کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


ئیسلام و دیموكراسى لەدیدى جمال حسین ەوە‏

Tuesday, 24/12/2013, 12:00

1373 بینراوە


لەبەرنامەى / دووجار بیربکەوە/ ى ئەمشەو٢٣/١٢ nrt قسەلەسەر هۆکارى نەمانى انتما کرا بۆ نیشتمان لەم بەرنامەدا بەڕێز رێبین هەردى میوانى سەرەکى و سەرمێزى ئەم بەرنامەبو کاک ڕێبین وێڕاى لائک بونى وەک هەمیشە بەبێ هەڵچون و داوەرانە وتەکانى تێبینى دەکرێ

ئەم کەسایەتیە پێوەى دیارە کە ئەکادیمیانە قسەلەسەر ئاییۆلۆجیاکان دەکا

نەک بەپێوەرى وەلائى خۆى بۆفکرەیەک

بەڵام لەبەرامبەردا میوانى دووەمى ئەم بەرنامە{ جمال حسێن }بو ئەوەى جێ ى تێبینى منە قسەیە لەسەر فکرەو بیرو ڕاکانى ئەم کەسە کەوەک هەمیشە

ناتوانى لەدەرەوەى ئەو چوارچێوە بدوێ کەخۆى قەناعەتى پێ هەیە

لەڕاستیدا بۆئەم کەسایەتیە ئەو پەندەم بۆ دێتە زیهن کەئەڵێ

لەتەڕ ئەخواو لەوشک ئەخەوێ

چونکە ئەگەر تێبینیتان کردبێ کەباسى دەسەڵات دەکرێ دەیەوێ وەکو ئەکتەرێکى دو کاراکتەر لەناڵ بداو لەبزماریش!! جارێک پۆزش بۆ ئەو لایەنە بێنێتەوە کە کارەکتەرێکى ڕاگەیاندنە لەیەکێک لەڕاگەیاندنەکانى حیزبى دەسەڵات کەیەکێتى نیشتمانیە .

..لەلایەکى تر بۆئەوەى لەکاروانى ڕۆشنبیرە دیارەکان بەجێنەمێنێ قسە لەسەر خراپیە بینراوەکانى لایەنى دەسەڵات دەکا

بەڵام لەوەیش گرنگ تر کەمەبەستى منە لێرەدا باسى بکەم ئەوەیە کەکاتێک باسى ئیسلام و ئیسلامیەکان دێتە گۆڕێ بەجارێ ئەم کەسە ڕق و قینەى گڕ دەگرێ و کەم حاڵى سەردەمى مناڵى و نەخوێنەوارى پێش سەردەمى قوتابخانە تیایدا سەرهەڵ دەداتەوە و بەچەپ و ڕاستدا دەکەوێتە ڕخنەباران کردنیان!

وەخۆى بەلایەن گرێکى سەرسەختى دیموکراتى دەژمێرێ لەکاتێکدا دیموکراتى و دادوەرى لەوتەکانیدا نابینرێ

جابەو بۆنەیەوە لێ ى دەپرسم

ئایا کەمن ئەوانەى کە کەبەناوی دیموکراتیەوە هاتنە سەرحوکم و بونە دیکتا تۆر؟

وە ئایائەوانەیش کە وەک تۆ شاگەشکەى دیموکاتیەتن بەهۆى ئەم ستەمکارانەوە دەسبەردارى دیموکراتى بون وەک کاردانەوەیەک؟

یان ئایا خەتاى خودى دیموکراتیەتە ؟ یان هەڵگرانى چەمکى دیموکراسى؟

دەى لانى کەم جەنابت چاوت بکەوەو هەمان هاوکێشە و پێودانگ بۆ خودى ئیسلام و ئیسلامیەکان بەکاربێنن باشتر نیە؟

چونکە دەشێ کەسانێک بانگەشە بۆ ئیسلام بکەن بەڵام هەڵگرێکى ڕاستەقینەى ئیسلام نەبن و ژیریان نەگەشتبێتە ئاستى پێکانى ئەوەى کەلەئیسلامدا هەیە

جائیسلامیش بۆ مرۆڤ هاتوە بەدیهیە بانگەشەکارێکى ئیسلام خواستى کەسى تیایدا حەشاردراو بێت !

ئەمە لەکاتێکدا دیموکراسى تەنها لەمەجالە حەکم ڕانیەکەدا وەدەر دەکەوێ و ڕەنگدانەویەکى کەسى تیادانیە بۆپڕاکتیک ئەگەر هەشبێت سودوەرگرتنێکە لە ئاین جاهەر ئاینێک بێت

بەڵام ئیسلام کاروانى لەحوکم ڕانیدا ڕانەوەستاوەو بەبێ حوکم تاکەکان هەڵ ئەسوڕێنێ بەرەو ئیجابیەت... چونکە ئیسلام موێڵمانى هەیە کەدەتوانێ بەبێ سستەم و حوکم مرۆڤێکى کاراى خێر خوازو پێویست وبەکەڵک پێشکەش بەکۆمەڵگابکات لەکارى خێر خوازى و بایەخ بە کێشەو موعاناتى خەڵک وەک دەبینین

جاتاحکومەت بەبیانویەکى دیارى کراو خزمەتێک بەکۆمەڵگا دەکات موێڵمان بەزەکات و سەردانى و بەتەنگەوە هاتن بەبێ منەت خزمەت بەتاکەکان دەکاو ئەمەیش بەئەرکى ئایندارى خۆى دەزانێ و سوپاسیشى ناوێت

وەک وتراوە لەشەرحى حاڵى گەل لەلایەن ئیسلامیەکانەوە { میللەتى ئێمە پێویستى بەکارى بنیاتنەرو نەرو ڕەنجى بێ منەتنان و خزمەتى بێ چاوەڕێ ى سوپاس هەیە..} جائەویە تێڕوانینى موێڵمان بۆخزمەت بەڵام پێم ناڵێ ى کامەیە باشى دور لەخوای و دینى ئێوە؟ وەدەتوانین بڵێین ئیسلام بۆ موێڵمان داواکارى خزمەتى هەیە کەدەتوانێ بێ حکومەتیش کارەکانى ڕایى بکات لەمرۆڤ سەنتەرى و بایەخ بەبیئەو ڕێگاو بان و تەنانەت ئاژەڵە بەرەڵاکانیش

دەتوانم بڵێم ئیسلام بۆ هەرخزمەتێک چوارچێوەیەکى باس لێکراوى هەیەو هیچ مەجالێکى فەرامۆش نەکردوەو ناکات

لەکۆتایدا ڕوو بەم کەسانە دەڵێم ئەوە ئیسلام ئەوەیش دیموکراسیەکەى جەنابتان

ئیتر ئەوە کڵاوو خۆتان قازى!

بەهیوام لەمەولا ئەم هەمو جوانیەى ئیسلام نادیدە نەکرێ.

ڕاوێژ سەنگاوى

٢٤/١٢

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)