هه‌واڵێك له‌ناو سه‌ته‌لایتی گه‌لی كووردستانه‌وه
Sunday, 08/11/2009, 12:00
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له‌ناو سه‌ته‌لایتی به‌ناو (گه‌لی كووردستان) ه‌وه ڕایگه‌یاند ماوه‌یه‌كه به‌بڕیاری جه‌مال حسێن ناسراو به (جه‌مالی نه‌هزه) فلته‌ر خراوه‌ته سه‌ر سایتی (kurdistanpost) له‌ناو ته‌له‌فزیۆنه‌كه‌دا ناوبراو ئه‌م كاره‌شی به (كاوانی كووڕی ئه‌نوه‌ر قه‌ره‌داغی) ڕاسپاردووه كه‌كارمه‌ندی سه‌ته‌لایته‌و له‌به‌شی (It) ده‌وام ده‌كات
ئه‌م ڕه‌فتاره‌ی جه‌مال حسێن دلسۆزی نییه بۆ یه‌كێتی نیشتمانی كووردستان و سه‌ركرده‌كانی و ڕێبازه‌كه‌ی چوونكه بیروباوه‌ڕ فشیه له‌لایی و هیچ كاتێك گوێی پێنادا ، به‌ڵكوو ڕێگرتنه له‌بینینی ئه‌و بابه‌تانه‌ی كه‌له‌سه‌ر ناوبراو بڵاو ئه‌كرێنه‌وه و ئه‌نووسرێت ، گه‌نده‌ڵیه‌كانی جه‌مال و پیاوه‌كانی له‌ژێر به‌ڕه‌وه هێنراونه‌ته سه‌ربه‌ڕه‌و له‌لێواری تڕۆبوون نزیكیان كردۆته‌وه .... جه‌مال حسه‌ین زۆر نهێنی تایبه‌ت و قسه‌ی ناو كۆبوونه‌وه‌كانی خۆی له‌گه‌ڵ كارمه‌نده‌كانیدا وه‌ك دێكۆمێت لێره‌دا بڵاو كراونه‌ته‌وه و به‌خه‌ڵكی ناسێنراوه و ته‌علیقی له‌سه‌ر دراوه هه‌ربۆیه جه‌مال به‌سایتی كووردستان پۆست قه‌ڵس بووه و ناهێڵێت له ناو ته‌له‌فزیۆنه‌كه‌یدا بكرێته‌وه
ئه‌م ڕه‌فتاره‌ی جه‌مالی نه‌هزه كارناكاته سه‌ر ئێمه‌و ئه‌وانه‌شی وه‌كوو ئێمه له‌سه‌ری ده‌نووسن هه‌میشه قه‌ڵه‌مه‌كانمان له‌ئاماده‌باشی دان بۆ ده‌رخستنی ڕاستیه‌كان و گه‌نه‌ڵییه‌كانی جه‌مال و هاوبیچمه‌كانی پێویسته ئه‌و ڕاستیه‌ش باش بزانێت كه‌چه‌كووشه‌كه‌ی كووردستان پۆست سه‌ری جه‌مال و هه‌موو ماستاوچییه‌كی وه‌كوو ئه‌و پان ده‌كاته‌وه
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست