین مارکه‌ی ئه‌وروپی بۆ دوورین و دروستکردنی که‌لوپه‌ل، به‌تایبه‌ت بۆ منداڵان، ئه‌و که‌لوپه‌لانه‌ی که لیندێکس دروستیان ده‌کات، به‌ده‌یان کۆنترۆڵدا تێده‌په‌ڕن، بۆ ئه‌وه‌ی ناوی کارخانه‌که نه‌زڕێ و هه‌میشه به پله‌ی به‌رز ناوی بهێندرێت، که‌چی ئاشکرا بوو، که له که‌لووپه‌لی ئه‌و کارخانه ناوداره جیهانیه‌دا توخمی ژه‌هراوی دۆزرایه‌وه. ئه‌ویش به‌ڕێگای ڕۆژنامه‌یه‌کی چاودیری، ئاسایشی کهلووپهلهوه ئاشکرا کرا.
http://www.aftonbladet.se (نودێ) ی‌س یه‌کێکه له مارکه ناوداره‌کانی جیهان، بۆ دورینی پانتۆڵی جینس که ناودارترین پانتۆڵه، هه‌روه‌ها (کۆمپانیایی لیی) که ئه‌ویش هه‌ر پانتۆڵ به‌رهه‌م ده‌هێنێت و زنجیره کۆمپانیایه‌کی جیهانی ناودارن، ئه‌وانیش بهربوومهکانیان به‌ده‌یان کۆنترۆڵدا تێده‌په‌ڕێنن، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌تا هه‌تایه به‌رووبوومه‌کانیان به باشترین ناوداترین بمێنی، که‌چی ده‌رکه‌وتوه، به‌رهه‌مه‌کانی ئه‌وانیش، توخمێکی ژه‌هراوی تێدایه که مرۆڤ تووشی ماخۆلان(حساسیه‌ت) ده‌کات.
http://www.svd.se ئه‌وه‌ش یاسایه‌کی نویی بازاڕی ئه‌وروپیی که بۆ دیاری کردنی ڕیژه‌ی توخمه زیان به‌خشه‌کان دیاری ده‌کات، تا هاوڵاتی زیانیان پێنه‌گات، سهرپێچیکهریش سزا ده‌درێت، پسوڵه‌ی کاره‌که‌شی لێده‌ستێندرێته‌وه.
http://gd.se/konsument له دوا ووتهمدا ئومێد ده‌که‌م، که ده‌نگی خۆمان به‌رز بکه‌ینه‌وه، به ڕووی ده‌سه‌ڵاتدا، بۆ ناسیا و که‌سوکاره‌کانمان، که بایکۆتی به‌تایبه‌تی خواردن و که‌لووپه‌لی تورکی بکه‌ن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست