محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د: ماوه‌ى سێ ساڵه حكومه‌تى هه‌رێم پاره‌ى زیندانیانى سیاسى و كه‌سوكارى شه‌هید و ئه‌نفالكراوان ده‌خوات.
Friday, 08/01/2010, 12:00
سلێمانى
دكتۆ محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د سه‌رۆكى لیژنه‌ى زیان لێكهتوانى حكومه‌تى پێشووى عێراق له په‌رله‌مانى عێراق و سه‌رۆکی کوتله‌ی یه‌کگرتوی ئیسلامی ئه‌وه‌ى خسته‌روو كه تا ئێستا ئه‌وه پاره‌ى بۆ زیندانیانى سیاسى و كه‌سوكارى شه‌هید و ئه‌نفالكراوان له حكومه‌تى ناوه‌نده‌وه داروه‌ته هه‌رێم به‌شێكى خواردووه.
ئه‌مرۆ له‌كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌نوسیدا له نوسینگه‌ى په‌رله‌مانى عیراق له‌سلیمانى سه‌رۆكى لیژنه‌ى شه‌هیدان و قوربانیان و زیندانى له په‌رله‌مانى عیراقى(د.محمد ئه‌حمه‌د)رایكهیاند;توانیومانه یاسایه‌ك تایبه‌ت بهقهرهبوكردنهوهى زیانمهندانى ده‌ستى رژێمى به‌عس بگه‌یه‌نینه قۆناغى ده‌نگدان كههیوامان وایه له‌هه‌فته‌ى داهاتوودا ده‌نگى لهسهربدریت.
له كۆنگره‌كه‌دا محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د سه‌رۆکی کوتله‌ی یه‌کگرتوی ئیسلامی کوردستان ،ئه‌وه‌ى ئاشكرا كرد كه له‌ساڵى 2007 وه پاره نێراوه تا ئێستا بۆ حكومه‌تى هه‌رێم بهلاَم حكومه‌ت خستویه‌تیه ناو میزانیه‌ى گشتیه‌و نهیداووه به خاوه‌ن مافه‌كان.
ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد كرد كه‌ساڵى 2007 و 2008 دا 60 ملیۆن دۆلار و ساڵى 2009دا 17 ملیۆن دۆلار بۆ زیندانیانى سیاسى و شه‌هید و ئه‌نفالكراوه‌كان هاتوو پێیان نه‌دراوه.
سه‌باره‌ت به‌چوونى وهفدێكى په‌رله‌مانى عێراقى بۆ سوریا و دانیشتن له‌گه‌ڵ به‌عسیه‌كاندا بكه‌ین ووتى من ئاگادارى ئه‌وه نیم ئه‌گه‌ر شتێكى وایان كردبێ شتێكى نایاسایه،هه‌ر له‌درێژه‌ى قسه‌كانیدا د.محمد ئه‌حمه‌د وتیشى: ئه‌كه‌ر ئه‌و یاسایه به‌سه‌ند بكریت ئه‌وا له‌سه‌ر ئاستى هه‌ر باریزكایهك لیژنه‌یه‌ك پێك دێت كه‌سانى زیانمه‌ندیش له‌رێگه‌ى ئهولیژنهیهوه داوا به‌رز ده‌كه‌نه‌وه.ئه‌و لیژنه‌یه‌ش دواى لیكۆلینه‌وه بریارى قه‌ره‌بوكردنه‌وه ده‌ده‌ن.
له‌لایه‌كى تره‌وه سه‌رۆكى لیژنه‌ى زیان لێكهتوانى حكومه‌تى پێشووى عێراق ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد كه له كه‌ناڵى ئاسمانى بیلادى شاعیرێك سوكایه‌تى به‌كورد ده‌كات و ئه‌ندام په‌رله‌مانێكى ئیتلاف له‌وێ ئه‌بێ و خۆشحاڵى خۆى بۆ ده‌رده‌برێ بۆیه پێوسته ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مان دواى لێبوردن له‌كورد بكات.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست