کێ پهیکهری عهشتاری دزیی؟!..
Tuesday, 01/12/2009, 12:00
گەركەسێك شتێكى مێژوویى بدۆزێتەوە و بیەوێ بیفرۆشێ دەستەجێ دەستگیرى دەكەن كەچى پەیكەرى عەشتار بەزێریكى زۆرەوە دزرا كەس نەبوو ورتەى لێوەبێ هەتا كەى ئەومیللەتە بیر لەراپەرین ناكاتەوە ؟ روون وئاشكرایە هەموو میللەتان وگەلانى جیهان شانازى بە مێژوو و رابردووى پاكى خۆیانەوە دەكەن ، گەلى كوردیش وەك گەلانى جیهان خاوەنى چەندین بەڵگەى مێژوویى ئەوتۆیە كە شانازى پێوە دەكات و پشت بەپشت بەگوێى نەوەى داهاتووى دا دەچرپێنێ دیارە ئێمەى كورد چەندین شوێنەوارو بەڵگەى مێژووى گرانبەهامان هەیە كە دەلالەت لەوەدەكەن كە سەردەمێكى زۆرە كورد بوونى هەبووە و شورش وداستان ومەیدان و سەرگوزشتەى زۆرمان هەن بوێرى و ئازایەتى كورد نیشان دەدات . گەلى كورد شانازى بە سەڵاحەدینەوە دەكات كە قارەمانێكى ئازاو نەبەردو چاونەترس بووە زۆربەى جار گوێمان لێ بووە كە كورد بەنەوەى سەڵاحەدینەوە لە زۆربەى گەلانى جیهان ناسراوە . ئەوەى پەیوەندى بەباسەكەمانەوە بێت شوێنە دێرینەكانە ئەو شوێنانەیە كە رابردووى ئەم گەلەمان بەبیر دێننەوە زۆر شوێنەوارمان هەیە كە بایەخى پێنەدراوەو پشت گوێ خراوە لەهەموو شارەكانى كوردستان شوێنەوارى ئەوتۆهەن كە سەرنجى تەماشاكەرانى رادەكێشن هەر لەقەڵاكانەوە بگرە تا دەگاتە شوێنە ئایینى یەكان و مزگەوتەكان و خانوو و دیوەخان و گردو چیاو ......تادوایى
یەكێك لەو شوێنانە كە هەموومان بینیومانەوبۆتە جێگەى شانازى هەموو گەلى كورد قەڵاى هەولێرە زۆرجار بە قەڵاى هۆلاكۆبەزێنیش ناسراوە ئەم قەڵایە خاوەن مێژوویەكى هەزاران ساڵەیە و لەهەموو شوێنێكى هەولێرەوە دیارە قەڵاى هەولێر بۆخۆى شارێكەو بەدرێژایى مێژوو مەڵبەندى پێكەوە ژیان بووە . هەرچەند جار ناوى قەڵا هاتبێ لەتاك ئەودا ناوى منارەش هاتووە شارى هەولێریش بەشارى قەڵاو منارە زیاتر ناسراوە .
ئەم قەڵایە بۆخۆى مێژوویەكەو ئەوەى لەناو قەڵادا هەیە مێژوویەكى ترە ئەو پارچەو كەلوپەلانەى كە لەناو قەڵاى هەولێردا دۆزراوەتەوەو هەیە بریتیە لە پاشماوەى ئەوحكومرانیانەى كە لەسەردەمە جیاجیاكاندا هەبووە تاوەكو ئێستاش نەتوانراوە تەواوى ژێر زەوى قەڵا بپشكنرێ و بزانرێ چى تیایەو چۆنە تا ئێستا چەندین جاربریارى نۆژەنكردنەوەى قەڵادراوە بەڵام نەچۆتە جێ بەجێ كردنەوە و پاساوى جۆراو جۆرى بۆ هێنراوەتەوە ئەم ساڵ لەكاتى كاركردن لەناو ئەو قەڵایە لەژێر زەوى پاشماوەى چەند خانوێك دۆزرایەوە بەڵام هیچ پشكنینى بۆ نەكراو لێكۆڵینەوەى بۆ نەكرا . هەرلەقەڵاى هەولێردا زۆرجار گوێمان لێ بووە و بیستومانەكە پەیكەرى پاشاى عەشتار لەوێدایە . بەڵام نمایشیان نەكردووە و كەس نەى بینیوە تا ئەوكاتەى بە دوو هێلى كۆپتەر لەلایەن نیچیرڤان بارزانى و وەزیرى رۆشنبیرى پێشوو فەلەكەدین كاكەیى دزرا و فرۆشراو كەس نازانێ بەبەهاى چەندفرۆشراو دراوەتەكێ ئەوەى لەوێنەكەشدا دەیبینین تەنها ئەوەندەیە كەتوانراوە وێنەى بگیرێ و دواتر پەیكەرەكە باركراوە و لەم دەڤەرە نەماوە ئەوەى شایەنى باسەكەمان ئەوەیە كە ئێستا نێچیرڤان بارزانى باس لە گەندەڵى دەكاو باس لە رێگە چارەكەى دەكات لەخۆیەوە ناژمێرێت كەسەرچاوەى گەندەڵى خۆیەتى ئەو پارەو داهاتەى كە ئەوبردى بۆ بانكەكانى دەرەوەى هەرێم مەگەر خۆى بزانێ چەند بووە خۆى و مەسعود بارزانى خۆیان گەیاند رێزى دەوڵەمەندەكانى هەرەگەورەى جیهان لەسەر داهاتى ئەو میللەتە. ئەوەى جێگەى نیگەرانیە ئەوەیە ئەو میللەتە بەشێوەیەك چەسپاوە لە شوێنى خۆى هەرگیز بیر لەوە ناكاتەوە رۆژێك لەرۆژان داواى مافى خۆى بكات و روو بەرووى دزو گەندەڵانى ببێتەوە تا ئەو میللەتە ئەوهابێ حاڵى لەوە باشتر نابێت .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست