کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


فازل میرانى و سعید سحاف دوو روى یەك دراو

Tuesday, 20/12/2011, 12:00





كاتیك چاو پێكەوتنى فازل میرانیم خویندەوە لە گۆڤارى سڤیل قسەكانى میرانى ووتەكانى سەعید سەحاف وەزیرى ڕاگەیاندنى عیراقى بیرخستمەوە كەناسراوبوو بە علوج ئەم كاكى علوجە هەموو قسەیەكى دەكرد پەناى بۆ هەموو شتیك دەبرد تەنها راستى نەبیت كاك فازل میرانیش وەك ئەوەى بلیت دەیەویت بمان ترسینیت , زۆربەى چاوپێكەوتنەكانى تەنها باس لەچەك و هیز و چەواشەكارى دەكاتەوە ڕەنگە وابیر بكاتەوە كە خەلكى كریكارە و لەژیر دەستى ئەوان كار دەكات وەكو خۆى دەلیت بە سەركردەیەكى ئۆپۆزسیۆنم وتووە ئەم كوردستانە وەكو باڵەخانەیەك وایە بۆتۆ دروستم نەكردوە بە تەنیا بەڵكو بۆ خۆمان دروست كردوە ئەمە نەك تەنها بیركردنەوەى سەعید سەحافەكەى كوردستانە بەلكو بیر كردنەوەى بەشێكى زۆرە لە ناو بارتى كە ئەوان خاوەن ماڵن و ئەوانى تر كرێ چى , دواتر لە دریژەى قسەكانى میران سەحاف دەلیت ئیمە 30 هەزار چەكدارى بارزانیمان هەیە جگە لە هیزەكانى ترى بارتى لە ناوچەكانى دیكەى هەریم هەڵبەتە ئەم ریژەیە زیادى كردوە لە لیدوانەكانى پێشویدا باسى لەوە كردبوو كە ئەوان خاوەنى 20 هەزار چەكدارن دەبینین لەماوەى كەمتر لە هەفتەیەك 10 هەزار زیادى كرد ئەمە جگە لە هێزى ترى بارتى لە ناوچەكانى دیكەى هەریم , دەرخستنى ئەم ریژە چەكدارە ئەومان پێدەڵێت كە پارتى هێزێكى میلشیاى دروست كردوە بۆ پاراستنى دەسەڵاتى خۆى بەلام لەبیریان چوەتەوە كە قەزافى خاوەن دەیا 30 هەزارى بوو بەهەمان شیوە سەدام حوسێنیش هەر بە هیزو فیدایی سەدامەوە فیزى لێ دەدا بۆیە سەعید سەحافەكەى كوردستانیش وەكو علوجەكەى سەدام بیر دەكاتەوە چونكە ئەگەر دەسەلاتیان نەمینیت ژیان لاى ئەوان كۆتایى دیت ,بۆیە دەبیت لەپیناوى مانەوەى خۆیان پەنا بۆ بۆبابەگەورەیان بەرن كە درۆكردنە
لەبەشێكى دیكەى ئەو چاوپێكەوتنەى میران سەحاف دەڵیت سوتاندنى بارەگاكانى یەكگرتوو لە ئەستۆى بارتیە بەڵام بەتەوجیهى ئەوان ئەو كارە نەكراوە ئەى ناكریت بیمان بڵێت بەتەوجیهى كێ بوە كە دەیان گرتەى ڤیدۆ دەیان سەسلمێنێت بارتى بوە و ئەندامانى ئەوانى تیدایە ئەى كاكى سەحاف ئەو 30 هەزار چەكدارە لەكوین بۆچى هەڵتان كرتون یاخود پیمان دەڵین ئەوانە تەنها كاریان باراستنى عەرشى دەسەڵاتە
میران سەحاف لە دریژەى وتەكانیدا باس لە سەرۆكیك دەكات دەقاو دەق لە حوسنى موبارەك و بن عەلى و قەزافی و بەشار أسد و سەدام حوسین دەچێت چونكە سیفاتى ئەوانى هەڵگرتوە وەشانازیشى پیوەدەكات كە خاوەن سەرۆكیكن كە گوتى نابێ كەواتە نابێ و تەواو .
ئەگەر ئەم وتانە وتەى ئەندامیكى سادەى ناو بارتى بوایە زۆر بەئاسایى وەردەگیرا و هیچ لیكدانەوەیەكى بۆ نەدەكرا بەڵام كەسیكى وەك میران سەحاف كە ئەم ووتانە رۆژانە لە رێگەى میدیاكانەوە بڵاو دەكریتەوە نەك مەترسى هەیە بەڵكو دڵنیامان دەكاتەوە كە دیكتاتۆرە بچوكەكە گەورە بوەو و مەترسى گەورەى لەگەل خۆیدا هیناوە بۆهەرێمى خێر لەخۆ نەدیو كە ئەویش دیكتاتۆرى بنەماڵیە وەكو میران سەحاف دەڵێت ئیمە لەگەڵ حیزبى بنەماڵە ڕاهاتوین .
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە