لیستی سێیەمی ئەو رۆژنامەنووسانەی پتر لە جارێك زەوییان وەرگرتووە، ئەمجارەش زەوییان بۆ دەرچۆتەوە.
Saturday, 03/04/2010, 12:00
دوای ئەوەی لە لیستی یەكەم و دووەمدا كوردستان پۆست ناوی ژمارەیەك لەو رۆژنامەنووسانەی كوردستان ئاشكرا كرد كە بۆ جاری دووەم و سێیەم ناویان لە لیستی 189رۆژنامەنووسەكە دا هەیە و زەوییان وەرگردۆتەوە، لەلیستی سێیەم دا ناوی ژمارەیەك رۆژنامەنووسی دیكە ئاشكرا دەكەین كە پێشتر لەوەرگرتنی زەوی سوودمەند بوونەو ئەمجارەش زەوییان وەرگردۆتەوە.
1- جوان عابد یەكێكە لەو رۆژنامەنووسە فاشیلانەی كوردستان كە پێشتر لە ژمارەیەك دەزگای رۆژنامەوانی كاری كردووە، بە تایبەتیش لە گۆڤاری هەرێم و دەزگا راگەیاندنەكانی وەزارەتی رۆشنبیری حكومەتی هەرێم، بە هۆی نەشارەزایی لە بواری راگەیاندن دا لە دەزگاكانی راگەیاندن دەكراوە، سەرەڕای ئەوەی ناوی لیستی 189رۆژنامەنووسەكە دایە كەچی پێشتر لەوەرگرتنی زەوی سوودمەند بووە.
2- فریاد محەمەد ئێستای پەیامنێری رۆژنامەی خەبات و ئاژانسی ئەسوات ئەلعێراق ـە لە شاری هەولێر، ئەو رۆژنامەنووسە پێشتر بۆ دەیان كەناڵی وەك سایتی هەواڵگەرم كەرەوەی پەیامنێر و ماوەیەك پەیامنێری گۆڤاری رووناهی و گۆڤاری هەڵبوون و رۆژنامەی رووداو و بووە، كە ئاكۆ محەمەدی رۆژنامەنووسی نا پرۆفیشناڵ سەرنووسەرەكەیەتی، فریاد محەمەد بەردەوام لە5تا7كەناڵی راگەیاندن كاری كردووەو بە لایەنی كەم مانگە دوو هەزار دۆلار بەسەرەوە وەردەگرێت، پێشتر لەوەرگرتنی زەوی لە حكومەتی هەرێم سوودمەند بووە، كەچی ئەمجارەش ناوی لە لیستی 189رۆژنامەنووسەكە دایە، وڵڵا بابە خۆش رۆژنامەنووس.
3- فازڵ نەجیب ـیش یەكێكە لەو رۆژنامەنووسانەی كە پێشتر سوودمەند بووە، بەڵام ئەمجارە بە هەر شێوەیەك بوو بێت ناوی خۆی لەنێو لیستی سێیەمی رۆژنامەنووسان بۆ وەرگرتنی زەوی جێگای كردەوە، ئەو فازڵ نا نەجیبە گوایە لەو رۆژنامەنووسانەیە دژی حكومەت و سەركردایەتی سیاسیی ئێستای كوردستانەو ئۆپۆزیسیۆنە، كەچی بە گەندەڵی هەوڵ بۆ وەرگرتنی زەوی بۆ دووەم و سێیەم جار دەدات.
تێبینی: لەرۆژانی داهاتوو لیستی ناوی چوارەمی رۆژنامەنووسان كە پێشتر پتر لە جارێك لەوەرگرتنی زەوی سوودمەند بوونە ئەمجارەش زەویان بۆ دەرچووە بڵاودەكەینەوە، ئاگادارتان دەكەینەوە لە لیستی چوارەمدا پترلە ناوی 10رۆژنامەنووس لە خۆ دەگرێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست