له‌ئه‌حمه‌د تورکه‌کانه‌وه فێره په‌ڕله‌مه‌نتاری ببن.
Tuesday, 10/03/2009, 12:00
ئه‌وه‌ی هیوایه‌کت پێ ده‌به‌خشێت و روناکیه‌کی تیا ده‌بینی ، جولانه‌وه‌ی کورده له‌باکور ، سه‌رباری تێبینی ره‌خنه‌کان. ئاخر رۆژ نیه وێنه‌ی قاره‌مانی و نیشتمانی ، تاک و کۆی برا و خوشکه ولات پارێزه‌کانمان له سه‌رشه‌قامێکی ئامه‌د ،له‌سه‌نگه‌رێکی قه‌ندیل یان له نێو په‌رله‌مانه پڕ له شۆڤینیه‌که‌ی که‌مالیه‌کان نه‌بینین و گوێ بیست نه‌بین .
سالی 2005 که‌به‌شداری یه‌که‌م ده‌نگدان بۆ هه‌لبژارادنی عێراقم کرد ، به هیوای ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر یه‌ک ئه‌ندام په‌رله‌مانیش بێت (له‌یلا زانا)ئاسا له‌روداوێکی نه‌ته‌وه‌یی دا هه‌لوێست وه‌ربگرێت و ره‌فتار بکات ، که‌چی به‌پێی هه‌واڵی ڕۆژنامه‌کان له 78 ئه‌ندام په‌رله‌مانی کورد ، 20دانه‌یان تا خولی په‌رله‌مان ته‌واو بوو ،وته‌یه‌کی به کوردی و عه‌ره‌بی له‌ده‌م نه‌هاته ده‌ر !!!؟ سه‌رباری ئه‌وه‌ی 3 سال زیاتره 55 به‌ناو نوێنه‌رمان له‌ناو په‌رله‌مانی به غدا هه‌یه ، بێ ئه‌وه‌ی ڕۆژێک گوێ بیستی ئه‌وه بین . شه‌رێکی گه‌رما و گه‌رم ، هه‌لایه‌کی هاوشیوه‌ی په‌رله‌مانتارانی کورد له تورکیا بێته ئاراوه ؟؟ ئاخر خه‌لک ده‌نگی دا به ئێوه که ببنه نوێنه‌ری ئازاره نه‌ته‌وه‌یه‌کانمان یان حزب و سه‌رۆکه‌کانتان تائه‌و هه‌موو شکسته یه‌ک له‌دوای یه‌کانه‌مان ، بۆ تۆمار بکه‌ن ؟؟
ئه‌گه‌ر بێینه سه‌ر ئه‌و وه‌زیرانه‌ی ، که‌نه‌ده‌نگیان هه‌یه نه‌به‌روبوم ، وه به‌هێزترینیان جێگری مالیکیه(به‌رهه‌م سالحه) که چی ڕۆژانه گوێ بیستی ئه‌وه ده‌بین ، مالیکی دژ به کورد ئه‌و داخوازیه‌ی قبول نه‌کرد ،دژی وه‌ستا ، پیلانی گێرا..... .ئه‌مه باس له‌مامه وهوشیارزێباری ناکه‌ین ، که ئه‌وه‌نده‌ی له‌میدیاکان تۆمه‌تی تیرۆریستیان داوه‌ته پاڵ PKK مالیکی ده‌ری نه‌بڕیوه !!؟.
له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م هه‌لوێستانه‌دا ، پێچه‌وانه‌که‌ی له‌باکوری کوردستان له‌ناو یه‌کێک له‌په‌رله‌مانه هه‌ره شۆڤینسته‌کانی جیهاندا ،ماوه ماوه گوێ بیست ده‌بین ،ئه‌ندام په‌رله‌مانێک ، سوکایه‌تی ، سکالا تۆمار کردن له‌سه‌ری ، هوشیارکردنه‌وه‌ی تا هه‌وڵدان بۆ داخستنی حزب له‌سه‌ر هه‌لوێسته نه‌ته‌وه‌یه‌کانیان گوێ بیست ده‌بین .
2 هه‌فته له‌مه‌وبه‌ر (ئه‌حمه‌د تورک) له‌هه‌لوێستێکی بوێرانه له‌نێو دنیایه‌ک گورگه بۆری که‌مالیست دا ،هه‌ژانێکی سیاسی و میدیایی له‌نێو تورکیا خولقاند ، کاتێک یاسا‌و ده‌ستوری ئه‌م ولاته‌ی خسته ژێر پێلاوی مناڵه هه‌ژاره‌کانی وڵاته‌که‌ی و به زمانێکی شیرینی کوردی چه‌ند په‌یڤێکی له‌ناو په‌ڕله‌مانی تورکیا دا .
ئه‌م هه‌نگاوه‌ی ئه‌حمه‌د تورک سه‌رباری ئه‌وه‌ی بوێریه‌کی بێ وێنه بوو ، هاوکات ئه‌و په‌یامه‌شی به جیهان و کوردان دا ، که ئه‌ردۆگان و حزبه‌که‌ی ، ته‌له‌فزیۆنه کوردیه‌که‌ی TRT و 2 ڕسته که‌ی به کوردی ، له درۆیه‌کی زل و ، ریکلامێکی هه‌لبژاردن زیاتر نیه .چونکه دان نان به به‌شێک له‌داخوازیه‌کانی کورد ، له‌ده‌ستوره‌وه (ده‌رگا) ده‌ست پێده‌کات نه‌وه‌ک له تێڤێیه‌که‌وه (په‌نجه‌ره)
زۆرسه‌یره په‌رله‌مانتارانی ده‌ته‌په شه‌ری وڵاتێکی ملهوری سیاسی و ده‌ستوری وه‌ک تورکیا ده‌که‌ن ، بێ ئه‌وه‌ی یاسا‌و ده‌ستوریان له‌پشت بێت ، که‌چی به‌ناو نوێنه‌رانی کورد له‌به‌غدا ده‌ستور ویاسایان له‌گه‌ڵه و پارسه‌نگی هێز و سیاسی لایه‌نی کوردی و عه‌ره‌بی وه‌ک کورد‌و وتورکیش ئاسمان و ڕێسمان جیایه ، که‌چی ئه‌وان ڕۆژانه مه‌دالیای نوێنه‌رایه‌تی شایسته بونیان له یه‌خه‌ده‌درێت و نوێنه‌رانی کورد له‌به‌غداش پێچه‌وانه‌که‌ی ؟؟
زۆر سه‌یره له‌نێوان پاره ،ده‌سه‌لات ، دڵ راگرتنی سه‌رۆک وحزب ، ئه‌ندام په‌رله‌مانێکی کورد له‌به‌غدا قومبه‌له‌یه‌کی سیاسی هاوشێوه‌ی(ئه‌حمه‌د تورک و له‌یلا زانا و سه‌باحه‌ت تونجه‌لی) ناته‌قێنته‌وه . بۆ ئه‌و ه‌ی سه‌روه‌ریه‌کی نه‌ته‌وه‌یی له‌مێژوو تۆمار بکات و خه‌لکیش هه‌ست بکات که‌نوێنه‌ریان له‌به‌غدا هه‌یه ؟
ده‌سه‌ڵاتی کوردیش له‌بڕی ئه‌وه‌ی پالپشتی ئه‌و ده‌نگه بوێرانه بکات و ئامه‌د ئاسا بوار نه‌ده‌ن (فه‌تحولایه‌کان) کۆنگره‌ی درۆزنانه له‌سه‌ر کورد ببه‌ستن ، له‌سالرۆژی ده‌ستگیرکردنی ئۆجه‌لان کۆنگره‌یان بۆ ده‌به‌ستن و وه‌ک مژده‌ش هوشیار زێباری بنکه‌ی هه‌واڵگری تورکی و کوردی به‌خه‌لک ده‌گه‌یه‌نێ !!؟ .
سه‌رۆکی هه‌رێم زۆر جار دڵخۆشی ده‌کردین که جارێکی تر شه‌ری کورد کورد ڕوناداته‌وه ، پرسیار ئه‌وه‌یه ئایا ئه‌مه سه‌ره‌تایه‌کی مه‌ترسیدار نیه بۆ‌سه‌رهه‌لدانه‌وه‌ی شه‌ری کورد به‌کورد؟؟ باواش تێنه‌گه‌ین ، شه‌رکردن هه‌ر ئارپێجی ته‌قاندنه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست