کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سەلامه‌تى ئەڵوەند عومەر لەئەستۆى مەسعود بارزانیدایە..

Tuesday, 01/09/2009, 12:00


دواى ئەوەى كچە ڕۆژنامەنوسى كارا و لێهاتوو لەسەر سوكایەتیكردن بەڕەگەزى مێینە لەدەزگاكانى سەربەبنەماڵەى بارزانى نامەیەكى بۆ مەسحودبارزانى نارد لەڕێگەى كوردستانپۆستەوە هەر دوابەدواى بڵاوكردنەوەى ئەم نامەیە پیاوە بودەڵ و ترسنۆكەكان ئیهانەى ئەم ڕۆژنامەنوسە بوێر و لێهاتووە دەكەن و لەڕێگەى تەلەفۆن و ئیمەیلەوە هەڕەشەى كوشتنى لێدەكەن ئەگەرچى وەكو ئەوەى كوردستانپۆست زانیویەتى(ئەڵوەند عومەر)سكاڵاى یاسایی تۆماركردووە بەڵام ئێمە هیچ باوەڕمان بەوە نیە یاسا بوونى هەبێت لەكوردستاندا تابەدواداچوون بۆ سكاڵاى ئەم ڕۆژنامەنوسە بكرێت،
بۆیە بەپێویستى دەزانین هەموو لایەك لەوە ئاگاداربكەینەوە كەلەدواى ئەم ئیهانەكردنە و هەڕەشەى كوشتن ئێستا ئەم گیانى ئەم ڕۆژنامەوسە لەمەترسیدایە ئێمە وەكو ستافى كوردستانپۆست سەرەڕاى ئەوەى پشتیوانى لەكچە ڕۆژنامەنوس ئەڵوەند عومەر دەكەین پاراستنى گیانیشى دەخەینە ئەستۆى مەسعود بارزانى چونكە بەهۆى ناردنى نامە بۆ ئەو ڕووبەڕووى ئەم هەڕەشانە بۆتەوە،

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە