جیاوازى لیستى گۆڕان و لیستى کوردستانى
Tuesday, 07/07/2009, 12:00
هەرچى دامەزرێنەرانى لیستى گۆڕانە خاوەنى یەکێتى و پارتین بەڵام بەهۆى گەندەڵیەوە لەو دو حیزبە هاتنە دەرێ و گۆڕانیان دروست کرد زۆرینەیان کە بەڕێز کاک نەوشیروان لە پێشەنگیان دایە پیاوى باش و خاوەن ڕابردوو پاک و پێشمەرگەى ڕاستەقینەن ، خەباتەکەشیان زۆر بە جوانى وەکوو ڕۆژى ڕووناک دیارە
هەرچى لیستى کوردستانى یە بریتیە لە یەکگرتنى گەندەڵەکانى ناو یەکێتى و پارتى کە جەلالى 66 و مەسعودى 31 ئاب لە پێشەنگیان دایە کە لە خیانەت و دزى و درۆزنى ڕاو ڕوت دا یەکەمن هەتا مردن ئەو دو ڕەقەمە بە ناوچەوانى گڵاویانەوە دەمێنێتەوە
هەرچى لایەنگرانى لیستى گۆڕانە هەمووى خەڵکى توڕە لە دەسەڵاتى گەندەڵ ، بەشخوراو ، خوێندەوار کە ئێستا بێ ئیش دانیشتووە ، هەژارەکان،خاوەن ویژدانەکان، جەماوەر بە گشتى ، کە هەموو ئەمانە چاوەڕێى ئایندەیەکى زۆر گەش دەکەن لە لیستى گۆڕان بۆ میلەتى دەستەبەر بکات
هەرچى لایەنگرانى کوردستانیە ماستاو چیەکان دزەکان ئەنفال چیەکان بەعسیەکان پاشەڵ و ناوگەڵ پیسەکانن کە پارە لە کوێ بێ لەوێن ئیتر میلەتى چى و مافى چى هەر پارە و سامانیان هەبێ کوردایەتى و ئینتماى نەتەوایەتى لایان فشەیە
هەر چى ئەوانەى دروشمى گۆڕانیان بەرز کردۆتەوە هەمووى زۆرینەى میلەتى ڕەش و ڕوت و خاوەن ویژدانن بە بێ پارە و بێ موقابیل ئەو کارە پیرۆزە دەکەن چونکە گۆڕان ئاواتى هەموانە
هەرچى ئەوانەى بانگەشە بۆ لیستى کەرەدێز ئەکەن بە پارە ئەیکەن ئیتر ئەوەى مەبدەئو ئینسانیەت بڵێ ى تیانا نیە وە ئەمەش نیشانەى ئەوەیە خۆفرۆشان کەسیان لە دەور نەماوە بە پارە خەڵکى نەفس نزم هەڵدەخەڵەتێنن و دەکڕن
هەرچى سرود بێژو گۆڕانى بێژ هەیە کە بە دەنگە زوڵاڵەکنیان گۆرانیو سرود دەبێژن بۆ لیستى گۆڕان هەموى کوردى ڕەسەنن خاوەن ویژدانن خاوەن جەماوەرن خۆ فرۆش نین خۆبەخشانە کار دەکەن بۆ سەرخستنى لیستى گۆڕان بە ڕاستى جێگاى دستخۆشیە
هەرچى سرود بێژوو گۆرانى بێژى لیستى کەرەدێزە هەمووى خۆ فرۆش و جاش و پولەکین لەوانە(عەزیز سمێل فشى سمێڵ لافیتەى سەر بە ئیتڵاعاتى ئێران،هانى و دەشنێ بەرماوەى وڵاتان خزمەت گوزارى بنەماڵەکان دامرکێنەرى هەست و ئارەزوەکانیان، بە داخەوە بۆ چۆپى فەتاح حەقە نازناوى کەرکوکى بونى خۆى بسڕێتەوە چونکە ئەویش بە پارەى میلەت بە قەد و باڵایانا هەڵى دا زۆر بە داخەوە
هەرچى لیستى کەرە دێزە بە پارەو پولى ئەم میلەتە هەڵمەتەکانیان دەکەن پارەو پولى ئەم میلەتە تەخشان و پەخشان دەکەن سەروەت و سامانى ئەم میلەتە بودجەى ئەم وڵاتەیە دابەشى دەکەن
لیستى گۆڕان سەرچاوەى داهاتەکەى ئەو کۆمەک و یارمەتیانەیە کە میلەت خۆبەخشانە دەى بەخشێ بۆ بە دیهێنانى گۆڕانى هەمیشەیى
هەرچى بنکەکانى لیستى کەرە دێزە هەموى چوڵ و بێ مشتەریە ئەمەش نیشانەى ئەوەیە جەماوەریان لە دەست چووە و دەرگاى میللەتیان بە ڕودا داخراوە
هەرچى بنکەکانى لیستى گۆڕانە هەمووى بڕۆ جمەى دێت لە خەڵک چونکە خەڵک بەڕاستى گۆڕانى دەوێت
هەرچى سەرکردەکانى گۆڕانە کاتێک دەچن بۆ بانگەشە بۆ شارو شارۆچکە و دێهاتەکان دەبینى جەماوەر بە گوڕو تینێکى زۆر بەهێزەوە پێشوازیان لێ دەکەن کە ئەمەش نیشانەى ئەوەیە میللەت گۆڕانى دەوێت
هەرچى سەرکردە خۆفرۆشەکانى لیستى کەرە شەلە کاتێک دەچن بۆ هەرشوێنێک چونکە دەرگاى میللەتیان بەڕودا داخراوە ناچارن بە هەڕەشەو چاو سورکردنەوە و نان بڕین جەماوەر کۆبکەنەوە تەنها بۆ وێنەگرتنیان کە لە ڕاستیدا ئەو جەماوەرە پاشان هەر دەنگ ئەدەن بە گۆڕان نەک بەوان
لیستى گۆڕان هەمیشە لە هەوڵى ئەوەدا بووە بە هێمنانە و پاراستنى یاساکانى هەڵبژاردن بانگەشەى خۆى بکات و جەماوەریش هەمووى شایەتى ئەوەن
بەڵام بانگەشەکانى لیستى کەرە دێز هەر لە کەسایەتیەکانیانەوە کە بانگەشە دەکەن تا شێوازى بانگەشە کەیان هەمووى خروقاتە و نایاساییە و پێشێلکاریە ئەوەتا سەرۆک کۆمار سەرەڕاى پۆستەکەى خۆى ڕاستەو خۆ بانگەشە بۆ لیستێک و کەسایەتیەکى دیارى کراو ئەکات کە ئەمەش پێچەوانەى یاسایە چونکە ئەبێ سەرۆک کۆمار هەموو لایەن و کەسێک و حیزبێکى ئەم وڵاتە وەک یەک تەماشا بکات نەک یەکێ لەوانە فەڕز بکات بەسەر ئەوانى تردا ، هەروەها کەسێکى تریان کە یاریدەدەرى سەرۆک وەزیرانى عێراقە وە ئێستا هەر لەو پۆستەدایە کەچى بێ ئەوەى دەست لەو پۆستە بکێشێتەوە بانگەشە بۆ لایەن و لیست و کەسایەتیەکى دیارى کراو دەکات کە ئەمەش هەر پێچەوانەى یاسایە چونکە سەلاحیات و دەسەڵاتى ئەو پۆستەى بە کار ئەهێنێت بۆ بەرژەوەندى ئەو لیستەى بانگەشەى بۆ دەکات جا ئەم بەڕێزانە ئێستا پۆستەکانیان لە بەغدا جێ هێ شتووە و نازانین بە ئیجازە هاتونەتەوە یان هەروا بێ هیچ پابەند بوون و پێوەرێک کە ڕەنگە بەغدا پێ ى ناخۆش بێت وە ئێستا لەوێ غائیب درابن ئەگەر هاتوو لێرەش دۆڕانیان و دەرنەچوون ڕەنگە لەوێش وەرنەگیرێنەوە
لە کۆتایدا من گەرمترین پیرۆزبایى لە جەماوەر و لیستى گۆڕان دەکەم بەوەى کە یەکەم سەرکەوتنمان بە دەست هێنا ئەویش دواخستنى ڕاپرسى دەستور بوو سەرکەوتن هەر بۆ میللەتە
7/7/2009 سلێمانى
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست