کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ڕووداو میدیایه‌كی پرۆفێشناڵ و بێلایه‌ن و خاوه‌ن ئیتیك نیه‌

Tuesday, 17/09/2013, 12:00



 پێشه‌كی بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی من ده‌ناسم و نامناسن من هه‌رگیز له‌ قسه‌ی خۆم په‌شیمان نابمه‌وه‌ و پێموایه‌ هه‌ر ده‌بێت شاری سلێمانی پایته‌ختی رۆشنبیری و سیاسی بێت و رۆژێك دێت ئه‌م ئاواته‌ بێته‌دی و ئه‌و رونكردنه‌وه‌ش من نووسیومه‌ زۆر مه‌به‌ستم ڕوونه‌ ئه‌ویش له‌ به‌ر فشاری سیاسی بووه‌، ئه‌گینا من وه‌كو خۆم بڕوام به‌ به‌ڵێن و قسه‌كانی خۆم هه‌یه‌ و سوورم له‌سه‌ری، و له‌م مه‌سه‌له‌دا ده‌ركه‌وت تۆڕی میدیایی ڕووداو وه‌كو خۆیان ناویان له‌ خۆیان ناوه‌، نه‌ پرۆفێشناڵن، نه‌ سه‌ربه‌خۆ و بێلایه‌نن و نه‌ خاوه‌نی ئیتیكی رۆژنامه‌وانیشن.
 دوای ئه‌وه‌ی من له‌ ئه‌كاونتی فه‌یسبووكی خۆم پۆستێكم بڵاوكرده‌وه‌ و به‌ڵێنم به‌ ده‌نگده‌ران و خه‌ڵكی شاری سلێمانی و هه‌رێمی كوردستان دا به‌وه‌ی ئه‌گه‌ر ده‌نگم پێ بده‌ن هه‌وڵئه‌ده‌م و  كارده‌كه‌م شاری سلێمانی بكرێته‌ پایته‌ختی سیاسی هه‌رێمی كوردستان نه‌ك هه‌ولێر. دواتر دێمه‌ سه‌ر فاكته‌ره‌كانی پشت ئه‌م بۆچوونه‌.
 دواتر ڕووداو ته‌له‌فۆنیان كردبوو و یستبوویان له‌و باره‌وه‌ لێدوانێكم لێ وه‌رگرن، منیش وتم ئاساییه‌، ئه‌وه‌بوو ڕۆژنامه‌نووسێك به‌ ناوی عومه‌ر ته‌له‌فۆنی كردو چه‌ند پرسیارێكی كرد و منیش وه‌ڵامم دایه‌وه‌.
 تێبینی و سه‌رنجه‌كانی من له‌و هه‌واڵه‌ی رووداو بڵاوی كرده‌وه‌ له‌مانه‌دا كۆی ده‌كه‌مه‌وه‌: سه‌ره‌تا ئه‌وان هاتوون بۆ سه‌رنجڕاكێشانی خوێنه‌ر تایتڵه‌كه‌یان كردووه‌ به‌ سیغه‌ی قسه‌كه‌ر و نووسیویانه‌ كاندیدێك: سلێمانی ده‌كه‌م به‌ پایته‌خت له‌كاتێكدا من وام نه‌وتووه‌ و به‌ڵێنمداوه‌ ئه‌گه‌ر ببمه‌ په‌رله‌مانتار هه‌وڵبده‌م سلێمانی بكرێته‌ پایته‌خت. خاڵێكی تر ئه‌وه‌یه‌ من باسی خاڵه‌كانی دیكه‌ی كارنامه‌كه‌م كرد له‌وانه‌ش دابه‌شكردنی داهاتی نه‌وت به‌سه‌ر هه‌موو هاوڵاتیانی كوردستاندا و من ڕامگه‌یاند ئێستا پارتی دیمۆكراتی كوردستان ئه‌م به‌ڵێنه‌ به‌خه‌ڵك ده‌دات كه‌ داهاتی نه‌وت ڕاسته‌وخۆ به‌سه‌ر خه‌ڵكدا دابه‌ش ده‌كات، ئه‌ی بۆچی له‌ ماوه‌ی سێ كابینه‌ی پێشووی خۆیاندا ئه‌مه‌یان جێ به‌جێ نه‌كردووه‌، به‌ڵام ئه‌و رۆژنامه‌نووسه‌ به‌رێزه‌ و تۆڕی رووداو له‌به‌رئه‌وه‌ی خۆیان به‌ كه‌ناڵی نه‌وته‌كه‌ ناسراون و بودجه‌كه‌یان له‌لایه‌ن پارتی و سه‌رۆكی حكومه‌ته‌وه‌ دابینده‌كرێت، هاتوون ئه‌م به‌شه‌ی لێدوانه‌كه‌یان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان قرتاندووه‌ و ئه‌وه‌ش له‌ دنیای رۆژنامه‌گه‌ریدا به‌ نائیتیكی رۆژنامه‌وانی له‌ قه‌ڵه‌مده‌درێت.
 ئینجا بابێمه‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی بۆچی من بڕیارمدا ڕونكردنه‌وه‌ بده‌م و به‌شێوه‌یه‌ك له‌ شێوه‌كان له‌ به‌ڵێنه‌كه‌م پاشگه‌ز ببمه‌وه‌. دیاره‌ من كاندیدی لیستی چاكسازی و گه‌شه‌م و به‌بێ ئاگاداری د. محه‌مه‌د بازیانی، سه‌رۆكی لیسته‌كه‌، و ئه‌نجومه‌نی باڵای لیسته‌كه‌ ئه‌و به‌ڵێنه‌م به‌ خه‌ڵك دابوو كه‌ پێموایه‌ ئه‌وه‌ش مافی خۆمه‌، بۆیه‌ دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كه‌ د. محه‌مه‌د ته‌له‌فۆنی بۆ كردم و هه‌ڕه‌شه‌ی كرد ئه‌گه‌ر من ڕونكردنه‌وه‌ بڵاونه‌كه‌مه‌وه‌ له‌ لیسته‌كه‌ ڕائه‌گیرێم، بۆیه‌ منیش فه‌یسبووكی خۆم ڕونكردنه‌وه‌یه‌كم نووسی و وه‌كو ئیتیكێكی رۆژنامه‌وانیش كۆپیه‌كم نارد بۆ ڕوودا و به‌رپرسانم له‌ حاڵه‌ته‌كه‌ ئاگاداركرده‌وه‌، و پێم ڕاگه‌یاندن وه‌كو خۆی و به‌ تایتڵی ڕونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌ دانا ته‌یب مه‌نمی-یه‌وه‌ ڕونكردنه‌وه‌كه‌ بڵاوبكه‌نه‌وه‌.
 دوای دواخستن و بڵاونه‌كردنه‌وه‌ی ڕونكردنه‌وه‌كه‌ به‌ ئه‌نقه‌ست و لانه‌بردنی سه‌دان جنێو ناوزڕاندن و سوكایه‌تی به‌ من له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، من له‌گه‌ڵ هێمن لهۆنی، سه‌رنوسه‌ری سایته‌كه‌ قسه‌م كرد، كه‌ زۆرباش ده‌یناسم و پێشتر له‌ خه‌ندان پێكه‌وه‌ كارمان كردووه‌، و پێم وت برا ئه‌و ڕونكردنه‌وه‌م وه‌كو خۆی بۆ بڵاوبكه‌ره‌وه‌ و كۆمێنت و جنێوه‌كانی فه‌یسبووك له‌دژم بسڕنه‌وه‌. ئه‌و وه‌كو هه‌ر به‌رپرسێكی دیكه‌ی ئه‌م وڵاته‌ به‌ڵێنیدا و وتی به‌سه‌رچاو، و دواتر له‌گه‌ڵ جێگری سه‌رنوسه‌ری سایتی ڕووداو، كه‌ ئه‌وان پێیان خۆشه‌ ناوه‌كه‌ی زل بكه‌ن و ناویان ناوه‌ دیجیتاڵ پۆرتاڵ، قسه‌م كرد و وتم برام كۆمێنته‌كان لابه‌رن ئه‌ی ئێوه‌ به‌ خۆتان ناڵێن ئێمه‌ پڕۆفێشناڵین و شانمان وایه‌ و باڵمان وایه‌، ئه‌دی بێ زه‌حمه‌ت چۆن ڕێگاده‌ده‌ن سایته‌كه‌ی ئێوه‌ ببێته‌ سه‌كۆی توانج و جنێو و قسه‌ی سوك به‌ كاندیدێكی په‌رله‌مان و لیستێك؟! ئه‌گه‌ر ئێوه‌ بۆ ئه‌جندای سیاسی حزبێكی دیاریكراو كارنه‌كه‌ن بۆ دێن ئه‌م  به‌ حسابی خۆتان ئه‌م هه‌له‌ ده‌قۆزنه‌وه‌ بۆ لێدانی كه‌سایه‌تی من و لیستی چاكسازی وگه‌شه‌؟!
  ئه‌ویش به‌ڵێنیدا نه‌ك تۆ ئێمه‌ ناهێڵین ته‌شهیر و جنێو به‌كه‌س بدرێت له‌ سایتی ئێمه‌وه‌، به‌ڵام به‌ ئه‌نقه‌ست گڵۆپی سه‌وزیان بۆ لایه‌نگرانی خۆیان و پارتی هه‌ڵكرد كه‌ به‌ ناشیرینترین شێوه‌ دابه‌زنه‌ سه‌ر من و هێرش بكه‌نه‌سه‌ر كه‌سایه‌تیم و فیلته‌ریان له‌سه‌ر هیچ كۆمێنتێك دانه‌ناوه‌ یان نه‌یان سڕیوه‌ته‌وه‌.
 له‌ هه‌مووشی ناخۆشتر بۆئه‌وه‌ی پلانه‌ گڵاوه‌كه‌یان له‌دژی من ته‌واوبكه‌ن و جارێكی دیكه‌ له‌ كه‌سایه‌تی من بده‌ن، هاتوون به‌ به‌هه‌مان شێوه‌ هه‌واڵێكی تریان به‌ تایتڵێكی دیكه‌ی ئیستفزازكه‌ر بڵاوكردۆته‌وه‌ به‌وه‌ی من له‌ به‌ڵێنه‌كه‌م په‌شیمان بوومه‌ته‌وه‌، و رێگایان داوه‌ به‌ كه‌سانی نه‌زان و خه‌ڵكی تێنه‌گه‌یشتوو و جنێوفرۆش دنیایه‌ك جنێو به‌ من بده‌ن، كه‌ ئه‌مه‌ له‌ هیچ میدیایه‌كی جیهاندا رێگاپێدراو نیه‌.
 دوای زیاتر له‌ چه‌ند جارێك به‌ ته‌له‌فۆن و فه‌یسبووك و ئیمه‌یڵ به‌ به‌رپرسانی ئه‌و سایته‌و ڕووداوم ڕاگه‌یاندووه‌ تكایه‌ ئه‌و هه‌واڵه‌ چاكبكه‌نه‌وه‌ و بیكه‌ن به‌ ڕونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌ فڵان كه‌سه‌وه‌ به‌ڵام ئه‌مه‌شیان نه‌كرد، بۆیه‌ من ناچاربووم هه‌موو ڕاستیه‌كان ئاشكرابكه‌م و به‌م وتاره‌ وه‌ڵامیان بده‌مه‌وه‌ و ئه‌گه‌ر پێویست بكات سكاڵای یاساییان له‌سه‌ر تۆماربكه‌م.
 پێش ئه‌وه‌ی بێمه‌ سه‌ر ئه‌سلێ ئه‌وه‌ی بۆ من ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌م له‌م كاته‌دا وروژاندووه‌،  ڕایده‌گه‌یه‌نم من له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئێستا پاڵێوراوم، وه‌رگێڕ و رۆژنامه‌نووسیشم و مافی خۆمه‌ به‌شێوازێكی سه‌رده‌میانه‌ و جوان دوور له‌ ته‌شهیر و ناوزڕاندن بۆچوونی خۆم به‌ ئازادانه‌ بڵاوبكه‌مه‌وه‌ و خه‌ڵكیش مافی خۆیه‌تی به‌شێوازێكی جوان و ئه‌ده‌بی و مه‌عقول جوابم بده‌نه‌وه‌ نه‌ك به‌ قسه‌ی بازاڕی و سوك و جنێو و ناوزڕاندن و تانه‌و ته‌شه‌ر.
 ئێستاش دێمه‌سه‌ر ئه‌وه‌ی بۆچی من ئه‌و به‌ڵێنه‌م به‌خه‌ڵكدا و ئه‌م بۆچوونه‌م له‌ كوێوه‌ سه‌رچاوه‌ی گرتووه‌؟ سه‌ره‌تا من یه‌ك پرسیار ده‌كه‌م: په‌رله‌مانی كوردستان كاتێ بڕیاریاندا هه‌ولێر بكرێته‌ پایته‌خت پرسیان به‌ خه‌ڵك كرد؟! ئایا خه‌ڵك مافی خۆی نیه‌ بپرسێت چی شارێك پایته‌ختی بێت؟ باشه‌ ده‌زانین هه‌ولێر شارێكی دێرینه‌ و خاوه‌ن مێژووه‌، به‌ڵام لایه‌نێك له‌ 31 ی ئابدا ده‌بابه‌ی به‌عس بێنێته‌ ناو په‌رله‌مانه‌وه‌ ئیتر پێم ناڵێی دڵمان به‌ كام مێژوو خۆش بێت؟!
 له‌ هه‌موو دنیادا كاندید ئازاده‌ به‌ڵێن به‌خه‌ڵك بدات و دواتر كاری له‌سه‌ر بكات، من دوباره‌ ئه‌یڵێمه‌وه‌ من له‌به‌ر ئه‌وه‌ی لیسته‌كه‌م به‌ هۆی منه‌وه‌ تووشی ئیحراجی سیاسی نه‌بێت ئه‌و ڕونكردنه‌وه‌م بڵاوكرده‌وه‌ ئه‌گینا وه‌كو خۆم هه‌تا سه‌ر ئێسقان پێموایه‌ شاره‌كه‌م سلێمانی،شاره‌ حه‌یاته‌كه‌ شاری ڕاپه‌ڕین و هه‌ڵمه‌ت و قوربانی، شایانی ئه‌وه‌یه‌ پایته‌خت بێت، ئیتر ئه‌و خه‌ڵكه‌ی دژی ئه‌م بۆچوونه‌یه‌ و چۆن ئه‌مه‌ لێك ده‌داته‌وه‌ منیش وه‌كو خۆیان ده‌ڵێم با بۆخۆیان سیربخۆن و زوڕنا لێبده‌ن.
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە