هه‌واڵه‌کان وا ده‌گه‌یه‌نن، که تاڵه‌بانی وه‌حده‌ی تێدا نه‌ماوه، هاکا له‌کارکه‌وت و کوژایه‌وه
Monday, 01/03/2010, 12:00
خوێنه‌ری به‌ڕێز ئه‌و وێنه‌یه‌ی که لێره‌دا ده‌یبینیت و زۆربه‌ی ڕاگه‌یاندنه‌کانی یه‌کێتیی بڵاویان کردۆته‌وه، گوایه له پێشنیوه‌ڕۆی 28/2/2010، جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌ی كۆمیته‌ی سه‌ركردایه‌تی له‌شاری كه‌ركوك كردووه. ئه‌و هه‌واله له ڕاستییه‌وه دووره و ئه‌و وێنه‌یه‌ش وێنه‌یه‌کی کۆنه، له ئه‌رشیفدا ده‌ریان هێناوه، که پێشتر بڵاونه‌کراوه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌کی نزیک له مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتیی نیشتمانییه‌وه ڕایگه‌یاند، پاش ئه‌وه‌ی هه‌واڵی باری ته‌ندروستی تاله‌بانی له کوردستانپۆستدا بڵاوکرایه‌وه، ئه‌م هه‌واڵه هه‌موو سه‌رکردایه‌تیی یه‌کێتی تووشی شۆک کرد، بۆیه ئه‌و چه‌ند سینارێۆیه‌یان دروست کرد، تا ناڕاسته‌وخۆ هه‌واڵه‌که به‌درۆ بخه‌نه‌وه.
هه‌واڵه‌که ڕایگه‌یاند، که به‌ڵێ باری ته‌ندروستی تاڵه‌بانی زۆر خراپه، ئیستا له ناچارییدا بۆ ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌یه‌کی که‌م هه‌ڵسێته سه‌رپێ وا خۆی پیشانبدات، حه‌بی Dopping (amphitamine)ی پێده‌ده‌ن، ئه‌م جۆره حه‌به پزیشکه‌کان ده‌زانن چۆنه، ئه‌و کاته ده‌درێت به که‌سێک که چالاکی بکات و بۆ ماوه‌یه‌ک بیجوڵێنێت، ده‌نا تاڵه‌بانی وه‌ک مرۆڤێکی ئاسایی و ته‌ندروست ناتوانێت بجوڵێت.
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته کوردستانپۆست په‌یوه‌ندی به پزیشکێکه‌وه کرد، ئه‌و به کورتی وتی، ئه‌گه‌ر ئه‌مجاره‌ش سه‌کته‌ی لێدابێت، سه‌کته‌که هه‌ر شوێنه کۆنه‌که بێت، ئه‌وه مردنی حه‌تمییه و ناگاته مانگێکی دیکه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر وانه‌بێت و ئه‌وا بۆ جاری سێهه‌م هه‌ڵسانه‌وه‌ی بۆ نییه و ده‌بێت ده‌ستی لێبشۆرێت.
یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان، که‌وتۆته حاڵه‌تێکی زۆر ئاڵۆز و ناخۆشه‌وه، هیوای ئه‌وه ده‌خوازن، که هه‌رچۆنێک بێت تا دوای هه‌ڵبژاردنه‌کان هیچ کاره‌ساتێک به‌سه‌ر تاڵه‌بانیدا نه‌یه‌ت، ده‌نا ئه‌وه‌ندی دیکه یه‌کێتی ده‌که‌وێته ژێر باری که‌مده‌نگ ده‌رامه‌تییه‌وه و ده‌فه‌وتێت. پارتیی و بنه‌ماڵه‌ی بارزانیش ئه‌مه چاک ده‌زانن، بۆیه له ئیستاوه ده‌یانه‌وێت دڵی گۆڕان ڕابگرن و هێدی هێدی به لای بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و خودی نه‌وشیروان موسته‌فادا با ئه‌ده‌نه‌وه، ته‌نانه‌ت له‌م چه‌ند ڕۆژه‌ی ڕابردوودا کاتێک نه‌وشیروان لووتی بارزانی شکاند له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که‌وته هه‌ڕه‌شه‌کردن، گوایه پێشمه‌رگه میلیشات نییه و ئه‌وانه‌ی وا ده‌ڵین جێگایان له کوردستاندا نابێته‌وه، نه‌وشیروان موسته‌فا زۆر به ڕه‌قی وه‌ڵامی ئه‌مه‌ی دایه‌وه که ئه‌و که‌سانه با موزایه‌ده به پێشمه‌رگه‌وه نه‌که‌ن، ئه‌وانه بۆ خۆیان 30 ساڵه جاش بوون، بۆیه ئیستا بارزانی بایداوه‌ته‌وه ، پاساو بۆ قسه‌کانی ده‌هێنێته‌وه، له‌لایه‌کی دیکه‌ش به‌ئاشکرا پارتی ده‌یه‌وه‌ێت دڵی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌وه ڕازی بکات، ئه‌و چه‌کدارانه‌ی کۆسره‌ت ڕه‌سوڵ که په‌لاماری بنکه‌یه‌کی لیستی گۆڕانیان دا له هه‌ولێر، پارتی هه‌ڵوێستی له‌سه‌ریان وه‌رگرتووه ده‌یه‌وێت سزای ڕاسته‌وخۆی کۆسره‌تیش بدات. هه‌موو ئه‌مانه نیشانه‌ش که پێگه‌ی یه‌کێتی وه‌ک ڕێکه‌وتنی ئه‌و حیزبه به‌ره‌وه ته‌واوبوون ده‌چێت، بۆیه پارتی ده‌یه‌وێت ستراتیژی خۆی بگۆڕێت. مردنی تاڵه‌بانی گۆڕانکارییه‌کان زووتر به‌ڕێده‌که‌ون.
کوردستانپۆست به‌رده‌وام ده‌بێت، هه‌وڵده‌دات، له نزیکه‌وه ئاگاداری باری ته‌ندروستی تاڵه‌بانی بێت، هه‌رچه‌نده یه‌کێتیی و ڕاگه‌یاندنه‌کانی له‌و باره‌یه‌وه متق ناکه‌ن.
ئاڵۆزێ کانی دوای سه‌کته‌ی دڵ 1. شێوانی رویتمی دڵ وله‌رزۆکی (ventrikel) ی دڵ.که ئه‌مه‌ش ئیحتمالی 80% ڕاوه‌ستانی دڵی به دواوه‌یه له زووربه‌ی جاره‌کاندا.
2. په‌مپی دڵ لاواز ده‌بێت وسی یه‌کان توشی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاو ده‌بن له ناویا(Oedem) هه‌ناسه‌ی ته‌نگ ده‌بێت و توانای جووڵه‌ی که‌م ده‌بێته‌وه.
ئه‌م دوو حاڵه‌ته‌ش هۆکاری سه‌ره‌کی مردنن دوای تووش بوون به سه‌کته‌ی دڵ.
3. ئه‌و به‌شه دیواره‌ی یان شوێنه‌ی دڵ که سه‌کته‌ی لێداوه تووشی ڕزین ده‌بێت(Nekrose).
4. کشان ودڕانی دێواری دڵ ،بۆیه ده ه‌رمانی Korticosteroide پێ ده‌درێ
له مه‌سه‌له‌ی جه‌لالدا له ناو جێگادا که‌وتووه وئۆکسجینی پێ ده‌دری(سۆنده‌ی لووت).
ده‌رمانی نیترۆگلیسه‌رین.
به‌پێ ی حالات وفه‌حسی دکتۆره‌که ده‌رمانی (لیدۆکاین، ئه‌ترۆپین) ده‌درێ پێی.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست