کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


بێ منەتى بەرپرسانى كورد بەرامبەر بە كەركوك بەتایبەتى پارتى

Tuesday, 18/09/2012, 12:00










دواى رزگار كردنى كەركوك هەموان جاوەرێى ئەوەمان دەكرد كە سەركردایەتى كورد گرنگیەتى ئیجگار بێ سنوور بە كەركوك و ناوچە دابراوەكان بدات و هەروەكو ئەو دڵ و قودسە تەماشااى بكەن كە كردبویانە دروشمى بریقەدارى خۆیان بەڵام پێشبینیەكان بە پێچەوانە دەر چوون هەرزوو زۆربەى بەرپرسە كوردەكان شان بەشانى هەندێك خەڵكى نەفس نزم و گێرەشێوێن دەستیان كرد بەتان كرد و شێواندن و ناشرین كردنى وێنەى كورد لە ناوچە دابڕاوەكان بە بیانۆى ئەوەى كە حیزبى بەعس بەم شێوەیە رەفتارى لەگەل كورد كردوە پێویستە ئیمەش بەم شێوەیە ڕەفتاریان لەگەڵ بكەین بەڵام دركیان بەوە نەدەكرد كە ئەم كارەى ئەوانیش هیچ جیاوازیەكى نیە لە گەڵ ئەو ڕەفتارە ناشرینانەى حیزبى بەعس .
لەبرى ئەوەى بەدواى ئەوكەسانەدا بگەرێن كە دەستیان سوربوە بە خوێنى كەركوكیەكان هەستان دەستیان كرد بە تەجاوز كردن و داگیر كردنى ماڵى ئەو عەرەبانەى كە لە كەركوك هەڵهاتن هەندێك بەرپرس هەبوو تا ئێستاشى لەگەڵدا بێت خاوەنى زیاتر لە 25 پارچە زەوى تەجاوزە سەرەڕاى هەموو ئەمانە تاوەكو ئێستا بەرپرسێكى باڵاى حیزبێكى كوردى نابینیت لە كەركوك نیشتەجێ بێت ئەمە لە كاتێكدایە چەندین ماڵى ئاوەرە كە گەڕاونەتەوە بۆ كەركوك خاوەنى تەنها 100 مەتر زەویش نین . بۆیە من قەت لەگەڵ ئەوەدا نیم ئۆباڵى نەگەڕاندنەوەى كەركوك و ناوچە دابڕێنراوەكان بدرێتە پاڵ هێزێكى دیكە لە عێراق كە هەندێك جار ئەم تۆمەتە دەخرێتە پاڵ عەرەبى سوننە و هەندێك جارى دیكەش دەخرێتە پاڵ سەدرییەكان و لسیتەكەى مالكى بەڵام ئەوەى كە تا ئێستا بەربەست بوە لە نەگەراندنەوەى ناوچە دابڕێنراوەكان سەركردایەتى كورد خۆى بوە بەتایبەتى تریش ئۆباڵى ئەم كەمتەرخەمیە دەبێت بخەینە پاڵ مەسعود بەرزانى جونكە ئەو خۆى بە سەرۆكى هەرێم دەزانى بارزانى پێش هەڵبژاردنەكەى ئەم دواییەى عێراق زوو زوو سەردانى كەركوكى دەكرد باسى لە كوردستانى بوونى كەركوك دەكردەوە بەڵام دواى هەڵبژاردنەكان كە پارتى لە كەركوك تەنها كورسیەكیشى بەدەست نەهێنا بەڵكو لەگەڵ یەكێتى بەگۆڕینەوە توانى ببێتە خاوەنى كورسییەك ئیتر تێڕوانین و ستراتیجیەتى بارزانى بۆ كەركوك گۆڕا و پێى لە سەردانى كردنى كەركوك هەڵگرد و تەنانەت هەموو سەركردەكانى دیكەى پارتیش بەهەمان شێوەى بارزانى مامەڵە لەگەڵ كەركوكدا دەكەن چونكە پارتى لەڕووى بەرژەوەندى حیزبیەوە دەڕوانێتە كەركوك بۆ چارەسەر كردنى كێشەكانى نەك وەكو كێشەیەكى نەتەوەیى .
لە ئێستاشدا پارتى و بارزانى لەبەغدا هەموو كێشەكانیان لەسەر پارەى گرێبەستە نەوتیەكان و بازرگانى كردنە لە لەڕاگەیاندنەكانى خۆیانیش وایى دەردەخەن كە كێشەكانى ئەوان لەگەڵ بەغداد لەسەر كەركوك ناوچە داراوەكانە .
دوابەدواى گۆڕینى پارزێزگارى كەركوك و دەست بەكار بوونى دكتۆر نەجمەدین وەكو پارێزگارى نوێى كەركوك ئەو شارە لە ڕووى خزمەتگوزارى و دابین كردنى پێداوییستیەكانى خەڵك گۆڕانى جدى لەم شارەدا بەدى دەكرێت كە تا ئێستاش بەردەوامن و جێگەى دڵخۆشى دەست خۆشى هەموو كەركوكیەكانە بە كورد و عەرەب و توركمانەوە ئەگەر ئەم كارەى ئێستا لە كەركوك ئەنجام دەدرێت لە ساڵى 2003 وە بەم شێوەیە بوایە ئەوە پێش چەند ساڵێك بەرلە ئێستا كەركوك سەر بە هەرێمى كوردستان بوو . بە قەناعەتى توركمان و عەرەبەكانى ئەو شارە بەڵام سەركردایەتى كورد لەكاتى زیاد كراودا بیرى لەم هەنگاوە كردۆتەوە كە پێم وایە چارەسەركردنى ئاسان نابێت چونكە تائێستاش سەركردایەتى كوردى بەتاڵەبانى و بارزانیشەوە ئەوەندە لەهۆڵى چارەسەر كردنى كێشەكانى عێراقن نیو ئەوەندە لە هەوڵى چارەسەركردنى كێشەكانى كەركودا نین .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە