دڕاندنى بڵاوكراوەو پۆستەرەهەڵواسراوەكان بەردەوامە
Friday, 26/06/2009, 12:00
یەكێك لەودیاردە ناشیرنانەى كەلەكاتى هەڵبژاردنەكان دەكرێت خەڵكانێكى نەفس نزم هەڵدەستن بەراسپاردنى خەڵكى یابۆخۆیان لەكاتەكانى شەودا ئەوەیە هەرچى پۆستەرى هەڵواسراوو دروشمەكانى لیستەجیاجیاكان دەدرێنن كەلەراستیدا پێشێلكارى و كارێكى دزێوى خەڵكانى ساویلكەیە كەدەبوایەئەوهێزانەى كەپێى دەڵێن ئاسایش و پۆلیس ودژەتیرۆر كەخۆیان بەپارێزەرى سەروگیانى هاوڵاتیان دادەنێن نەهێڵن كەس ئەم جۆرەكارانە نەكا بگرە دەبوایە سزاى شیاوى ئەوكەسانە بدەن كەكارى وادەكەن لەكاتێكدا ئازادى دراوە بەخەڵكى كە بیرورا ئازادەو هەر لیستێك لەلیستەكان مافى خۆیەتى پروپاگەندەى خۆى بۆهەڵبژاردن بكات ئەم كارانە زۆربەى شەوان ئەنجام دەدرێن چونكە بەرۆژ خەڵك بەدەرەوەیە وناتوانن ئەوكارانەبكەن بەبەڵگەوە دەیسەلمێنم چونكە خەڵكانێك تەرخان كراوە بەم كارانە هەڵسن بەوكارانە وادەزانن كەكاریگەریان هەیە لەكشانەوەو سڵ كردنەوەى خەڵك نازانن خەڵك لەخۆیان دەكەنەوە خەڵك تێرى خواردووە لە بەڵێنى درۆو پرو پووچ خەڵك مێشكى خۆى بەبەڵێنەكانیان ماندوناكا ئەوان ئیش وكارەكانى حكومەتیش دەكەن بەهى خۆیان بەكارى خۆیانى دەزانن باس لەفڵان خەستەخانەدەكەن باس لەفڵان قوتابخانەو جادەوشتى تردەكەن لەكاتێكدا حكومەتیش ئەوكارو پرۆژانەى ئەنجام داوە پاشان ئەگەرچى حكومەت سەربەخۆیان بووە و ئەوكارانەى كردووەئەى ئەگەر هیچى نەكردایە ئەى ئەوپارەى چى لێكردبایە ئەگەر كراویشە دەبوایە بكرێت چونكە ئەركى خۆیەتى كەخزمەتى خەڵك بكات بەڵام پێویست ناكات ئەوان بیكەن بەناوى خۆیانەوە . مەسعود بارزانى چوار ساڵە بەراست وچەپى دەدزێ جگە لەگومرگى ئیبراهیم خەلیل و ئەوهەموو باج وسەرانەى كەلەخەڵكى وەردەگرن تێرى نەخواردووە وابیردەكاتەوە كەهەرگیز نەمرێت ئێستاش خۆى هەڵبژاردۆتەوە كەخەڵك دەنگى پێ بدەن باوەرناكەم كەهیچ كەسێك كە رۆژێك لەرۆژان ئەوكابرایەى ناسیبێ دەنگى بداتێ چونكە ئەگەر خۆمانى لێ گێل نەكەین دەزانین رابردووى ئەم كابرایەچى یە وچى بووەلەبیرتان نەچێ كەس لەهەولێر نەیدەوێرا زنجیریش بەدەستەوە بگرێت چونكە وایان دەزانى باس لە دەبابە زنجیردارەكان دەكەن كەلە 31 ى ئابدا هێنایە هەولێر ئەم شارەى پێ داگیر كرد كەس نەیدەوێرا باس لەكتێبەكەى ئەلف وبێى باڵدار بكات كەباسى زریزەى ئادى دەكرد كەس نەیدەوێرا جلێك لەبەر بكات كە رەنگى سەوزى تێدابێت خەڵك نەیدەوێرا بەهیچ شێوەیەكیش بڵێ یەكێتى دەبوایە بلێى جەلالى لەسنوورى یەكێتی تۆزێك باشتر بوو چەندین كادیرى یەكێتى تائێستاش بێسەرو شوێنن كەس نازانێ چارەنووسیان چى بەسەرهاتووە هەرچى لەبارەیانەوە بڵێى هەركەمە چونكە تۆسقاڵێك كردەوەیەكى پاكیان نەبووە كەشایەنى باس بێت ئەوكەسانەى كە چاوپێكەوتنیان لەگەڵ دەكەن پێویستە بەخۆیاندا بچنەوەو بزانن چى دەڵێن لەهەموولایەكەوە یەكێتى تەنگاو بووە هەرلەبەرپرسە گەورەكانەوە بگرە تادەگاتە كۆمیتەكان شوێن نەماوە سەرى پیانەگرن گوند نەماوە نەچن شارنەماوە بەسەرى نەكەنەوەعیماد ئەحمەد لەلایەك مستەفا چاورەشیش لەلایەكى تر دكتۆر فوئادیش لایەكى تر جگە لەمەڵبەندەكان كەهەر رۆژە بۆشوێنێك دەچن و بەڵێنى كارو خزمەتیان پێدەدەن كەئەگەر دەرچن بۆیان دەهێننەدى شۆرش بەلادێیەكانەوە بوە بەشۆرش پێشمەرگە لەوێوەسەرى هەڵدا بەڵام لەماوەى ئەم 18 ساڵەدا هیچیان بۆ خەڵكى لادێیەكان نەكرد ئەگەر كرابێتیش بەسایەى ماڵى مەسئولێكەوە كراوە ئیتر براى لەوگوندە بووبێ یاخوشكى یاخزمێك لەخزمەكانى دەنا یەك لەسەدى گوندەكان هیچیان بۆنەكراوە نیوەى زیاترى چۆڵى كردو هاتنە شار لێرە بوونە پۆلیس و ئاسا یس و فەرمانبەر لەخواى بەزیادبێ خەڵك ئێستا ووشیارن خۆیان دەزانن كەبەڵێنەكانى لیستى كوردستانى تەنها ریكلامى هەڵبژاردنەو چیتر. نێچیرڤانى كورى ئیدریس بارزانى ئیستا كێ هەیە كێبركێى دەوڵەمەندى لەگەڵ بكات بەجەلال ومەسعودیشەوە تازەبەتازە دەڵێن گەندەڵى بنەبردەكەین ئێوە لەناوگەندەڵیا نوقوم بوون خنكان پێویست ناكا بگرە شوورەیشە هەرباسیشى بكەن كێ هەیە لەئێوە گەندەڵتر كێ هەیە لەئێوەدزتر جەماوەرى كوردستان دەبوایە لەیەكەمین ساتەكانى گەندەڵیدا خۆپیشاندان وراپەرینێكى ترى بكردایە دەبوایە هیچ كەسێكى خاوەن ویژدان نەیهێشتایە بەم شێوەیە بەسەریانەوە بچێت بەهێزو ورەى جەماوەرى كوردستان بوو ئەورژێمە درندەیان لەناوبرد وتمان خەنى خەنى بوینە سەربەخۆ نەمانزانى لەژێرەوە رۆڵە لەبەر دایكەكان هەڵدەگرن وكڵاومان دەكەنەسەر ویست وئارەزووى خەڵكى كوردستان ئەوەیە كەسەربەخۆبین ونەوتى خۆمان لەخۆماندا سەرف بكرێت نەك بدزرێت ومۆنیكاى جام تاریك و سەفەرى هەندەران و سەفتەكردن وگواستنەوەى دۆلارى پێ بكرێت ئەوان تازە گەیشتن بەمرازو ئاواتى خۆیان بۆهەتا هەتایە بیخۆن خەلاس نابێ بەڵام مێژوو هەموو كارەدزێوەكانیان بۆ جیلى دوارۆژ بەووردى دەگێرێتەوە . چۆن ویژدانتان رێگەتان پێ دەدا مناڵە فەقیرێك بێ نان وئاووجل وبەرگ ولەساردى وگەرمیدا بژیت دڵنیام هیچ كاتێك برسیتان نەبووە كەبزانن برسیەتى چۆنە گەر دەتانەوێ خوێنى شەهیدەكانتان بەفیرۆ نەرواو لەناو گۆرەكانیاندا ئاسودەبن دەنگ مەدەن بەلیستى كوردستانى گەردەتانەوێ داها تى نەوتى وڵاتەكەتان چیتر بەفیرۆ نەچێت و بەیەكسانى دابەش بكرێتە سەرتان هاەرگیز دەنگیان مەدەنێ گەردەتانەوێ هەروەك ئێستا بمێننەوە و هەرژێردەست بن وزوڵمتان لێبكرێت ئەوادەنگ بدەن بەلیستى كوردستانى ئەولیستەى كەرەنگى زەرد لەسەر رەنگە سەوزەكەیەو ئەسپێكى سپى تیایە گەر دەشتانەوێ ئەم بارودۆخە بگۆڕێ و بگەنە ژیانى بەختەوەرى دەنگ بدەن بەلیستى گۆڕان ژمارە 57 لیستى داكۆكیكارى چینى چەوساوان وبن بركردنى گەندەڵى لە كوردستان ..
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست