منیش هێرش بۆ سه‌ر که‌مپی ئه‌شره‌ف مه‌حکوم ده‌که‌م ، به‌ڵام ...
Monday, 11/04/2011, 12:00
شه‌وی هه‌ینی ڕابردوو ، که‌مپی ئه‌شره‌ف(بنکه‌ی سه‌ره‌کیی موجاهێدینی خه‌ڵکی ئێران) له لایه‌ن سوپای عێراقه‌وه که‌وته به‌ر په‌لامارێکی به‌رنامه‌داڕێژراو .
" که‌مپی ئه‌شره‌ف " شوێنی نیشته‌جێ بوونی موجاهدینی خه‌لقی ئێرانه و ده‌که‌وێته ناوچه‌ی "عوزێم" له پارێزگای دیاله . موجاهدینی خه‌لق ئه‌و ڕێکخراوه ئێرانییه‌یه که به‌هێزترین په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ به‌عسی گۆڕکراودا هه‌بووه و له ڕاپه‌ڕینه شکۆداره‌که‌ی 1991دا زۆرترین هاوکاریشیان دایه سوپا ئهنفالکهرهکهی به‌عس بۆ تێکشکانی جه‌ماوه‌ری ڕاپه‌ڕیوی باشووری کوردستان ، که باشترین نموونه‌ش ڕه‌شه‌کوژکردنی خه‌ڵکی سڤیلی که‌لار و خستنه خواره‌وه‌ی ته‌واوی برینداره‌کانی نه‌خۆشخانه‌ی که‌رکوک له قاتی سێیه‌مه‌وه و به تانگ ڕۆیشتن به‌سه‌ر ژن و منداڵی شاری کفری و ماڵ وێرانکردنی خانه‌قینیه‌کان و هه‌زاران تاوانی نامرۆڤانه‌ی دیکه‌یه ، ته‌نانه‌ت پاش نه‌مانی حیزبی به‌عس له ساڵی 2003دا ته‌واوی کاربه‌ده‌سته هه‌ڵهاتوه‌کانی به‌عس له‌سه‌ر که‌ناڵی الجزیره‌ی عه‌ره‌بیه‌وه ددانیان به‌و ڕاستیه‌دا ده‌نا که هێنده‌ی سه‌دام حسێن بڕوای به موجاهدینی خه‌لقی ئێرانی هه‌بووه بۆ سه‌رکوتکردنی خه‌ڵکی ڕاپه‌ڕیو ، به‌نیوه‌ی بڕوای به ئه‌من و ئیستخباراته دژه مرۆڤه‌کانی خۆی نه‌بووه بۆ سه‌رکوتی بێبه‌زه‌ییانه‌ی خه‌ڵک.
دایکی سنگ خۆر ، ڕۆژێک سنگ ده‌خوات ڕۆژێک سنگ ده‌کوتێت :
له‌گه‌ڵ نه‌مانی حیزبی به‌عسدا ئه‌ستێره‌ی به‌ختی موجاهدینیش که‌وته ئاوابوون و له هه‌ر کات و ساتێکدا ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌بوو که باجی کرده‌وه چه‌په‌ڵه‌کانی ڕابردووی خۆیان بده‌نه‌وه . تا ئه‌و ڕۆژه‌ی هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌کان به ده‌ستی ئه‌مریکاوه بوو ژیانی ئه‌م ڕێکخراوه‌یه‌ش تا ڕادهیرهک پارێزراو بوو ، به‌ڵام کاتێک ده‌سه‌ڵاتێکی نیوه چڵ گه‌ڕایه‌وه بۆ عێراقیه‌کان ، ئه‌و کات مهترسیهکانیش له به‌رده‌م ئه‌م ڕێکخراوه‌یه‌دا قوت بوونه‌وه و چه‌ندین جار به بیانووی ده‌رچوون له خاکی عێراق به‌هۆی هاوکاریکردنیان بۆ به‌عس و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و زه‌وییانه‌ی که که‌مپه‌که‌ی له‌سه‌ر دروستکراوه بۆ خاوه‌نه‌کانیان هێرش کرایه سه‌ریان ، له هه‌موو هێرشێکیشدا چه‌ندین که‌سیان لێ ده‌کوژراو ژماره‌یه‌کی زۆرتریش بریندار ده‌کرا .
به‌ڵام هێرشی ئه‌م جاره بۆسه‌ر که‌مپی ئه‌شره‌ف که وه‌ک باسکرا له به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی هه‌ینی ڕێکه‌وتی 8-4-2011 ئه‌نجام درا ، هاوشێوه‌ی هێرشه‌کانی ڕابردووی سوپای عێراق نه‌بوو . به‌ڵکو هاوشێوه‌ی ئه‌و هێرشانه بوو که له ڕابردوودا خودی موجاهیده‌کان به تانکه‌وه به‌سه‌ر خه‌ڵکی سڤیلی ده‌ڤه‌ری ئه‌نفالکراوی گه‌رمیاندا ده‌ڕۆیشتن . ئه‌و که‌سانه‌ی که له ڕابردوودا ده‌که‌وتنه ژێر تانکه‌کانی موجاهدینی خه‌لقه‌وه که‌سانی بێ چه‌ک بوون ، به هه‌مان شێوه ئه‌و که‌سانه‌ی که ئیمڕۆکه‌ش له که‌مپی ئه‌شره‌ف ده‌خرێنه ژێر ئوتومبێلی هێزه عێراقیه‌کانه‌وه که‌سانێکی بێ چه‌کن (له‌به‌رئه‌وه‌ی چه‌که‌کانیان ڕاده‌ستی ئه‌مریکا کرد) ، له‌م ڕوانگه‌یه‌وه منیش ئه‌م کرده‌وه وه‌حشیگه‌رییه‌ی ئه‌رته‌شی عێراق مه‌حکوم ده‌که‌م بۆ سه‌ر که‌سانی بێ چه‌ک و پێویسته هه‌رچی زووه ئه‌و هێرشه نائینسانییه کۆتایی پێ بهێنرێت ، دیاره ئه‌م داخوازه به‌و واتایه نایه‌ت که چاوپۆشی له خوێنی گه‌رمیانیه سڤیله‌کان بکه‌م که به ده‌ستی موجاهدینی خه‌لق ڕه‌شه‌کوژ کراون . به‌ڵکو پێویسته له ڕێگه‌ی دادگایه‌کی بێ لایه‌نه‌وه دادگایی ته‌واوی به‌رپرسه‌کانی موجاهدین بکرێت نه‌ک له ڕێگه‌ی چه‌که‌وه ڕه‌شه‌کوژی که‌سانی بێ چه‌ک بکرێت ، هه‌رچه‌نده له‌و باوه‌ڕه‌دام که چۆن کاربه‌ده‌ستانی کۆماری ئیسلامی ئێران له داروده‌سته‌ی حه‌مه ڕه‌زا شای تاغوت جینایهتکارترن به هه‌مان شێوه له‌و باوه‌ڕه‌دام که کاربه‌ده‌ستانی موجاهدینی خه‌لقیش له ده‌ستوپێوه‌نده‌کانی کۆماری ئیسلامی سهرسهختترن دژ به نه‌ته‌وه‌که‌مان .
ڕۆڵی حیزبه کوردیه‌کان له‌سه‌ر هێرشی ئه‌رته‌شی عێراق بۆسه‌ر موجاهدین :
هێشتا ده‌نگی ته‌قه‌ی هێزه هێرشبه‌ره‌که‌ی عێراق کۆتایی نه‌هاتبوو که هه‌ر یه‌ک له حیزبه ئۆردوگانشینه‌کان که‌وتنه فرمێسک هه‌ڵڕشتن بۆ هێزه‌کانی موجاهدین و مه‌حکومکردنی ئه‌م هێرشه‌ی سوپا دڕنده‌که‌ی عێراقی و کۆماری ئیسلامی ئێرانیشیان به جێبه‌جێکه‌ری هێرشه‌که تاوانبار کرد . به مه‌رجێک هیچ به‌ڵگه‌یه‌کیشیان له‌به‌ر ده‌ستدا نییه که کۆماری ئیسلامی ئێران جێبه‌جێکه‌ری ئه‌م هێرشه بووبێت . بڕوانه ئه‌م لینکانه‌ی خواره‌وه :
http://www.beyan.info/Direje.aspx?C=Hewal&J=1456 http://rojhelattimes.org/read.php?id=2702 ڕۆڵی حیزبه کوردیه‌کان له‌سه‌ر هێرشی ئه‌رته‌شی ئێران بۆسه‌ر پژاک و که‌سانی سڤیل :
نزیک به چوار ساڵی ڕه‌به‌قه گونده‌کانی بناری قه‌ندیک تۆپباران ده‌کرێت له‌لایه‌ن کۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه - ڕۆژانه کچان و کوڕانی ئازادیخوازی نه‌ته‌وه‌که‌مان له سێداره ده‌درێن - جارێک له داڵاهو و جارێک له سه‌ڵماس گه‌ریلاکانی پژاک یان ژه‌هرخوارد ده‌کرێن یاخود کۆمه‌ڵکوژ ده‌کرێن و به ناشیرین‌ترین شێوه‌ش سوکایه‌تی به ته‌رمی شه‌هیدان ده‌کرێت . هه‌روه‌ها ڕۆژ نییه که کۆڵبه‌ره سڤیله‌کان نه‌درێنه به‌ر ده‌ستڕێژی هێزه ڕه‌شه‌کوژه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران و نه‌کوژرێن ، که‌چی ئه‌م لایه‌نه ئۆردوگانشینانه به جۆرێک هه‌واڵه‌کان بچووک ده‌که‌نه‌وه که وه‌کو هیچ ڕووداوێک ڕوی نه‌دابێت و ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر هه‌ندێک جار باسیان له ئیعدامکراوێکیش کردبێت ئه‌وا گوتوویانه که ئه‌و که‌سه ئه‌ندامی ئێمه نه‌بووه (وه‌کو ئیعدامکردنی فه‌سیح یاسه‌مه‌نی له زیندانی ورمیه) ، که‌چی هه‌ر کاتێک ئازادیخوازانی نه‌ته‌وه‌که‌مان خاوه‌نداری له خوێنی شه‌هیدان ده‌که‌ن و گه‌ل له به‌رامبه‌ر هێرشه شۆڤیانهکانی کۆماری ئیسلامی‌دا ده‌پارێزن ، ئه‌وا ئه‌م لایه‌نه ئۆردوگانشینانه له سه‌نگه‌رێکی نامه‌عقول و دوژمن پهسندهوه ده‌که‌ونه مه‌حکومکردنی پژاک و به هۆکاری پشێوی نانه‌وه و میلیتاریزه‌کردن ناوی ده‌هێنن . بڕوانه ئه‌م لینکه‌ی خواره‌وه :-
http://rojhelattimes.org/read.php?id=2700 چه‌ند پرسیار له لایه‌نه کلاسیکیه‌کان :
1- ئایا له نێوان موجاهدینی خه‌لق له لایه‌ک و گوندنشینان و زیندانیکراوانی کورد له لایه‌کی دیکه‌وه کامیان بێ تاوانترن که هێنده بێ هه‌ڵوێستن به‌رامبه‌ر به گوندنشینانی بناری قه‌ندیل و زیندانیه سیاسیه‌کانی نه‌ته‌وه‌که‌ماندا ؟
2- ئایا له نێوان موجاهدینی خه‌لق و پژاکدا کامیان زیاتر له خزمه‌تی دۆزی ڕه‌وای نهتهوهکهماندان که به‌رامبه‌ر به ژه‌هرخواردکردن و کۆمه‌ڵکوژکردنی گه‌ریلاکانی پژاک خاوه‌نی هیچ هه‌ڵوێستێک نه‌بوون ؟
3- ئایا ده‌نگی کڵاشینکۆفی سوپا دڕنده‌که‌ی عێراق به‌هێزتره له ده‌نگی موشه‌که‌کانی ئه‌رته‌شه دڕنده‌که‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران وا له کۆیه‌و زڕگوێزه‌وه ده‌نگی کڵاشینکۆفهکانی که‌مپی ئه‌شره‌ف ده‌بیستن و له به‌رامبه‌ر کاتیۆشاکانی کۆماری ئیسلامیشدا که‌ڕ و کاس ده‌مێننه‌وه ؟
4- ئایا سوده‌کانی موجاهدین و زیانه‌کانی پژاک چی بووه بۆ ئێوه که هێنده به په‌رۆشی موجاهیدین و دڵڕهشیش به‌رامبه‌ر به پژاکن ؟
5-د دوا پرسیار ، ئایا ئه‌و فرمێسک ههڵڕژاندنه بۆ موجاهێد ، ترس له داهاتوو و په‌لاماردان بۆ ئۆردوگاکانی خۆتان نییه ؟
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست