پیاوێکی نێچیر به زیندانیکراوی دهنێرنهوه فرگهی ههولێر..
Sunday, 06/09/2009, 12:00
ئەمنى لوبنانى چۆن و بە چ شێوازێك دكتۆر عزەت مەلا عەلى بارزانى بەڕێوەبەرى گشتى دارایى و كارگێرى ئەنجومەنى وەزیرانی هەرێمى كوردستانیان تەسلیم بە كوردستان كردەوە؟! پێشەكى بۆ ئەوەى خوێنەرانى ئازیزى كوردستانپۆستى خەباتگێڕ، لە كەسایەتى (عزەت مەلا عەلى بارزانى) كە بڕوانامەیەكى ساختەو تەزویرى هەڵگرتووەو، خۆى بە دكتۆر عزەت بارزانى ناساندوە، ئەمنیش وەك خۆى پێتان دەناسێنم!
عزەت بارزانى یەكێك بوو لەو گەنجانەى بە هۆى (كوردایەتى) یەوە ئاوارەیى ئێران بووەو بە هۆى تێكچوونى بارى دەروونى(سایكۆلۆژى)یەوە، نەیتوانى نەك خوێندنى (دبیرستان، ئامادەیى) لە ئێران تەواو بكات، بەڵكو خوێندنى (رانهمای، ناوەند) یشى تەواو نەكردووە، ماوەیەك لە شاررستانى ئاراك و دواتریش لە شیراك و پاشانیش لە سنورى كەرەج خەریكى سێوڕنین و ماوەیەكیش لە كارخانەكانى (ئاسن و ئەلەمنێۆم و نایلۆن لە تاران كاریكردوە، ئەمانە هەمووى بۆ گەنجێكى كوردى ئاوارەیى باشورى كوردستان لە ئێران ئاسایەو ، ئەوەى ئاوارەیى دیتبێ تووشى زۆر چیرۆكى كارگوزارى و دونیا دۆستى بووە.
دوای ئەوەى لە گەڵ كەسوكارەكانى لە مەرزى حاجى ئۆمەران بۆ باشوورى كوردستان گەرایەوە، ماوەیەك لە دیاناو مێرگەسور پاسەوانى و كرێكارى پیشەى بوو، تا دوایى لە سەر مەزارى ئیدریس بارزانى لە بارزان چاوى بە نێچیر دەكەوێت و لێدەپاڕێتەوە، كە ژیانى زۆر خراپەو خوێندنیشى تەواو نەكردوەوتەنها خۆیان واتەنى(ڕاندەگى) واتە شۆفێرى دەزانێت و، لەوێدا مەوعیدى بۆ دادەنێن لە نوسینگەى نێچیر لە سەڵاحەدین لە پشت بیناكانى مەكتەبى سیاسىەوە ئۆتۆمبیلەكان بشوات، ڕۆژ هەبوو عزەت، تووشى دەیانجار هەرەشەى دەركردن و جنێو سوكایەتى دەبوەوەلەلایەن براكانى نێچیرەوە، تا ڕۆژێك عزەت نامەیەك دەداتە دەستى شێخ بارزانى كوڕى لوقمان بارزانى ئامۆزاى نێچیر(لە م نزیكانى ڕۆڵى دزى و مافیایى بارزانیش) دەخەینەوڕوو!
بارزانیش بەڵێنى پێدەدا ، بۆ ئەوەى كارێكى باشى پێبدرێت لە ناو حكومەتى بگوازێتەوەو، ئاگادارى عزەتى كردبوو، كە سەردانى تاران بكات و بڕۆانامەیەى زانكۆى تاران ساختە بكات و كە بڕۆانامەكەى لە بەكالۆریۆس كەمتر نەبێ ، یا بڕوانامەى دبریستان واتە شەشەمى ئامادەیى بهێنێت، تا لە زانكۆ بە تەزویر بخوێنێت !!
عزەتیش كە عزەتى نەفسى تێكشكابوو، تەنها یەك ساڵ لە زانكۆى سەڵاحەدین لە كۆلێژى پزیشكى وەرگیرابوو، دواتر زانرا هیچ نازانێ ناردیان بۆ كۆلێژى ئاداب و لەوێش هەر هیچى بە دەست هێناو بە زۆر ناردیانە كۆلێژى كارگێرى و ئابورى، تەنها شەش مانگ خوێندى وبە تەزویر بڕوانامەیەكیان بۆ دەبر كرد، و پاش ساڵێك بە ناو ئەنجومەن بڵاو كرایەوە كە عزەت دكتۆرا دەخوێنێت، ئێستاشى لەسەر بێ كەس نەیزانى چۆن بە ساڵێك لەلایەك بە كالێۆرێسى بەدەست هێناو لە هەمان ساڵیشدا دكتۆراى خوێند؟! دیارە وەك حەزرەتى یوسف سەلامى خوایى لێبێت، لە 6 ساڵیدا پەیامى پێغەمبەرى لەلایەن خواى گەورەوە بۆ هاتووەو بۆتە پێغمبەرو هەم خوێنەواریش دەرچوو، ئەمە قودرەتى خواى تەعالا بوو، وەلێ ئەوەى عزەتى كوڕى مەلا عەلى بارزانى قودرەتى گەندەڵى و تەزویرو ساختەكارى بووە، كە ئەو پەیامى لە مەسعود و نێچیرو كوڕو منداڵەكانى بنەماڵەى تاڵانچیانى بارزانیەوە بۆ هاتۆتە خوارەوە!
دواى ئەوەى ئامادەسازى بۆكرا، نێچیرى گەورە مافیاو دزى سەردەم، عزەتى كردە، ڕاوێژكار لە كابینەى چوارەم بۆ كاروبارى ئابورىو بازرگانى و قاچاخچێتى و دزینى سامانى میللەت و دەستبەسەراگرتنى موڵكى خەڵكى هەولێرو دەستدرێژیكردنە سەر نامووسى كۆمەڵانى خەڵكى كوردستان!
عزەت ڕۆژ لە دواى ڕۆژ لە ماشینێكەوە كردیە 3 ماشین و لە خانویەكى دوو ژووریدا، لە سەلاحەدین كردیە گەورەترین خانوو بە ڕووبەرى 600 مەتر زەوى كە 14 سپلیتى لە ژوورەكاندا هەیە ، و كارەباى دزراو فوڵو تەنانەت مۆلیدەیەكى 50 كەیفى ئەیشى لەبەر دەرگاكەى ماڵەكەیدا داناوە! و زۆر هەوڵیدا ماڵەكەى بەرێتە سەرى ڕەش، بەڵام یەك تۆن(.....) دەرخوارداو پیانگووت: ڕاستە بارزانین بەڵام ئێوە لە شێخان نین!
لە كابینەى پێنجەمى نێچیر_ عومەردا، عزەتى ساختەكارو مافیاو دەڵالەكەى ئەنجومەنیان كردە بەڕێوەبەرى گشتى كارگێڕى و دارایى وماوەیەك لەگەڵ نورى شەنگاریدا، بەیەكەوە نەدەگونجان، دواتر نێچیر دەستەڵاتەكانى بەسەریاندا بەشكردوو، وەك دوو شەریكە دزو دەڵاڵى چەلەنگ كاروبارەكانى نێچیرى موراهیقیان رێكدەخست!
عزەت زۆر بە شارەزاى و بە زووى فێرى دروست كردنى پەیوەندى بوو، لەگەڵ ستافى یەكێتى و عومەر مورتاح تا ئەوەى زۆر كارئاسانى بۆ دەكردن، تا ئەوانیش لە سلێمانى پارچەزەویەكى 1000 مەتریان بەخشیە عزەت و دەستى باشى تێكەڵ كرد، لەگەڵ سەرمایە گوزارەكانى سنورى یەكێتى و بەبەردەوام هەوڵى داوە لە پڕۆژەو تەندەركان لە سنورى هەولێرو دهۆك ستافى عومەر مورتاح بەشدار بكات ،بە وەرگرتنى پیچشەكى بە پێى سەرچاوەیەك، عزەت تەنها لە ماوەى 4 ساڵى شەراكەتى حكومەتەكەى نێچیر_عومەردا، بۆتە خاوەى 15پازدە ملێون دۆلارو، لە 4 كۆمپانیاى زەبەڵاحى نەوت و پیپسى و سەیارەو ئاسندا، سەهمى هەیەو، لەماوەى 4 ساڵدا بە ناوى بازرگانى و كاروبارى حكومەتەوە 30 گەشتى وڵاتانى ئەوروپاو مالیزاو كۆریاو سین و ئیتاڵیاى كردوەو هەمووو سەردانێكى 100 هەزار دۆلار كەمتر تێنەچووە!
بە پێى ئەوراقى هۆبەى نهێنى لە ئەنجومەن(زیبارى) عزەت 400 دۆنم زەوى كشتوكاڵى بەناوى خۆى و ژنەكەیەوە وەرگرتووە، لە سنورى بەحركە!
لە شوقەكانى زەكەریا 3 شوقەى هەیە بۆ خانمە میوانەكانى كە لە سوریاو لوبنان و توركیاوە بۆ خۆى و ئاغاكانى دێنێت!
هاوكارى كۆمپانیاى ئارتى ڕیكلامى(ئارامۆو ئەڤین) دەكات بۆ ئەوەى ئەوانیش لە میواندارى خانمان بێبەشى نەكەن..
شەوانە لە هۆتێل خانزاد لەگەڵ ئەو كەس و لایەنانە كۆدەبێتەوە كە تایبەتن بە بازرگانى و قاچاخچێتى و دزینى سامانى گشتى و كۆمپانیا وەهمیەكانیش زۆربەى پەیوەستە بە عزەتەوە!
ئەوەى هێماى بۆ بكرێت و لە یاد نەكرێت، لە پارەى وشكە ساڵى بۆ ساڵانى 2008_2009 (10) دە ملێۆن دۆلارى دزیوەو ماوەى 2 مانگە نەیتوانیوە تەسفیەى بكات، تا ئەوەى بە وەرەقەیەكى نێچیر تەسفیەكرا!
لە ڕۆژى 22/8/2009 لەسەرچاوەیەكى ئەمنى نزیك لە تاهیر هەورامى بەڕێوەبەرى گشتى فڕۆكەخانەى اربیل دەولى ، بە فڕۆكەیەكى لوبنانى عزەت بارزانیان بە شێوەى بەندكراو دابەزاند، و ماوەى 2 سەعات لە هۆبەى چاوەڕوانى ئەمنى هێشتیانەتەوەو،، بۆ پرسیار كردن، دواتر ئاشكرابووە، كەلە شەوەى 21/لەسەر 22 /8/2009 لە ئاهەنگێكى گەورە لە هۆتێل ڕۆیال لە بەیروتى پایتەخت، پەلامارى 3 ئافرەتى بە سەرخۆشى داوەو، ئەوانیش رازینەبوون لەگەڵ بن، و بە چەند باڕمەنێك زۆریان لێداوەو ، تەنانەت سەعات و ئەلقەو پارەكانیشیان لێدزیوەو، بە پێى سەرچاوە ئەمنیەكەى مەتارى هەولێر ئەو دەست درێژیەى عزەت دواى ئەوە هاتووە، كە قوماریى ڕۆلێێتى كردووەو پارهیهکی زۆری دۆلارى دۆڕاندوەو، لە قەهرى ئەو دۆڕاندنە پەلامارى كچە سهماكەرەكانى ئاهەنگەكەى داوەو ئەوانیش دواى لێدان و ڕووت كردنەوەى بردویانەتە بنكەى پۆلیسى نزیك هۆتێل ڕۆیاڵو بۆ بەیانیەكەشى بێ بۆینباخ و چاكەت ، سوارى فڕۆكەیەكى لوبنانیان كردوەو بۆ باشورى كوردستان و هەولێریان ناردۆتەوە، تا ئەوەى پارەى گەِرانەوەكەشى لەسەر حسابى نوێنەى پارتى بووە لە بەیروت!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست