پیاوەکانی کۆسرەت رەسوڵ تەقە بەسەر ماڵاندا دەکەن و چەند ئەفسەرێکی پۆلیس بریندار دەکەن
Saturday, 19/04/2014, 12:00
1814 بینراوە
پەیامنێرمان لە سلێمانییەوە پەیوەندیی پێوەکردین، کە هەر ئیستا کاتژمێری یەکی شەو، شەڕێکی گەرم لە نێوان پیاوەکانی کۆسرەت رەسوڵ و پۆلیسی فریاکەوتنی ١٠٤ دروست بووە، لە ئەنجامدا دوو نەقیبی پۆلیس و چەندین کەسی تر بریندار بوون، هەروەها زیانی ماڵی بە چەند خانووەیکی دەوروبەری ماڵی کۆسرەت کەوتووە لەوانە بانقێکە ئیستا پۆلیسە بریندارەکان لە خەستەخانەی فریاکەوتنن. یەکێک لەو پۆلیسانە بە پەیامنێرەکەمانی راگەیاند، کە پیاوەکانی کۆسرەت لە خۆیانەوە پەلاماریان داون و شەڕیان پێفرۆشتوون. ئەمیش لە داخی سەرەنجامی تێکشکانی یەکێتی دێت چونکە دەزانن بەرەو نەمان و چارەنووسیان بەرەو نادیار دەچێت.