کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


" پەڕسوکەکان "

Saturday, 08/06/2013, 12:00

2028 بینراوە




دەڵین شەڕاب هەتا کۆنتربێ تام و چێژی خۆشتر دەبێ .بە پێچەوانەی شەڕابی نایاب لە کۆمەڵگای کوردەواریدا هیندێک حیزب ورێکخراوە هەن هەتا کۆنتر دەبن بێ تامترن و زیاتر لە بەر چاوان سوک دەبن .لەوسیستمانەدا ببێ گومان مرۆوی دڵسۆز و وەفادار بە روحی پاکی شەهیدان هەن وهەن کەسانی ناوبەرز کە گیانی خۆیان بە دڵێکی پاک وبێ گەرد فیدای نتەوەکەیان کردووە.چون رێگوزەری شەهید و حیزبی لەکار کەوتو وێرای سەرەکردەی نەزەان دوو مژاری جیاوازن و هەر کام دەبێ لە سوانگەی خۆی بنرخێندرێ .
ئەوەنی کە من لەبیرم بێلە رۆژهەڵاتی کوردوستان بۆ یەکەم جار مەڕحومی " کەریم حیسامی " دەستی دایە پێنوسو ژیاننامەی خۆی لە بواری سیاسی یان بیرەوەری خۆی بڵاو کردەوە. ئەو کارە چەند سەرکەو تو بوو یاژی کەموکورتی چۆن بوو مژاری ئەو کورتە باسە نیە وهەر کەس بۆ خۆی بە بارتەقای هزر ورامانی خۆی بڕیار دەدا .
دوای کۆماری کوردوستان لە مهاباد و شەهید کردنی پێشەواو هاوڕێیانی ، بەدەست پێکی بەستنی کۆنگرەی دووی حیزبی دێمۆکڕاتی ئەو کات قەیرانێکی لە بن نه هاتووی بێ بڕانەوە برۆکی ئەو حیزبەی گرتوە وبەری نادا .هەتا ئەو سەردەمەش ڕێک نیوەی تەمەنی ئەو حیزبە لە کۆی سەنجەق رستەی رەشماڵی وەها داکوتراوە بە هیچ سۆنامیەک لە جێی خۆی جوڵە ناکا . وێنەی گردە لولی سێشەشەی کۆتایی مانگی رەشەمە سەرگەردان و وەیلان خەریکن ئەزمونی باشوری دەسەڵاتی بارزانی و تاڵەبانی دەپارێزن .لەماوەی ئەو ٦٧ ساڵەدا هەر کات ویستویانە جودا بوونەوە ، تێکەڵ بوونوە ،شەڕە چە‌‌‌قۆ. شەڕە تفەنگ ،جنێو ،ئاکاری دزێ و.......نابڕێتەوەو بەردەوامە .
نیوەی زیاتری ئەندامانی ئەو حیزبە لەسەرەتای درووست بوونی هەتا ئەوڕۆ لە قۆناخی ،سوختەیی ،پاشان ،فەقێتی ، دوایی بوونە مەلا وبۆ بژیوی ژیانی رۆژانەیان دەستیان بە کاری حیزبی کردووە . دوای بە کوشت دانی کروور کروور لە گەنجوو لاوی کورد ئاشبەتاڵیان بە خشکەیی راگەیاند ویان لە کەمپەکانن یان لە هەندەرانن . نە چەرخی رۆژگار بە کامی دڵی ئێمە دەسوڕێ نە ئەوانەش توانای بەرانگەربوونەوەیان هەیە بجەنگن .
هەموو کەس خودای راستانیش دەزانێ پەڕتووکە بەنرخەکانی بەڕێز ئۆجەلان لە ماوەی چواردە ساڵی رابووردوودا لە زیندانی ئیمڕاڵی لە کام بارو دۆخدا نوسراون چۆن لە ژێر کاریگەری زەختی دڕندەترین دووژمنی کورددا ولە هۆدەیەکی تاکە کەسیدا بە بەرپرسیارەتیەکی مەزن کە وەئەستۆبووە توانیویە بیانووسێ . من بۆخۆم بە دەیان جار دەستم داوەتە ئەو بەرهەمە بەنرخانە کە بیانخوێنمەوە نەمتوانیوە هۆیە کەش دەگەڕێتەوەبۆ ئەوەی کە من دەبێ بە دیان پڕتوکی مێژوویی ، فەلسەفی ، ئایینی ، دەروونناسی و........متاڵا بکەم جا لێیان حاڵی بم .
ئەو رۆژانە هەمیسان بۆ چەندمین جار لە یەکێک لە سایەتە کوردیەکاندا باس لە جوابدانەوەی کەسێک بە ناوی مەلا رەسوڵ بۆ کۆنە دۆستو هاوحیزبی خۆی بە ناوی سەعید کوێستانی هاتەوە سەر زاران .ئەوانە سەرکردەی حیزبی بون کە ناوی خۆیان ناوە " دێمۆکڕات " ئەو شۆرشن ناگێڕانە بە بیانووی نوسینەوەی بیرەوەری بە بێ خەرج وموخاریج گەورەترین خزمەتیان بە کۆماری ئیسلامی کردووە .لە هەمان حاڵدا بێ رێزیەکی بێ سنوریان بە شەهید و بنە ماڵی شەهید دەبڕیوە." پەڕسوکەکانیان " وەکی خۆیان بێ مایەو دەست بەتاڵە. لەشەهید مەزلومتر لە ناو ئەوانەدا پێنووسە هەر کەس دوو رۆژ چەکی دەسەڵاتی لە شانی کرد دەبێتە پاڵەوان فس فس و دۆنکیشۆتی حیزی .مرۆو کاتیک ئەو شیوە پەڕسوکانە دەخوێنێتەوە حاڵەتی ڕشانەوەو هێڵنجی دێتێ .لەهەموان سەیەتر ئەوەیە کە ئەو خێرنەخوازانە بە " مامۆستا هێمنیان دەگوت ،جاشی میللی، جاشە پیرە ، سەر قافڵەی جاشان و ..." ئەوانە دەبێ لە بیریان بێ پێشەرۆژ دەبێ جوابی پرسیاری خەڵک بدەنەوە ، خۆ دزینەوە لە بە کوشت دانی رۆڵەی کورد هەر وا ئاسان نەیە .دایکی شەهید جوابی دەوێ ؟ خەڵک خەڵکی چل ساڵ لەوەی بەر نین و ئێوەش چیدی ناتوانن دێوجامو لە بەر کەن و هەر رۆژێک بە رەنگێک دەکەون .
لەکۆتاییدا هەر ئەوەندە دەڵیم تاکی کورد دەبێ پتەی وانە وەسەر ئاو خا وتا چیدی بە ناوی کورد وکوردوستان شوتی لە بن باخەڵی کەس ناوێن ، کۆتایی بە نوسینی ئەو پەڕە سوکانەو بێنن و چاوەڕوان بن مێژووی پڕ لە شانازی نتەوەکەمان چون بڕیاردەدا .
جەعفەر / کەریمی/ ٨/٦/٢٠١٣
ت/ فەنلەند


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)