کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مه‌لا مستافا: بریا جنێوتان پێدابام زۆرم لا باشتربوو ، نه‌ک ناوم به‌‌ سه‌رۆکی پارتی بهێنن.. ژنێک 100 و کچێکیش 50 دینار ده‌ده‌م ئه‌گه‌ر با�

Tuesday, 23/11/2010, 12:00


خوێنه‌ری خۆشه‌ویست ، ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ ده‌قی ئه‌و تتێبینییه‌ و راوسه‌رنجانه‌ی خۆمن که‌ له‌ خوینده‌وی " دادگای مێژوو"دا به‌رهه‌م هات.ئه‌م کتێبه‌ که‌ گرنگی تایبه‌تی هه‌یه‌ بۆ به‌دادگا گه‌یاندنی ئه‌وانه‌ی که‌ مێژووی 60 ساڵیکی کوردیان دورستکرد .ئه‌کته‌ر به‌هێزه‌کان ئه‌وان بۆ خۆیان و له‌سه‌ر زاری ئه‌وانه‌وه‌ نووسراوه‌ته‌وه‌ ، ئه‌وه‌یه‌ گرنگی ئه‌م کتێبه‌.

پێم  باش بوو ئه‌و تێبیینانه‌ بخمه‌ به‌ردیدی به‌ڕیزتان تا ئێوه‌ش ئه‌وه‌نده‌ی ده‌کرێت به‌دواییدا بگه‌ڕێن و له‌ نیو دوتوێی کتێبه‌که‌ شتی دیکه‌ی لێهه‌لبهه‌نجێنن.
له‌م نووسینه‌دا به‌بێ لایه‌نی  تێبیننیه‌کانم نووسیوه‌ته‌وه‌ هه‌رچه‌نده‌  رێزی تایبه‌تی زۆرم بۆ مامۆستا برایم ئه‌حمه‌د هه‌یه‌ ، که‌ ره‌نگه‌ له‌ گه‌ل براده‌رانی ستافی کوردستانپۆست له‌وه‌دا که‌مێک ناکۆک بم ، به‌ڵام ئه‌مه‌ش ده‌چیته‌ چوارجێوه‌ی ئازادییه‌کان بۆیه‌ لێم قه‌بول ده‌که‌ن.
که‌سانێک ئه‌و مێژووه‌ یا شاره‌زای له‌ که‌سیتی مامۆستا برایم هه‌بێت ، خۆی و میژووه‌ سیاسییه‌که‌ی به‌ته‌واوی جیا ده‌کاته‌وه‌ له‌ جه‌لال و هیرۆ و باقی خانه‌واده‌که‌ی ، مامۆستا وه‌ک که‌سیتییه‌کی سه‌ربه‌خۆ و بیرتیژ ده‌بینم. بریا گۆره‌که‌ی له‌ گردیکی وه‌ک ئه‌و گرده‌ی که‌ له‌سڵیمانییه‌ نه‌ نێژرابایه‌ به‌لکو له‌ ته‌ک موسا عه‌نته‌ر و یا گریلایه‌کی بێ ناونیشان بنێژرایه‌. ناشتنی ئه‌و پیاوه‌ به‌رزه‌ له‌ شوێنێکی ئاوا میژووی سیاسی ئه‌و پیاوه‌یان له‌که‌دار کرد ، چونکه‌ ئه‌و پیاوه‌ خۆ له‌ده‌سه‌ڵات نه‌بوو تا گۆڕیکی ئاوا له‌سه‌ر حسابی خه‌ڵکی سلێمانی بۆ دابین بکه‌ن ، ئه‌م هه‌ڵسوکه‌وته‌ خه‌ڵکی سلێمانی به‌تایبه‌تی و خه‌ڵکی کوردستان به‌گشتی تووڕه‌کرد ، بۆیه‌ خۆزیا ده‌خوازم PKK بتوانێ و هه‌وڵ بدات وه‌ک گریلایه‌کی سه‌ر به‌رز که‌ شه‌هید ده‌که‌وێت گۆڕێکی له‌ قه‌ندیل به‌شایسته‌ بۆی دابین بکات.
مامۆستا نایشارێته‌وه‌ و به‌شه‌ره‌فێکی مه‌زنی له‌ قه‌ڵه‌مده‌دا که‌ له‌ ته‌مه‌نی 80 ساڵیدا و پاش ئه‌و هه‌موو خه‌باته‌ی بۆته‌ ئه‌ندامی PKK ه‌ ، بۆیه‌ له‌سه‌ر PKK یه‌ خۆی به‌ خاوه‌ن بکات بیکاته‌ شه‌هیدێکی قاره‌مانی و له‌ شوێنێکی سایسته‌ سه‌رله‌نوێ بینێژیته‌وه‌. مامۆستا ئه‌گه‌ر پرسیان پێ بکردایه‌ له‌ کوێ بتنێژین له‌ گره‌که‌ی سلێمانی و کاره‌بای به‌رده‌وام(له‌کاتێکدا خه‌ڵکی کاره‌بای نییه‌) یا خود له‌ قه‌ندیلی سه‌رکه‌ش له‌ به‌رده‌م تریفه‌ی مانگه‌شه‌وی ئه‌وێدا بتنێژین؟ دڵنیام دووه‌میانی هه‌ڵده‌بژارد.
مامۆستا برایم ئه‌حمه‌د سه‌ربرده‌ی خۆی له‌گه‌ڵ مه‌لامسته‌فا ده‌گیڕێته‌وه‌ بۆ مێژوو ، به‌ڵام ئێمه‌ وا هه‌ستده‌که‌ین ئێستا کورد له‌گه‌ڵ مه‌سعود به‌هه‌مان مێژوودا تێده‌په‌رێ ، ده‌ڵیێ عبره‌ت له‌ میژوو وه‌رنه‌گیراوه‌ ، ئێستاش جاشایه‌تیکردن له‌ په‌نا ئاڵای کوردستان ، دزیکردن له‌ په‌نا کوردایه‌تی ، تیرۆرکردن له‌ په‌نای ئازادییه‌کان به‌رده‌وامی هه‌یه‌. رێبین هه‌ردی روناکبیر له‌ KNN گۆته‌یه‌کی جوانی وه‌شاند کاتێ وتی: من ته‌مه‌نام ده‌کرد رۆژێ له‌ رۆژان ئاڵایه‌کی کوردستان ببینم له‌ سه‌ر ته‌لاریک کاتێ ده‌شه‌کێته‌وه‌ ، کورد زۆر قوربانی بۆ ئه‌و ئالایه‌ دا ، به‌ڵام ئێستا هه‌زار ئاڵای کوردستان ببینم ده‌سوتێ جه‌رگم بۆی ژان ناکات. راست ده‌بێژێ ، چی له‌و ئاڵایه‌ بکه‌م که‌ له‌ ژیریدا ژن ده‌کوژرێ ، رۆژنامه‌نووس تیرۆر ده‌کرێت ، تاڵانی ده‌کرێت ، خیانه‌تینامه‌ ئیمزاده‌کرێت.. بنه‌ماڵه‌ی خیانه‌تکاری مه‌سعود ئالاشیان به‌ خیانه‌ت له‌وتاند.ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه‌ شیرپه‌نجه‌ی کوردن تا زووببردرێت زوو جه‌سته‌ی کورد ژیانی ته‌ندورست ده‌کات.
تێبینییه‌کان.
خوێنه‌ری خۆشه‌ویست ئه‌وانه‌ی خواره‌وه‌ به‌ زنجیره‌ تێبینی و خاڵه‌گرنگه‌کانه‌ که‌من به‌ پیویستم زانیوه‌ بیاننووسمه‌وه‌ وه‌ک خۆم تێگه‌یشتووم ، به‌و هیوایه‌ که‌لکی هه‌بێت:
1- پاش شه‌ری یه‌که‌می جیهانی جولانه‌وه‌ی کورد له‌ چاو پیلانه‌کانی که‌مال ئه‌تاتورک هه‌م له‌واری ته‌کتیک و هه‌م له‌واری ستراتیژ لاواز بوو ، به‌ جۆرێ به‌ هاسانی به‌کارده‌هاتن و ئه‌وه‌نده‌ی دیکه‌ له‌ ستراتیژی نه‌ته‌وه‌یی دورده‌که‌وتنه‌وه‌،
2- سێخ سه‌عیدی پیران شۆڕشه‌که‌ی ئالوده‌ببوو به‌ جاسوسانی ئینگلیز ، له‌وێوه‌ به‌کار ده‌هاتن له‌ دژی تورکان تا ده‌ستکه‌وتی گه‌وره‌ بۆ ئینگلیزه‌کان وه‌ده‌ست بێت.
3-  کاتێ مامۆستا برایم ئه‌حمه‌د پێشنیاری ئاماده‌یی 500 ئه‌فسه‌ر و سه‌ربازی باشوری بۆ کۆماری مه‌هاباد کردوون تا به‌ گیان پارێزگاری له‌ کۆمار بکه‌ن ، پێشنیاری مامۆستا ره‌تکراوه‌ته‌وه و،‌ واشی بۆ ده‌چێت که‌ له‌ ترسی له‌ده‌ستدانی کورسییه‌کانیان حه‌زیان به‌ ده‌سترۆیشتووی باشورییه‌کان نه‌ده‌کرد.
4- مه‌لا مسته‌فا داواکارییه‌کانی له‌ مامۆستا برایم له‌ نێو دووتویی چه‌ند نامه‌یه‌ک که‌ له‌ زه‌مه‌نی جیاجیادا ده‌ینارد ، بریتی بوه‌ له‌ داواکاری شه‌خسی و دوور له‌ دارشتنی ستراتیژی نه‌ته‌وه‌یی ، ئه‌وه‌نده‌ خه‌ریکی گه‌ڕانه‌وه‌ و به‌ره‌ڵاکردنی بارزانییه‌کان بوو ئه‌وه‌نده‌ به‌ کورده‌وه‌ خه‌ریک نه‌بووه‌.
5- مه‌لامسته‌فا له‌ نه‌زه‌ری قازی محمه‌د و رێبه‌رانی دیکه‌ی کۆماری کوردستان جاسوسی ئینگلیز بوو.
6- مامۆستا ده‌یسه‌لمینی که‌ پارتی کاتێ دامه‌زرا بۆ کورد هیچ به‌رنامه‌ و پلانێکی نه‌بوو به‌ڵکو مه‌لا مسته‌فا ده‌یویست چه‌ند سه‌رۆک خێڵێک له‌و پارته‌ کۆبکاته‌وه‌ و خۆشی ببێ به‌ سه‌رۆک.
7- مامۆستا به‌ره‌سمی له‌و گفتگۆیه‌دا ، دان به‌وه‌دا ده‌نێت که‌ بۆ به‌جێهێنانی ئاواتی چه‌ند ساڵه‌ی دوورودرێژی ، بووه‌ به‌ PKK و به‌ قه‌ناعه‌ته‌وه‌ باس له‌ درێژه‌دانی خه‌بات ده‌کات له‌ پیناو سه‌ربه‌خۆیی و سه‌رفرازی نه‌ته‌وه‌که‌ی.
8- له‌وێ رۆژێدا مامۆستا ده‌گاته‌ ده‌رهاویشته‌یه‌کی سیاسی زێده‌ گرنگ ، کاتێ باس له‌ دیمانه له‌ ناکاوه‌که‌ی ‌ خۆی و کۆنسۆلی تورکیا له‌ به‌غدا له‌ ساڵی 1958 ده‌کات. ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ : بێ رزگاربوونی باکور هیچ پارچه‌یه‌کی دیکه‌ رزگاری به‌خۆیه‌وه‌ نابینێت..تا ده‌وڵه‌تی تورکیا ناچار نه‌کرێت دان به‌ مافه‌کانی کوردانی باکور نه‌نێت ، پارچه‌کانی دیکه‌ ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی به‌ خۆوه‌ نابینێت. مامۆستا راستی پێشبینی کردووه‌ پاش 38 ساڵ ئه‌و راستییه‌ ده‌سه‌لمێنیت.
9- مامۆستا برایم راستینه‌یه‌کی میژوویی دیکه‌ ده‌خاته‌ڕوو ، ده‌ڵێت: ئه‌مه‌ریکا له‌ موسڵه‌وه‌ کۆده‌تایه‌کی دژی عه‌بدولکه‌ریم قاسم ئاماده‌کرد و داوی له‌ کوردان کرد به‌ تایبه‌تی پارتی تا پشتیوانی له‌و کوده‌ایه‌ بکه‌ن له‌ به‌رامبه‌ریشدا ئه‌وان هاوکاری کوردان ده‌که‌ن.وه‌عدیان به‌ پارتی دا که‌ چه‌کداره‌کانیان ره‌وانه‌ی لوبنان لای که‌تائیبی کۆنه‌په‌رستی مه‌سیحی ده‌که‌ین تا مه‌شق ببینن.مامۆستا ده‌ڵێت کورد نه‌ک هه‌ر قه‌بوڵی نه‌کرد به‌ڵکو به‌ عه‌بدولکه‌ریمیشی راگه‌یاند که‌ ئه‌وها پیلانێک له‌ ئارادایه‌ ، ئێمه‌ له‌ گه‌ڵتاین بۆ له‌ نیوو بردنی ئه‌و پیلانه‌، جوڵانه‌وه‌ی شه‌واف له‌ موسڵ شکستی هێنا.
10- مه‌لا مسته‌فا له‌ کۆنفراسی پارتی که‌ له‌ به‌غدا به‌سترا ، له‌ دوایین رۆژه‌کانی ئامده‌بوو ئه‌ویش به‌ هه‌زار تکا و ره‌جا ، کاتی پییان وتوه‌ وته‌یه‌ک پێشکه‌ش بکات ، به‌ تووره‌ییه‌وه‌ وتویه‌تی: من چۆن ده‌بم به‌ سه‌رۆکی پارتی و چۆن خۆم وا داده‌به‌زێنم بۆ ئاستێکی ئاوا که‌م ، داوای شتی ئه‌وها له‌من مه‌که‌ن جنیوتان پیدابوام زۆر باشتر ده‌بوو، هه‌ربۆ ئه‌و هه‌ڵسوکه‌وته‌ی مه‌لا مسته‌فا کۆنفراسه‌که‌ دواخرا.
11- مامۆستا باس له‌وه‌ ده‌کات که‌ مه‌لا مسته‌فا نه‌ک هه‌ر به‌ته‌نها بڕه‌وه‌ی به‌ عه‌شیره‌تگه‌رایی ده‌دا به‌ڵکو ده‌یوست ببی به‌ سه‌رۆکی هه‌موو عه‌شیره‌ته‌کان و واشی بۆ ده‌نووسین بۆ سه‌رۆک عه‌شیره‌ته‌کان هیچ بڕیار و پێشنیارێکی پارتی قه‌بوڵ نه‌که‌ن و باوه‌ڕییان پێنه‌که‌ن.
12- ئه‌گه‌ر عه‌بدولکه‌ریم قاسم گوندی بارزانی بۆردومان نه‌کردایه‌ ، مه‌لا مسته‌فا شه‌ری دژی حکومه‌تی ناوه‌ند جاڕنه‌ده‌دا ، چونکه‌ پێستر شاری سڵیمانی بوردومانکرد فزه‌ی لێوه‌ نه‌هات.
13- مامۆستا و هه‌روه‌ها ئۆجه‌لانیش له‌ قۆناخی عه‌بدولکه‌ریم قاسم وای بۆ ده‌چن که‌ مه‌لا مسته‌فا له‌ کاتێکدا پارتی وای به‌باشزانیوه‌ شه‌ڕ بکات ئه‌و له‌ دژی ئه‌وه‌ وه‌ستاوه‌ و کاتێکیش ویستویانه‌ ئاشتی هه‌بێت تا ده‌ستکه‌وت له‌ عه‌بدولکه‌ریم قاسمیکی لاواز بۆ کوردان بسێنێن ، مه‌لا مسته‌فا چووه‌ به‌ هاوکاری ئه‌مه‌ریکییه‌کان شه‌ڕی جاڕداوه‌.
14- مامۆستا برایم راستییه‌ک ئاشکرا ده‌کات ، که‌ خه‌ڵکی کوردستان به‌تایبه‌تی شاری که‌رکوک پشتیوانی خۆیان له‌ ماڵ و گیان بۆ پارتی و پێسمه‌رگه‌ بێ دودڵی وه‌ک ئه‌رکێک نیشانداوه‌ و ده‌ڵێت : له‌ کۆتایی په‌نجاکان و سه‌ره‌تای شه‌سته‌کان مانگانه‌ 12000 دیناری ئه‌وکات وه‌ک ئابونه‌ له‌ که‌رکوک پێشکێش به‌ شۆڕش ده‌کرا ، که‌ ئه‌مه‌ش پاره‌یه‌کی زۆربوو..هه‌ر بۆ پشتڕاستکردنه‌وه‌ی گۆته‌که‌ی مامۆستا ، نه‌سرین خانی گه‌ڕه‌کی ئیمام قاسم وه‌بیر خه‌ڵکی ده‌هێنمه‌وه‌ که‌ ئه‌و ژنه‌ چه‌نده‌ به‌ دڵسۆزی کاری بۆ کۆکردنه‌وه‌ی ئابوونه‌ و هاوکاری بۆ پێشمه‌رگه‌ ده‌کرد و ، ماڵ به‌ماڵ ده‌گه‌ڕا و شه‌ونخونی ده‌کرد بۆ سه‌رکه‌وتنی شۆڕش.پارتی ئێستا که‌ به‌سه‌رۆکایه‌تی کوڕه‌که‌ی مه‌لایه‌ نه‌ک هیچی بۆ که‌رکوک نه‌کرد به‌ڵکو ناموس و شه‌ره‌فی ئه‌و‌ شاره‌ خێر له‌ خۆنه‌دیوه‌ و گشت شاره‌کانی دیکه‌ی کوردستان ئه‌تکرد..ئه‌وه‌نده‌ی مه‌سشغولی تاڵانکردنه‌ و ئه‌وه‌نده‌ش پیاوه‌ هۆڤه‌کانی ئاراسته‌ی گیانی خه‌ڵکی کردووه‌ تا بدزێ و ببڕێ و به‌تاڵان ببا و ئه‌تک بکا.
15- ئۆجه‌لان ئه‌وه‌ ده‌ستنیشان ده‌کات که‌ مه‌لا مسته‌فا حکومه‌تی عێراقی هه‌رگیز به‌ کۆسپ نه‌زانیوه‌ ، ئه‌وه‌ی کۆسپ بوو مامۆستا برایم ئه‌حمه‌د بوو ، ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ گرێده‌دا به‌ په‌یوه‌ندی نێوان که‌مال ئه‌تاتورک و ئه‌دهه‌م چه‌رکه‌س ، ئه‌تاتورک ترسی له‌ بوونی یۆنانییه‌کان نه‌بوو به‌ڵکو له‌و که‌سه‌ی هه‌بوو که‌ که‌سێکی ئازادیخواز و رۆشه‌نبیر بوو.. ئۆجه‌لان درێژه‌ی ده‌داتێ و ده‌لێت :خراپی نێوان قازی محمه‌د و مه‌لامسته‌فا هه‌ر له‌و چوارچێوه‌دابوو ، مه‌لا مسته‌فا که‌سیکی پاشڤه‌رۆ و دواکه‌وتووبوو له‌ چاو قازی محمه‌د که‌ که‌سیکی رۆسه‌نبیر و پێشکه‌وتوخوازبوو ، کاتێکیش ویستی پارتی دورست بکات ، ئێره‌ییه‌ک بوو به‌رامبه‌ر قازی تا بتوانێت و له‌ رێگای پارتییه‌که‌وه‌ سه‌رۆک خێڵه‌کان له‌ خۆی کۆبکاته‌وه‌.
16- ئۆجه‌لان له‌ بۆچوونه‌کانیدا سه‌باره‌ت به‌ هه‌لسه‌نگاندنی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان برایم ئه‌حمه‌د و مه‌لا مسته‌فا له‌ ساڵی 1945 تا 1963 وا لیکده‌داته‌وه‌ و ده‌ڵێت: مه‌لا مسته‌فا که‌سێکی پیلانگیر بوو به‌ڵام غافڵ و گیل نه‌بوو ، ده‌یویست له‌ رێگای پیلانه‌کانی خۆی وه‌ک سه‌رۆک بسه‌پێنیت ، هه‌رچی ئێوه‌ش(مه‌به‌ست له‌ مامۆستا برایمه‌) بوون که‌سێکی نه‌ته‌وه‌یی پێسکه‌وتنخواز ده‌تانویست بۆ ئاینده‌ی کوردان تێبکۆشن ، دوو ئاراسته‌ی جیاواز.
17- هه‌ڵه‌ی مامۆستا برایم و گروپه‌که‌ی وه‌ک ئۆجه‌لان ده‌لیت: بۆ له‌ که‌سێتی مه‌لا مسته‌فا نه‌ده‌گه‌یشتن ، من سه‌رم سورماو و له‌وه‌ تێناگه‌م بۆ له‌سه‌ره‌تایی حه‌فتاکان ته‌سلیم به‌ مه‌لا مسته‌فا بوونه‌وه‌؟!.
18- ئۆجه‌لان باس له‌ پیلانه‌کانی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی ده‌کات چه‌ند به‌ڵگه‌یه‌کی مێژوویش ده‌هێنیته‌وه‌ که‌ بنه‌ماڵه‌ ده‌یانخواست PKK ته‌سلیم به‌خۆیان ببێته‌وه‌ ، به‌ڵام ده‌لێت هه‌رزوو زانیم پیلانه‌ و ته‌سلیمیان نه‌بووین.

19- ئۆجه‌لان گۆته‌یه‌کی مێژووی ده‌ڵێت : له‌ دوژمن زیاتر هه‌ڵوه‌سته‌ له‌سه‌ر ره‌وشی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی ده‌که‌ین.. ئێوه‌ (به‌ مامۆستا برایم ده‌ڵێت) کاتێک به‌هێزبوون و خه‌ڵکتان هه‌بوو ، خۆتان هاتن مه‌لا مسته‌فاتن کرده‌ کۆسپ بۆ به‌رده‌م خۆتان.
ئێوه‌ پارت بوون و ئه‌ویش سه‌ره‌ک خێڵ و هه‌ر ئێوه‌ هاتن کردتان به‌سه‌رۆک پارت . جه‌لال ئێستا سیاسه‌تێک به‌ڕێوه‌ده‌بات که‌ سیاسه‌تێکی هه‌ڵه‌یه‌ به‌ ده‌رئه‌نجام هه‌مان ته‌جره‌به‌ی خۆ به‌ده‌سته‌وه‌دان دووباره‌ ده‌کاته‌وه(رای نووسه‌ره‌)‌.
20- ئۆجه‌لان باسی درۆی گه‌وره‌ی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی ده‌کات له‌ مه‌ر داکردنیان بۆ دیموکراسی ، ده‌ڵێت: باوه‌ڕییان به‌ دیموکراسی نییه‌ ، چۆن داوای دیمکراسی ده‌که‌ن ، ئه‌وان به‌ خۆیان جاشایه‌تیان بۆ ئێران ده‌کرد به‌ ئێوه‌‌یان ده‌ووت": جاشی 66. جاشی هه‌ره‌مه‌زن بارزانییه‌. ئیوه‌ ئه‌گه‌ر ویستان په‌یوه‌ندی له‌ گه‌ڵ شادا بۆ به‌ده‌ستهێنانی هه‌ندێ ده‌ستکه‌ت په‌ره‌پێبده‌ن ، بارزانی ئه‌و هه‌نگاوه‌ی برده‌وه‌ نیو جوارچێوه‌ی جاشایه‌تێکی مه‌زن. ئێوه‌ په‌یوه‌ندیتان له‌ گه‌ڵ حکومه‌تی عێراقی دورستکرد ، ئه‌و بارزانی توانی ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ وه‌رچه‌رختێنێ بۆ بازرکردن به‌ دۆزی کورده‌وه‌ و جاشایه‌تی مه‌زن ئه‌نجام بدات.
21- ئۆجه‌لان دڕیژه‌یی ده‌داتێ له‌ په‌یوه‌ست به‌ حزبی کۆمۆنیستی عێراق له‌وه‌ڵامدانه‌وه‌ی مامۆستا هاوار ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر بنه‌ماڵه‌ی بارزانی مێشکی نیوه‌ی خه‌ڵکی رۆشه‌نبر و رووناکبیر پوکاندبیته‌وه‌ ئه‌وا نیوه‌که‌ی دیکه‌ پارتی کۆمۆنیستی عێراق . دوژمنانی کورد مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ بارزانی ده‌که‌ن و هه‌موو رۆڵه‌کانی کوشتن و بڕین وجاشایه‌تی پیده‌کات چونکه‌ ئه‌و بازرگانی گه‌وره‌ به‌ دۆزی ره‌وای کوردان ده‌که‌ن ، پیلانگێر و بازرگانن هیچی دیکه‌ نین..
22- ئۆجه‌لان باس و پرسیار له‌ قۆناخی 70-1975 ده‌کات و له‌ مامۆستا برایم ده‌پرسیت : ئه‌م قۆناخه‌ چۆن تێپه‌ڕی ؟ به‌رای من گه‌وره‌ترین راکردن و هه‌ڵاتنی بارزانی تێدا ده‌بینم ، کاتێ نه‌یهێشت رووناکبیران هێج بۆ کورد بکه‌ن ، خۆشی رایکرد و دۆڕا.ئه‌و قۆناخه‌ به‌ گرنگ ده‌بینم چونکه‌ PKK له‌و ساڵانه‌ دورست بوو ، به‌لای منه‌وه‌ گرنگه‌ وه‌لامی ئه‌و پرسیاره‌..
23- مامۆستا برایم له‌ پاساو هێنانه‌وه‌ بۆ ته‌سلیمبوونه‌وه‌یان به‌ بارزانی وتی: له‌ کۆبوونه‌وه‌یه‌کی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی به‌به‌شداری مه‌لامسته‌فا له‌ سه‌ره‌تاکانی 1970 به‌شداریمان کرد ، له‌وێدا کێشه‌ ده‌رکه‌وت ، مه‌لا مسته‌فا به‌ کۆمیته‌ی ناوه‌ندی خۆی ووت: هه‌موو ئیمکاناتیکی ماددیم بۆ ده‌سته‌به‌رکردن ئێوه‌ نه‌تانکوشتن ، ئێستاش ده‌بێ وه‌ریان بگرمه‌وه‌.
24- مامۆستا برایم به‌یاننامه‌ی رێکه‌وتنی ئازاری به‌ هه‌لێکی باش هه‌ڵده‌سه‌نگێنی و ده‌ڵێت : حکومه‌تی عێراقی ده‌یویست بارزانی په‌یوه‌ندییه‌کانی له‌گه‌ل ئیران و ئیسرائیل و ئه‌مه‌ریکا بپچرێنی ، و زۆر له‌ داوکارییه‌کانی کوردان جێبه‌جێ ده‌کران ، کوردی پارچه‌کانی دیکه‌ش ده‌هاتن بۆ کوردستان . ورده‌ ورده‌ به‌ پیلانی ئه‌مه‌ریکا و ئیسرائیل و له‌ رێگای ئێران رۆژ له‌دوای رۆژ بێ متمانه‌یی زیادی ده‌کرد.مه‌لا مسته‌فا په‌یوه‌نده‌ییه‌کانی خۆی له‌گه‌ڵ ئێران به‌ هێز ده‌کرد ، ئه‌مه‌ش حکومه‌تی عێراقی توڕه‌ده‌کرد.پاش ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی له‌گه‌ڵ ناوه‌ند گه‌یشته‌ بنبه‌ست ، پرسی که‌رکوک کێشه‌ی تێکه‌وت.
25- بارزانی په‌یوه‌ندییه‌کانی له‌ رێگای بریماکۆڤ له‌ گه‌ل سۆڤیه‌ت گڕیدا ، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریکاش له‌ رێگای ئێران گرێده‌دا ، ده‌یویست له‌ هه‌ردولا بخوات بۆ که‌سێک که‌ سیاست نه‌زانێت ناتوانێت له‌سه‌ر ئه‌و هه‌موو په‌ته‌ یاری بکات. له‌ ناکاو په‌یوه‌ندییه‌کانی له‌گه‌ل سۆڤیه‌ت بڕی و به‌ته‌واوی ته‌سلیمی ئیراده‌ی ئه‌مه‌ریکابوو.
26- عێراق پاش شه‌ری 1974 که‌وته‌ ته‌نگاوییه‌کی سیاسی و سه‌ربازی گه‌وره‌ ، له‌ ریگای تورکیاوه‌ په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریکا گرێدا و دواتر به‌ ریککه‌وتنی جه‌زائیر کۆتاییان به‌ جوڵانه‌وه‌ی بارزانی هێنا.
27- کۆمیته‌ی ناوه‌ندییه‌که‌ی مه‌لا مسته‌فا دوو رێگای له‌به‌رده‌م خه‌ڵکی راپه‌ڕیوی کوردستان دانا ، وه‌ک مامۆستا برایم ده‌گێڕیته‌وه‌ ، دوو رێگاکه‌ هه‌ردوو ته‌سلیمبوونه‌وه‌بوو به‌ عێراق و ئێران. خه‌ڵکی خۆپیشاندانیان دژی به‌یانه‌که‌ی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی مه‌لا مسته‌فا بوو و ، ده‌یانووت: رێگای سێیه‌م هه‌یه‌ ئه‌ویش به‌رخۆدانه‌.
28- مه‌لا مسته‌فا له‌ په‌یوه‌ندی به‌ خۆ ته‌سلیمکردنه‌وه‌ به‌ شای ووت: تۆ چی بڕیار ده‌ده‌ی ئێمه‌ په‌سه‌ندی ده‌که‌ین ، دڵنیام به‌رژه‌وه‌ندی ئێمه‌شی تێدایه‌. سه‌رۆکی ساوک به‌ مه‌لا مسته‌فای ووت دوای کۆبوونه‌وه‌که‌ : بۆچی په‌له‌تان کرد خۆده‌کرا پرسێک به‌ هه‌ڤاڵانت بکردایه‌ . دیاره‌ سه‌رۆکی ساواک له‌ به‌رخاتری کورد نه‌بوو به‌ڵکو بۆ ئه‌وه‌ی بوو نه‌بادا عێراق رێککه‌وتنه‌که‌ جیبه‌جێ نه‌کات ، مانه‌وه‌ی ئه‌و وه‌ک گره‌نتییه‌ک بهێڵێته‌وه‌. خێرایی گویڕایه‌ڵی مه‌لا مسته‌فا بۆ بریاره‌کانی شا بووه‌ مایه‌ی سه‌رسوڕمانی خودی شاهه‌نشاش.
29- سامی عه‌بدولره‌حمان ده‌رهه‌ق به‌ ریکه‌وتنی جه‌زائیر ده‌یووت: ئێمه‌ نه‌ک هه‌ر ئیتفاقیه‌که‌ جێبه‌جێ ده‌که‌ین به‌ڵکو ئه‌وانه‌ش که‌ دژی رێککه‌وتنه‌که‌ن له‌دژیان ده‌جه‌نگێین. سامی نوینه‌رایه‌تی سیاسه‌تی ئینگلیز و ئه‌مه‌ریکییه‌کانی ده‌کرد. مامۆستا برایم ده‌ڵێت : من به‌راشکاوی به‌ ئه‌مه‌ریکییه‌کانم وت: که‌ خه‌ڵکی کوردستان رازی نییه‌ به‌و رێککه‌وتنه‌. بۆیه‌ سامی ئه‌و بریاره‌ی به‌بن گویی ئه‌و که‌سانه‌ده‌دا که‌ دژی رێککه‌وتنه‌که‌ ده‌وه‌ستانه‌وه‌.
30- ساڵح یوسفی و دارا کوفی ئه‌ندامانی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی ،یه‌که‌مین که‌سانێک بوون ته‌سلیم به‌ حکومه‌تی ناوه‌ند بوونه‌وه‌.
31- مامۆستا ده‌ڵێ : که‌وتمه‌ ژێر گوشاری ئێران ، چونکه‌ له‌وێدا ده‌ژیام ، حکومه‌تی عێراقی فشاری خسته‌ سه‌ر ئێران که‌ گوایه‌ ئه‌و پیاوه‌ ده‌یه‌وێت بزاڤیک چێ بکات ، بۆیه‌ پێیانڕاگه‌یندم: یا ده‌بێ ئێران جیبهێڵیت و یاخود ده‌چیته‌ سه‌ر سنوری ئه‌فغانستان له‌وێدا بژییت. مامۆستا ده‌ڵێت: جێهێشتنی ئێرانم هه‌لبژارد و چومه‌ ئینگلته‌را.
32- مامۆستا برایم له‌ په‌یوه‌ند به‌ ترسنۆکی مه‌لا مسته‌فا ده‌بێژی : هه‌ندی ئامێری بێ ته‌لم بۆ نارد .وتبووی ، برایم ئه‌حمه‌د بۆیه‌ ئه‌و بێته‌لانه‌ی بۆ ناردووم تا شوێنم هه‌میشه‌ که‌شف بێت بۆ فرۆکه‌کانی ئیران تا که‌ی ویستیان له‌ ناوم ببه‌ن ب‌توانن ئه‌وه‌ بکه‌ن. بۆیه‌ بێ ته‌له‌کانی شه‌ش سه‌عات دوور له‌ خۆی و باره‌گاکه‌ی دانابوو . هه‌میشه‌ بروسکه‌ به‌په‌له‌کانی دوای رۆژێک پیده‌گه‌یشت.
33- له‌ لاپه‌ڕه‌ی ژماره‌ 83 و دواتر ئۆجه‌لان باس له‌ تایبه‌تمه‌ندی که‌سیتی مه‌لا مسته‌فا ده‌کات ، شیکارێکی زۆر لۆژیکانه‌ی بۆ ده‌کات لیره‌دا جێگا نابێته‌وه‌ کورته‌ی بنووسمه‌وه‌ ، بۆیه‌ خوێنه‌ر هان ده‌ده‌م ئه‌و چه‌ند لاپه‌ڕه گرنگه‌ بخوێنێته‌وه‌.‌
34- له‌ په‌یوه‌ند به‌ ئاستی نزمی رۆشه‌نبیری مه‌لا مسته‌فا مامۆستا برایم ده‌لێ: زۆری پێچوو تا تێمگه‌یاند ئۆتۆنۆمی مانای چییه‌.
35- مامۆستا برایم باس له‌ نامه‌ گرنگه‌که‌ی مه‌لا مسته‌فا ده‌کات که‌ هێشتا کۆماری مه‌هاباد تێک نه‌چو بوو‌ ئه‌و نامه‌یه‌ک بۆ کۆنسڵی ئه‌مه‌ریکا ده‌نوسی تا مافی په‌نابه‌ری به‌ خۆی و چه‌ند که‌سێکی نزیکی خۆی له‌ ئه‌مه‌ریکا پیبده‌ن. ستالین به‌مه‌ ده‌زانیت پاش ئه‌وه‌ی مه‌لا ده‌چێته‌ سۆڤیه‌ت هه‌ر بۆیه‌ بارزانییه‌کان په‌رته‌وازه‌ ده‌کات و لێکیان جیاده‌کاته‌وه‌.
36- مامۆستا برایم سه‌باره‌ت به‌ بێنامووسی و که‌رامه‌تی مالا مسته‌فا ده‌بێژی : مسته‌فا مه‌جید که‌ پیاویکی گوندێکی نزیک پینجوین بووه‌ به‌ مه‌لا مسته‌فا ده‌ڵێت: گه‌وره‌م ، سه‌رۆکم ، فه‌رمانده‌ و پێشمه‌رگه‌کانت ده‌ست بۆ ناموسمان درێژ ده‌که‌ن. ئه‌ویش له‌وه‌ڵامدا ده‌ڵێت: ئینجا چییه‌. با مناڵه‌کانتان ببن به‌ بارزانی. 100 دینار ده‌ده‌م به‌ ژنی رفینراو و 50 دیناریش ده‌ده‌م به‌ کچی رفێنراو. مسته‌فا مه‌جید له‌ مه‌جلیسه‌که‌ دیته‌ ده‌روه‌ و ده‌ڵێت : ئه‌گه‌ر زۆر خراپیش بێت به‌دوای تورکێکه‌وه‌ بڕۆین زۆر باشتره‌ له‌ بارزانی.
37- ئۆجه‌لان دوای شیکردنه‌وه‌یه‌کی قووڵی لایه‌نی که‌سیتی سیاسی مه‌لا مسته‌فا ده‌لێت : لایه‌نی سیاسی سفره‌.
38- دواتر به‌ده‌وام ده‌بێت له‌ شیکردنه‌وه‌ی تیره‌ی بارزان و که‌سیتی مه‌لا مسته‌فا و ده‌که‌وێته‌ به‌راوردکردن ده‌گه‌ل تیر و هۆز عه‌شیره‌ته‌کانی دیکه‌ی کورد ، ده‌گاته‌ ده‌رئه‌نجامێک که‌ خوینه‌ر بۆ خۆی بیخوێنێته‌وه‌ ره‌نگه‌ باشتر له‌ شیکردنه‌وه‌که‌ ده‌گات (لاپه‌ڕه‌کانی 90-به‌دواتر).
39- سه‌باره‌ت به‌ خێزان و ده‌وڵه‌ت ئۆجه‌لان ده‌ڵی به‌وه‌ گه‌یستم : ئه‌گه‌ر بمه‌وێت ولات رزگاربکه‌م له‌ رێگای PKKه‌وه‌ ئه‌وه‌ ده‌بێت پیاوی کوردی کۆن و مێردایه‌تی کۆنی کوردان بکوژم..ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ نه‌که‌م ناتوانم خۆسه‌ویستی و رزگاری نیشتمان بکه‌مه‌ ئامانج.
40- ئۆجه‌لان سه‌باره‌ت به‌ خۆشه‌ویستی کۆنی کوردان بۆ ژن ده‌لێت ، هه‌ڤاڵێکی هێژامان که‌ عه‌لی حه‌یده‌ر قه‌یتانه‌ ده‌بێژێت ؛ عیسا پێغه‌مبه‌ر به‌ خه‌ڵکی ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێت عیسای خواتان خۆشبوێت ده‌بێ ده‌ستبه‌رداری خۆشه‌ویستی ژنان بن. ئێمه‌ش هه‌روامان کرد خۆشه‌ویستییه‌که‌مان مه‌زن کرد که‌ خۆشه‌ویستی کوردستانه‌.
41- له‌دوایین لاپه‌ڕه‌کانی کتێبه‌که‌دا باس له‌ به‌ستنی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی و گرنگییه‌که‌ی ده‌کرێت..مامۆستا برایم باس له‌ په‌یمانی سه‌عد ئاباد ده‌کات که‌ له‌ سییه‌کانی سه‌ده‌ی رابوردو گریدرا له‌ دژی خواسته‌کانی کورد ، له‌وێدا مامۆستا برایم ده‌ڵێت: ئه‌وێ رۆژێ ئێمه‌ی کوردیش پیویستمان به وه‌ها کۆنگره‌ و په‌یمانیک بوو له‌ نیوو کوردان له‌ دژی ئه‌و په‌یمانه‌ داگیرکارییه‌ ببه‌سترێ یا پێکبهێنرێت. زۆر خواس و باس سه‌باره‌ت به چه‌مکی شه‌ڕی براژکوژی ده‌کرێت. ئۆجه‌لان ده‌ڵێت : شه‌ڕی ئێمه‌ و بارزانی شه‌ڕی براکوژی نییه‌ ، چونکه‌ ئه‌وه‌ی له‌ده‌وری بارزانییه‌ و پاڵپشتی ده‌کات  و هانی ده‌دات داگیرکاری کوردستان"تورکیای فاشییه‌" ئه‌وه‌ی به‌رگریش ده‌کات دیاره‌ ئێمه‌ و وڵاتپارێزانه‌ ، جا شه‌ڕێکی ئه‌وها هه‌رگیز شه‌ڕی براکوژی نییه‌..دیاره‌ ئۆجه‌لان ئاماژه‌ به‌ شه‌ڕه‌کانی 1997 ده‌دات که‌ له‌ نیوان PKK و بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و تورک روویاندا(رای نووسه‌ره‌).
42- ئۆجه‌لان باسی که‌سێتی به‌کرێگیراو جاسوسی وه‌ک سامی عه‌بدولره‌حمانیس ده‌کات ، ده‌بێژێت وه‌ک چۆن له‌سه‌ره‌تای دورستبوونی یه‌کیتی له‌ هه‌کاری عه‌لی عه‌سکه‌ری و هاوه‌له‌کانی به‌ یارمه‌تی تورکیا له‌ نیوبرد ، ئاواش ئێستا هه‌ر ئه‌و که‌سه ده‌یه‌وێت به‌ پستیوانی تانک و فڕۆکه‌کانی تورکیا له‌ هه‌کاری ئێمه‌ ‌ گه‌مارۆ بدات.
43- ئۆجه‌لان له‌ په‌یوه‌ندی به‌ پرسیارێکی مامۆستا هاوار سه‌باره‌ت به‌ مارکسیه‌تبوونی PKKه‌ ، شتگه‌لێکی فه‌لسه‌فی گرنگ ئاشکرا ده‌کات.
44- له‌ کۆتاییدا من به‌شبه‌حاڵی خۆم ئه‌و کتێبه‌ به‌ به‌شێک له‌ گه‌نجینه‌ی کتێبخانه‌ی کوردی داده‌نێم ، هیواداریشم لێکۆڵینه‌وه‌ی زیاتری سه‌باره‌ت بکرێت.


بۆ خوێندنه‌وه‌ی کتێبه‌که‌ تکایه‌ کلیک له‌سه‌ر ئه‌م لینکه‌ بکه‌

https://www.kurdistanpost.nu/biz/kitebxane/dadgay_meju.pdf

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە