کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


وەزیرى داد لە نێوان بەرداشى پارێزگا و لقى 2.....

Friday, 20/11/2009, 12:00


هەموو لایەك ئاگادارە كە لە یەكەم رۆژى دەست بەكاربوونى رووف رشیدى وەزیر, كێشەى زۆر و بێ ماى بۆ خۆى دروست كردووە تەنانەت واى لێهاتووە رۆژنامەى هاووڵاتى دوو ژمارەى یەك لە دواى یەك بابەت و رەخنەى لەسەر بڵاوو دەكاتەوە.
یەكێك لەو گێژاوو بەرداشەى كە وەزیرى داد دواى چارەسەركردنى كێشەى 2 بەڕێوەبەرە گشتیەكەى ناو وەزارەت حاڵى حازر كەوتۆتە نێوان منافەسەى شاراوەى نەوزاد هادى و پشتیوان ێادق كە خۆى بەم شێوەیە دەبینێتەوە كە لە خوارەوە هاتوو دادنووسى یەكەمى هەولێر كەناوى(ئومێد) و كەسى نزیكى نەوزاد هادی یەو و پاراستنە ,دامەزراوە بە دادوەرى و جێگاكەى چۆڵ بووە , بۆیە چ لق چ پارێزگا دەیەوێت كەسانى خۆى لەو پۆستە دانێن حاڵى حازر3 كەس منافەسەیانە بۆ ئەم پۆستە وەك دادنووسى یەكەم هەولێر كە ئەمەش ناوەكانیانە.
1-مەریوان قرنى (كە نەزاد هادى پشتى دەگرێ) كوڕى لیوایى خانەنشین قرنی یەو لە ئاغاكانى دزى یە خاوەنى بڕونامەى باكالوریوسە لە یاسا و بەڕێوەبەرە لە وەزارەتى داد چانسى بردنەوەى زۆرە لەبەر ئەوەى لە بنەماڵەى ئاغاكانى دزییە كە پارتیین.
2-سیروان كریم بابا (كادرى پێش كەوتووى پارتى) دادنووسى 3لە هەولێر و كەسێكى تابڵى خۆ بەزل زانیوە و خراپە لە ناو دائیرەكەى خۆى كەس خۆشى ناوێ.
3-مهدی ناوێكە (كادرى پێش كەوتووى پارتى) دادنووسى عینكاوە یە بەڵام زۆر نەرم و نیانە لەكارەكانى...
كرۆكى هەواڵەكەم ئەوەیە پارێزگاى هەولێر بەنووسراوێكى نهێنى داواى لە وەزیرى داد كردووە كە كام لەو ناوبراوانەیان یێ باشە بۆیان دەست نیشان بكات بەڵاًم وەزیرى داد لە هەمان كات لەلایەن بەپرسى لقیش داواى دەست نیشان كردنى كەسانى خۆى ڵى كردووە كە لە نووسراوەكە هاتووە , لێرەشدا روف رشید تازەیە لەم جرە مل ملانێیانە نازانێت بەقسەى كامیان بكات ئەوە ماوەى یەك هفتەیە وەلامى نووسراوەكەى پارێزگارى هەوڵیرى نەداوەتەوە.وادیارە بەڕێز وەزیرى داد كێشەى یەكەم جارت لەگەڵ بەڕێوەبەرەگشتیەكانت لق پێى كردى خراپ بەسەرت شكایەوە بەداخەوە ئەوەت لێ چاوەرێ نەدەكرا , ئەم جارەش دیارە كەوتویەتە كێژاوێكى راستەقینە ئاگات لێبێت قووتت نەدا ها چونكە لەتۆ زۆر گرنگتر و بە پلە بەرزترى قووت داوە.
....

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە