کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


ئەیوب عەلى زەویەكەى فرۆشت

Thursday, 07/05/2009, 12:00

2262 بینراوە


هەولێر/ لە كاتى سەردانەكەى ئەمساڵى بۆ كوردستان، هونەرمەندى گۆرانیبێژ ئەیوب عەلى پارچە زەویەك لە لایەن سەرۆكى حكوومەتى كوردستان وەردەگرێ و پاشان دەیفرۆشێتەوە.
سەرچاوەیەك لە وەزارەتى شارەوانى كە نەیویست ناوى ئاشكرا بكرێ راگەیاند، لەسەر رەزامەندى سەرۆكى حكوومەتى كوردستان پارچە زەویەك لە شارى هەولێر دراوەتە ئەیوب عەلى، ئەو سەرچاوەیە گوتى "لە سەرەتاى ئەمساڵ لە كاتى گەڕانەوەى بۆ كوردستان هونەرمەند ئەیوب عەلى لە لایەن نێچیرڤان بارزانى سەرۆكى حكوومەتى كوردستان پارچە زەویەكى بە بڕى 280 مەتر لە شارى هەولێر وەرگرت، بەڵام هونەرمەند لەسەر داواى خۆى زەوییەكەى فرۆشتووە"، ئەو سەرچاوەیە ئاماژەى بۆ ئەوەشكرد بە هۆى گەڕانەوەى بۆ دەرەوەى وڵات، هونەرمەند ئەیوب عەلى بە وەكالەت زەویەكەى لە رێگەى پارێزەرێكەوە فرۆشتووە.
جێگاى ئاماژە پێكردنە دوور لە چاوى راگەیاندنەكان، نێچیرڤان بارزانى و ئەیوب عەلى یەكتریان بینووە، لەوبارەیەوە (میدیا) پەیوەندى بە هونەرمەندى ناوبراو كرد و سەڕەراى ئەوەى ئامادە نەبوو هیچ لێدوانێك بدات، گوتى "كێ ئەو هەواڵەى بۆ هێناون لەو بپرسە تاچەند راستە یان نا".
[email protected]


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)