کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


کورد لە نێوان گەمەی وڵاتە زلهێزەکاندا

Saturday, 31/08/2013, 12:00

1916 بینراوە


بەر لە چەنگ مانگێک لەمەوبەر لە چەند ناوچەیەکی (سوریا) ، گازی ژەهراوی بەکار هێنرا .هەر زوو دەزگا سیخوڕیەکانی (فەرەنسا) ، ئەوەیان ڕاگەیاند کە ئەوان بەڵگەیان لە بەردەستایە ڕژێمەکەی ئەسەد ، گازی ژەهراووی بەکار هێناوە ، بەڵگەکانیش در ان بە ئەمەریکا . ڕوسیا ڕایگەیاند کە ئەوان بەڵگەیان لە بەردەستایە سوپای بەناو ئازاد گازی ژەهراووی بەکار هێناوە ، بەڵگەکانیش دران بە نەتەوە یەکگرتووەکان . ئیدی (ئەمەریکا ، فەرەنسا ، بەریتانیا) بێدەنگیان هەڵبژارد . ئەو کات (نهێنیەکانی جەنگی داگیرکردنی عێڕاقم) وەبیر هاتەوە ، کە دەزگا سیخوڕیەکانی (فەرەنسا) ڕایان گەیاند کە ئەوان بەڵگەیان لە بەردەستایە (سەدام حسێن) خاوەنی چەکی کیمیاویە ، ئاسانکاریان کرد بۆ ئەمەریکا (عێڕاق) داگیربکات ، کەچی لە سەروو بەندی لێدانی(عێڕاق) لە لایەن ئەمەریکاو بەریتانیاوە ، فەرەنسا دژی بوو ! لێرەوە دەر ئەکەوێت کە هەموو ئامادەکاریەکی خوانی سەر مێزێک ، (فەرنسا) بازارەکەی بۆ ئەکات ، بەریتانیا ئامادەکار و لێنەریەتی ، ئەمەریکاو ئیسرائیل عایدی خواردنەکەین .
21-08-2013 ڕژێمەکەی ئەسەد ، دەرگای بۆ تیمەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان کردەوە لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکانی ڕابردوو بکەن
ڕژێمەکەی ئەسەد بەر لەوەی تیمەکانی لێکۆڵینەوەی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕووبکەنە سوریا ، ڕایان گەیاند کە لە هەرشوێنێک و هەر جێگەیەک ئەیانەوێت لێکۆڵینەوە بکەن دەست ناهێنرێتە ڕێگایان و هاوکاری تیمەکان ئەکەن . (21-8-2013) تیمە پشکنەرەکان گەیشتنە سوریا . (24-8-2013) لە نزیک دیمەشق چەکی کیمیاوی بەکار هێنرا ، زیاتر لە (1429) هاوڵاتی بوونە قوربانی ، کە لە نێویانا (426) مناڵ هەبوون . هەر زوو (ئەمەریکا ، فەرەنسا ، بەریتانیا ) ڕژێمەکەی ئەسەدیان تۆمەتبار کرد بە بەکارهێنانی چەکی کیمیاوی . بە کام لۆژیک بڕوا ئەکرێت (بەشار ئەسەد ) چەکی کیمیاوی بەکار هێنابێت ؟! لە کاتێک ساڵێک و هەشت مانگ سوپای سوریا لە پاشەکشێدا بوون لە هیچ جێگەیەک چەکی کیمیاویان بەکار نەهێنا . پاش ئەوەی (حیزبوڵلای لوبنانی ) هاتنە ناو جەنگی سوریاوە ، باڵانسی جەنگ بە قازانجی ڕژێمی سوریا گۆڕا ، ئیدی چ پێویست بەوەیە چەکی کیمیاوی بەکار بێنێت ؟ ڕژیمی سوریا خۆیان بانگێشتی تیمەکانی نەتەوە یەکگرتووەکانیان کردووە بێن لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکانی ڕابردوو بکەنەوە ، کەچی ئێستا بە بەرچاوی تیمەکانەوە چەکی ژەهراوی بەکاربێنن ؟ چ مەنتقێک ئەمە بەڕاست ئەزانێت ؟! ڕووداوەکان دیارن کە پیلانی بەکارهێنانی چەکی کیمیاوی لە لایەن (ئەمەریکا ، فەرەنسا، بەریتانیا) داڕێژراوە ، ئەرکی جێ بەجێ کردنشی لە لایەن سوپای بە ناو ئازادەوە بووە ، تا بیکەن بە بیانوو بۆ لێدانی ڕژێمەکەی ئەسەد . ڕەنگە خوێنەر ئەو پرسیارە بکات ،چۆن سوپای بە ناو ئازاد ئەو چەکە بەکار دێنێت لە ناوچەیەک کە لە ژێر دەستی خۆیدایە ؟ نهێنیەکە لێرەدایە ! ئەگەر سوپای بە ناو ئازاد چەکی کیمیاوی بەکار بێنایە لەو ناوچانەی لە ژێر کۆنترۆڵی ڕژێمەکەی ئەسەددایە ئەوا ڕوون ئەبوو ، کە سوپای بە ناو ئازاد چەکی ژەهراوی بەکار هێناوە . پیلانەکە زۆر ژیرانە جێ بەجێ کراوە ،ڕژێمی ئەسەد هێرشی چڕی کردۆتە سەر ئەو ناوچانەو بۆردومانی کردووە ، سوپای بەناو ئازاد لەو کاتەدا لەو ناوچەیە پاشەکشەی کردووە و ئەو ناوچەیەی بە گازی ژەهراوی بۆمباباران کردووە ، بە قوربانی کردنی ئەو خەڵکە لە پێناوی بە دیهێنانی ئامانجێکی گەورەتر .
پەرلەمانی بەریتانیا (29-8-2013)
ئێوارەی (29-8-2013) دەیڤد کامیرۆنی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا داوای لە پەرلەمان کرد ، کە دەنگ بدەن بەوەی کە هاوشان لەگەڵ (ئەمەریکای) هاوپەیمانیان ، بەریتانیا بەشداری بکات لە لێدانی ڕژێمەکەی سوریا . بەپێی قسەکانی (دەیڤد کامرۆن) و ئەو بەڵگانەی لە بەر دەستی بوون و باسی لێکرد ، هیچ بەڵگەکەیکی ڕوونی لە بەردەست نەبوو کە ڕژێمەکەی ئەسەد چەکی کیمیاوی بەکار هێنابێت ، تەنها ئەوەی ڕوون کردەوە کە بەپێی لێکۆڵینەوەکان دەری ئەخەن ئەو ناوچانەی کە گازی ژەهراووی لێ بەکار هێنراوە ، لە ژێر کۆنتڕۆڵی سوپای بە ناو ئازاد بووە ، لەو کاتەش ئەو ناوچانە لە لایەن ڕژێمی سوریاوە هێرشی کراوەتە سەر . ئاماژەشی بەوە کرد کە (14) ڕووداوی بەکارهێنانی چەکی ژەهراوی هەبووە لە ڕابردوو ، بەڵام هیچ بەڵگەیەک نیە کێ چەکی ژەهراوی بەکار هێناوە . بەڵام ئەبێت ئەوە بزانین کە ڕژێمەکەی ئەسەد خاوەنی چەکی کیمیاوین ، هیچ بەڵگەیەکیش نیە کە سوپای بە ناو ئازاد خاوەنی چەکی کیمیاوی بن . بۆیە داوای لە پەرلەمان کرد ، کە ئێمە پێویستە بەپێی ئەم فاکتانە خۆمان بڕیار بدەین کە ڕژێمی سوریا گازی ژەهراوی بەکار هێناوە . لە میانەی گفتووگۆکان یەکێک لە هاوڕێکانی (دەیڤد کامرۆن ) کە پشتگیری لە سیاسەتەکانی (کامرۆن ) ئەکرد ، هەستا ووتی : ئێمە پێویستە کارەساتی هەڵەبجەمان بیر نەچێتەوە کە (سەدام حسێن ) چەکی کیمیاوی بەکار هێنا دژی کوردەکان جیهان لێی بێدەنگ بوو ، بۆیە پێویستە هەمان هەڵە دووبارە نەکەینەوە . دەیڤد لە وەڵام ووتی : هاوڕێکەم راست ئەکات نابێت هەمان هەڵە دووبارە بکەینەوە ، ئەو کات ئێمە لێی بێدەنگ بووین بۆیە (ئەسەد)یش هەمان کار ئەکات ، ئەزانێت جیهان لێی بێدەنگە و هەڵویشت وەرناگرن . ئەمە ئەو پەڕی چەواشەکاریە ، (سەدام حسێن) خۆیان پشتگیریان ئەکرد و خۆیان هاریکاریان ئەکرد بۆیە لە بەرامبەری لێی بێدەنگ بوون و چاوپۆشیان لێکرد .خۆ ئەگەر (بەشار ئەسەد)یش هاوپەیمان و دۆستیان بوایە ، بێگومان ئەگەر ئەویش چەکی کیمیاوی بەکار بهێنایە لێی بێدەنگ ئەبوون ، نەک هەر ئەوە بۆشیان ئەپۆشی . لە کۆتایی دانیشتنەکە (پەرلەمانی بەریتانیا) بە زۆرینەی دەنگ دژی بەشداری کردنی بەریتانیا بوون لە هەر جۆرە هێرشێکی سەربازی بۆ سوریا .
باراک ئۆباما (30-8-2013)
بەر لە ساڵێک پێش ئێستا (ئۆباما ) رایگەیاند کە بەکارهێنانی گازی ژەهراوی هێڵی سورە ، هەرکاتێک (ئەسەد) ئەو هێڵە ببەزێنێت ئەوا ڕوو بەڕووی ئەبینەوە بە هێزی سەربازی . ئەمەریکا هەمان ئەو بەڵگانەی لە بەردەستایە کە بەریتانیا لە بەردەستیایەتی . بەپێی راپرسیەک (%80) خەڵکی ئەمەریکا لەگەڵ ئەوەن ئەو بابەتە ببرێتە (کۆنگرێس) گڤتووگۆی لەسەر بکرێت و لەوێوە بڕیاری لەسەر بدرێت . لەهەمان کات (200) کۆنگرێس مان ، داوا ئەکەن لە (کۆنگرێس) گفتووگۆی لە سەر بکرێت و لەوێوە بڕیار بدەن ، ئایا ئەو بەڵگانە ئەیسەلمێنن کە ڕژێمەکەی ئەسەد گازی ژەهراوی بەکار هێناوە . بەپێی قسەکانی (جۆن کێری ) وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا و قساکانی دوێنێی (ئۆباما) ئەو بابەتە نابرێتە کۆنگرێس تا گفتووگۆی لێبکەن ، لەهەمان کات چاوەڕێی تیمە پشکنەرەکانی نەتەوە یەکگرتووەکانیش ناکان کە ئەمڕۆ بەیانی (31-8-2013) سوریا جێدێڵن . نەتەوە یەکگرتوەکان ڕایان گەیاند ، کە ڕژێمی سوریا هەموو هاوکاریەکی کردوون و هەرشوێنێكیش ویستبێتیان بچن بێ ئەوەی ڕێیان لێ بگیرێت سەردانیان کردووە ، هەموو نمونەکانیان کۆکردۆتەوە و لە چەند ڕۆژی داهاتوو دوای لێکۆڵینەوەی ورد ئەنجامەکان ئاشکرا ئەکەن . بەڵام ئەمەریکا چاوەڕیی ئەمە ناکات و ناشیەوێت ئەو بابەتە بەرێتە (ئەنجومەنی ئاسایش) چونکە ئەزانێت ڕوسیا و سین لە دژی ڤیتۆ بەکار دێنن . بۆیە ئەگەری لێدانی ڕژێمەکەی سوریا لە هەمووکات نزیکترە پێ ئەچێت لە چەند ڕۆژی داهاتوو یەکەم هێرشی سەربازی بکرێتە سەر (ڕژێمەکەی ئەسەد ) . ئۆباما ئەوەی ڕوون کردەوە کە هێرشی پیادەی ناکەن تەنها لە ڕێگای فرۆکەوە لەو حەشارگانە ئەدەن کە چەکی ژەهراویان تێدایە .
فرانسۆ ئۆلاند (30-8-2013)
لە قسەکانی سەرۆکی فەرەنسا زۆر ڕوون بوو کە ئەوانیش پشتگیری لە لێدانی (ڕژێمەکەی ئەسەد) ئەکەن . پێئەچێت فەرەنسا هاوشان بەشداربێت لە هێرشی ئاسمانی بۆ سەر (ڕژێمەکەی ئەسەد) . لێرە زۆر ڕوونە مێژوو چۆن دووبارە ئەبێتەوە و دابەشکردنی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست سەر لە نوێ لە لایەن (ئەمەریکا ، بەریتانیا ، فەرەنسا) بەهەمان ڕێچکەی سەدەیەک لەمەو بەر دووبارە ئەبێتەوە . فەرەنسا بەشداری داگیرکردنی عێڕاقی نەکرد ، چونکە عێراق لە دوای جەنگی جیهانی یەکەم لە ژێردەستی بەریتانیا بوو . بەڵام بەشداری داگیرکردنی سوریا ئەکات ، چونکە سوریا دوای جەنگی جیهانی یەکەم لە ژێر دەستی خۆیدا بوو . هەمان ڕووداو لە چەند مانگی ڕابردوو لە وڵاتی (ماڵی ) ڕوویدا . بەپێی خوێندنەوەکانی خۆم ، پێ ئەچێت باسکردنی ئەو باسە لە پەرلەمانی بەریتانیا تەنها سینارێۆ بیت و هیچیتر . زۆر زووتر بڕیاریان دابێت بەشداری هیچ هێرشێک ناکەن ، ئەو سینارێۆیەشیان گێرا تەنها بۆ ئەوەی ئەمەریکا لێیان زویر نەبێت .
ڕوسیا بۆ بێدەنگە ؟!
لە چەند ڕۆژی ڕابردوو بەپێی هەواڵێک کە بڵاو بویەوە ، (ڤلادمیە پوتن ) سوپای ڕوسیای ئاگادار کردووە ، لە هەر هێرشێک بۆ سەر (سوریا ) لە لایەن ئەمەریکاوە ، ئەوا ئەوانیش لە وولاتی (سعودیە) بدەن . بەڵام تا ئێستا بە ئاشکرا (ڕوسیا) هیچ هەڵوێستێکی دەر نەبڕیوە و نازانرێت لە چەند ڕۆژی داهاتوو هەڵوێستی چی ئەبێت ؟ بەپێی خوێندنەوەکانی خۆم ، پێم وایە ڕوسیا ئاگاداری ئەم پیلانەیە و رازیە ! ئەم لیدانە تەنها وەک فشارێکە بۆ سەر (بەشار ئەسەد) تا ناچاری بکەن واز لە پۆستی سەرۆک کۆماری بێنێت . لە ماوەی ڕابردوو (ڕوسیا ، ئەمەریکا ) زۆریان هەوڵدا کۆبونەوەکانی (جنێڤە2) بکرێت ، بەڵام سەری نەگرت . چونکە (بەشار ئەسەد) بەوە ڕازی نەبوو کە واز لە پۆستەکەی بێنێت ، لە هەمان کات (سوپای بەناو ئازاد)یش ڕازی نەبوو بەوەی لە (سوریای ) ئایندە (بەشار ئەسەد)ی تێدا بێت . پێ ئەچێت ڕوسیا گەیشتبێتە ئەو بڕوایەی کە بەرژەوەندی لەوەدا بێت کۆتایی بەجەنگ بێت ، بۆیە دەیەوێت دەستبەرداری (بەشار ئەسەد) بێت ، تا بەرژەوەندیەکانی پارێزراوبێت لە سوریا . چونکە ئەگەر ئەم پیلانە سەر بگرێت و (ئەسەد) ناچار بکەن دەست لە پۆستەکەی بکشێنێتەوە ، ئەوا زۆربەی ئەوانەی ئێستا پۆست و پلەی حوکومی و سەربازیان هەیە ، لە سوریای نوێدا بەشدار ئەبن . بەمەش بەرژەوەندیەکانی ڕوسیا پارێزراو ئەبێت . ئەگەر ئەم خوێندنەوەیەی من ڕاست بێت و ئاوا بێت ، ئەوا کورد زەرەرمەندی گەورە ئەبێت و ئەو ناوچانەی ژێردەستی لە دەست ئەدات . چەند ڕۆژی داهاتوو ، پێمان ئەڵێت ئایا ڕوسیا ئەم ڕێگایەی هەڵبژاردووە یان نا ؟
ئایا (بەشار ئەسەد ) بەمە ڕازی ئەبێت ؟ ئایا ئێران و حیزبوڵلا بەمە ڕازی ئەبن ؟ئایا ئەوانیش ئاگاداری ئەم پیلانەن ؟ چونکە ئەوانیش سود بەخش ئەبن ئەگەر ئەمە پیلانەکە بێت . ئەم پرسیارانە لە ئایندە وەڵام وەر ئەگرین .
ئەوەی سودمەندی یەکەم ئەبێت لەم هێرشانە (تورکیایە) ،هەم ڕۆژئاوای کوردستان لە بار ئەچێت . لە هەمان کات سوریا ئەو ووڵاتەیە کە هەمیشە (پارتی کرێکارانی کوردستان ) تێیدا سود بەخش بووە ، سەرگرتنی ئەم پیلانە ئەو شوێنە ئارامە لە (پەکەکە ) ئەبڕێت .
ئەگەر ڕوسیا لەم پیلانە ئاگادار بێت ، بەڵام ئێران و حیزبوڵلای لوبنانی بەمە ڕازی نەبن و لەم پیلانەدا نەبن ، ئەوا شەڕێکی بەرفراوانی خوێناوی چاوەڕێی ئەو ناوچەیە ئەکات ، پێ ئەچێت ئەو کات هێرشی سەربازی پیادەی لە لایەن ئەمەریکا ، تەنانەت بەریتانیا و فەرەنسا بکریتە سەر سوریا . بەڵام سوریا عێڕاق نیە بە ئاسانی بتوانن دەست بەسەرا بگرن . چونکە (سەدام) هیچ وڵاتێک پشتگیری نە ئەکرد و لە ناو خۆش بەرەو ڕووی (شیعە ، کورد ) ببۆوە ، بۆیە ئاسان کۆتایی بە دەسەڵاتەکەی هات . بەڵام دەست بەسەرا گرتنی سوریا جیاوازە ، هێرش کردن بۆ سەر سوریا هێرش کردنە بۆ سەر کورد ، چونکە( ئەمەریکا و ڕۆژئاوا ) هیچ شتێکیان بۆ کوردان پێ نیە و دژی بەرژەوەندیەکانی کوردن لە ڕۆژئاوای کوردستان و باکوری کوردستانیش ، بۆیە کوردانی ڕۆژئاوا زۆر بە توندی دژی ئەوەستن . لە هەمان کات شیعەکانی سوریا شەڕو مان و نەمان ئەکەن . حیزبوڵلای لوبنانی بەهەمان شێوە ، ئێرانیش هەموو توانای خۆی ئەخاتە گەڕ بۆ هاوکاری کردن . خۆ ئەگەر ڕوسیا لەگەڵ ئەم پیلانە نەبێت و دژی بێت ، ئەوا شەڕێک زۆر خوێناوی لەو ناوچەیە ڕوو ئەدات و تورکیاش ئەگرێتەوە ، تەنها لەم دوو ئەگەردا گەلی کورد تیا سود بەخش ئەبێت .
چەند ڕۆژی ئایندە چارەنوسی ڕۆژئاوا تەنانەت باکوریش ڕوون ئەبێتەوە . دوا پەیامی هاوسەرۆکی (پەکەکە) جەمیل بایک بۆ دوڵەتی تورکیا درک کردن بوو بەم مەترسیانە .
تێبینی: ئه‌م وتاره‌ نووسراوه‌ شه‌وی 30-8-2013 . ئه‌مڕۆ (ڤلادمیر پوتن ) هه‌ڵوێستی خۆی ڕاگه‌یاند ، که‌ ئه‌و دژی لێانی سوریایه‌ و ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریکا به‌ڵگه‌ی هه‌یه‌ بابیهێنێته‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان ، هه‌ر هێرشێک له‌ لایه‌ن ئه‌مه‌ریکاوه‌ پێشێل کردنه‌ و زۆر به‌ توندی دژی ئه‌وه‌ستین . ئێرانیش ئه‌مڕۆ هه‌ڵوێستی خۆی ڕاگه‌یاند هێرش بکرێته‌ سه‌ر سوریا ، ئه‌وا ئێڕانیش په‌لاماری ئیسڕائیل ئه‌دات . پێ ئه‌چێت ئه‌م هێرشه‌ ئاسمانیه‌ی ئه‌مه‌ریکا ته‌نها چه‌ند ڕۆژێک بخایه‌نێت و زۆر که‌میش بێت ، هۆکاره‌که‌شی ته‌نها ئه‌وه‌یه‌ ئۆباما قسه‌ی خۆی بێنێته‌ سه‌ر که‌ پێشتر وتبووی به‌کارهێنای چه‌کی کیمیاوی وه‌ڵامان به‌رامبه‌ری ئه‌بێت . بۆیه‌ پێ ئه‌چێت ته‌نها چه‌ند ڕۆژێک بخایه‌نێت ، تا ڕۆژی 5 شه‌ممه‌ که‌ گه‌وره‌ترین کۆبونه‌وه‌ی (جی8 ی 20 ) ووڵاتی جیهانی ئه‌بێت له‌ ڕوسیا و ئۆباماش ئاماده‌ ئه‌بێت ، بۆیه‌ ده‌یه‌وێت پێش ئه‌وه‌ کۆتایی به‌و هێرشانه‌ بێنێت . به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌م هێرشانه‌ ببێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی سوپای به‌ ناو ئازاد بگه‌نه‌ دیمه‌شق ئه‌وه‌ بێگومان شه‌ڕیکی خوێناوی گه‌وره‌ له‌ ناوچه‌که‌ ده‌ست پێده‌کات . ئه‌ردۆگان ئه‌مڕۆ داوای کرد هێرشی به‌رفراوان بکرێت و کۆتایی به‌ ڕژێمه‌که‌ی ئه‌سه‌د بهێنرێت . ئیتاڵیا ، ئه‌ڵمانیا دژی هه‌موو هێرشێکن بۆ سه‌ر سوریا . هه‌ڵوێستی ڕوسیا ، ئێران ئه‌وه‌ ده‌رئه‌خه‌ن که‌ ئه‌وان له‌و پیلانه‌ نین ئه‌مه‌ش به‌ قازانجی گه‌لی کورده‌ له‌ ڕۆژئاوای کوردستان و باکوری کوردستان .

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)