بایکۆتی دەنگدان پێویستی بە گروپ و رێکخراو نییە، پێویستی بە وشیاریی خەڵکە، ئەو رۆژە لە ماڵەکانتان مەچنە دەرەوە

مستەفای حەسەنە گەورە

مستەفای حەسەنە گەورە ئەندامی ستافی کوردستانپۆست و ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری بەرەی خەڵک، رۆژی (07 / 05 / 2020) لە وڵاتی دانیمارک بەهۆی نەخۆشی کۆڕاناوە کۆچی دوایی کرد.

https://www.facebook.com/profile.php?id=100063475880088


تانه‌ گه‌رم وگوره‌کان.. مه‌سعودی 31 ، به‌رهه‌می66 ، جلره‌شوناخسپییه‌کان..

Saturday, 12/03/2011, 12:00


یه‌که‌م:  تەنیا چوار مانگ با چاوەڕێی پەیمانەکانی مەسعود بکەین؟؟
چەند بەردێک لە ١٧ی شوباتی خوێناوی مێژوویەکی تازەی دروست کرد، هیوای لقی چوار هەموو تەمەنی خەریکی کوشتن و تیرۆر بووە بۆ بنەماڵەی بارزانی.. بەڵام ئەمجارە سەری پارتی و بارزانی پێ دەخوات، ئەرێ بەڕاست کەس ناپرسێ جارێک لە کۆڕو کۆبوونەوەکانی مەسعود ئەو کەسەی کە خەڵکی سلێمانی خەڵتانی خوێن کردو، گوایە ئێستا فەرمانی گرتنی هەیە لەکوێ یە؟
مەسعود تا ئیستا سێ جار بۆ خەڵک و میدیاکان دواوە، بەڵام بەهیچ شێوەیەک خۆی لەقەرەی منداڵ کوژەکانی ئێمە نادات.. باس لە خوێن ڕشتن و ڕاوە دوونانی خەڵکی ناڕازی ناکات، باس لەو فشارەی زۆرەی ناکات کەلەناو شاری هەولێر کە هەموو سەرکٶڵانێک دەیان هێزی زێرەڤانی بە جل و بەرگی مەدەنی و لەهەموو ماڵێک پاراستنێکی داناوە..
مەسعود هەمیشە داوای کاتمان لێ دەکات، گەر بیرتان بێت لەکاتی تیرۆر کردنی سەردەشت عوسماندا، لیژنە کارتۆنیەکەی لەژێر فشاری شەقام دا ووتیان دوای ٢٤ سەعات زانیاریتان بۆ بڵاو دەکەیەنەوە، دوای ئەو ماوەیە لیژنەکەی بارزانی هەموو زانیاریەکانی تەنانەت شیواندنی شێوەی کوشتنەکەی و ڕاپۆرتی پزیشکی بوەو، کەکاتی خۆی زۆر قسەمان لەسەر کرد..

http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=7eb6011a


ئیستاش جارێکی تر دەڵێت چوار مانگی تر بوەستن بەچاوی خۆتان چاکسازی دەبینن، بەڕاست چوار مانگ ئەوەندە زۆر نیە بەڵام ئێمە سەبرمان نیە و سەردەمی چاکسازی بەسەر چوو، دەسەڵاتێک ٢٠ ساڵ گەندەڵی و دزی و خیانەت بکات چۆن بە چوار مانگ چاکسازی دەکات، کردەوەکانی ئەم دوایەی هەردوو حیزبی دەسەڵاتدار لەدوای ١٧ی مانگەوە دیارە کە چۆن دەیانەوێت بەهەر نرخێک بیت درێژە بەتەمەنی پڕ شەمەزاری خۆیان بدەن و خەڵک سەرکووت بکە، بەڵام ئەگەر بیرتان بێت مەسعود لە کۆنگرە شومەکەی ئەم دوایەی پارتی بە کوڕەکەی مەسرور دەی ترساندین ناڕاستەوخۆ ئەوەی پێ ووتین تا کوڕەکەی مەسرور گەورە دەبیت ئـەو حوکمان دەکاتوو کوڕەکەی مەسروریش کەرکوکمان بۆ وەردەگرێتەوە.
ئەو کەرکوکەی مەسعود بە ئاشکرا فرۆشتی بەڵگەنامەکامی سایتی ویلیکس حەقیقەتێکی حاشا هەڵنەگرن! ئێستا بۆ ڕاکردن لە واقیعی ئەمڕۆی کوردستان هیز کۆ دەکەنەوە گوایە کەرکوک لە ژێر مەترسیدایە؟! هەر دوێنێش لە شانۆگەریەکی قێزوندا خودی پاراستن تەقینەوە دەکات..
دووەم:
بەرهەم لە درۆ کردن باشە بەڵام لە ژمارە کۆڵەوارە
کاتیک کەمال کەرکوکی بە گاڵتە پێ کردنەوە دەڵیت ژمارەی ٦٧ دەنگدەر بە قازانجی بەرهەم خەریک بێتە ٦٦ واتە یەکەم جاشایەتیەکەی جەلال بیر ئامادەبوان دەهێنێتەوە
بەرهەم گوایە شەرم دایدەگرێت، ناتوانێت بڵێت، ٢٨ دەنگەکەی دژیشم لە ٣١ ی بارزانی بزیک بوون.
بەرهەم تۆزێک کەرامەتی بوایە هەر بۆ نوکتە ئەمەی بوتایە، گاڵتەجاریەکەی ناو پەرلەمان خۆشتر دەبوو..کێ دەڵیت لەسەر ئەو قسەیەی بەرهەم کەمالی دیکتاتۆر ئەویشی دەرنەدەکردە دەرەوە..
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=7eb6011a

سێهەم:
جل ڕەشەکانی گەرمیان ئەندامی کوردستانپۆستن..
ئەگەر ئەو کۆمەڵە لاوە جل ڕەشە ناخ سپی و فریشتەیەی کەلار بە قسەی کەمال کەرکوکی و سالار مەحمود و دەمامک بەسەرەکانی خولە سەنگاوی بەچاودێری کوردۆ سایدیشەوە/ چاک، کەواتە من لێرەوە ڕایدەگەیەنم ، کە ئەو جل ڕەشانە وەک ئەندامانی کورستانپۆست جێگای گەورەترین خۆشەویستی هەموو رێزێکی ئێمەن، ئێمە شانازییان پێوە دەکەین و بەرگریان لێ دەکەین.
لقی گەرمیانی چاک هەڵەیەکی مێژوویی کوشندەی کرد، دوو ڕوون کردنەوەکەش ئەوەندە لاوازو بی ئەرزش بوون هەر بێ دەنگ بوونایە باشتر بوو!
کۆمەڵیک ئەندامیش گوایە ناڕازین و شەڕە ئیمەیل دەکەن نەیانتوانی بچوکترین هەڵوێست وەر بگرن ، زوربەی ئەندامانیش پێیان وایە کەمن پەلەم کردوەو بەشێکیش پێیان وایە پەشیمان دەبمەوە..
منیش لە وەڵامدا دەڵیم چاک ئەو جوانیانەی جارانی نەما کاتێک ئێمە داوای یاساییمان لە سەر تاڵەبانی و داوای دەست لەکار کێشانەوەی بارزانیمان دەکرد
من نەپەلەم کردوەو و نە پەشیمانیشم بەڵکوو شانازیش بەم هەڵوێستەی خۆمەوە دەکەم، کەسیش ناتوانێ بازرگانی بە شەونخونی چەندین ساڵەمانەوە بکات و
ئەوەی دێتە مەیدانی موزایدە کردنەوە ئەوە ئەرزو ئەو گەز.

http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=fa6c07c0

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە