کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


چیدى كورد بت و كاریزماى ترى ناوێت! دلشاد تالەبانی

Saturday, 26/02/2011, 12:00




لەو كاتەى تەكنیك و تیكنولوژیا دواكەتووبوو ، خەڵك تواناى بەیەكگەیشتنی و تەنانەت ریكخستن وحیزبیش نەبوو ، لە میژودا تاكەكان لە دەورى سنبول و كەسایەتیەك كودەبوونەوە كە دەیانكردە كاریزما تا ئەو رادەى بگاتەئاستیك كە خوى بكات بە بتی ئەو خەلكە و پاشان بریاردەرى هەموو چارەنوس و داهاتوشیان بیت . لە كوردستانیشدا لەو كاتەى نە كومەل وا گەشەى كردبوو و نە تەكنیك و تەكنولوژیا ئەوەندە پیشكەوتبوو و نەكەرەستەكانى راگەیاندن گەیشتبوە هەموو ماڵێك و نەبیرى تاكەكانى ئەوەندە گەشەى سەندبوو و نە هوشیارى تیدا بڵاوبووبوەوە رەنگە ئەو سنبول و كاریزمایانە پیویست بونایە ، بەلام هەردەم هەر ئەوانەش توشی شكست و هەلدیر و كارەساتیان كردوە ، لە بەر ئەوەى كەسیك بەتەنها ناتوانیت لە جیاتی هەموو تویژەكانی گەل بیر بكاتەوە و بریار بدات هەرچەند زیرەك و تیكوشەر و نەترس و بیر فراوانیش بیت . مەترسی ئەوەش دیتە ئاراوە كە دەرئەنجام ببیتە تاكڕەو و نەتوانیت رەچاوى قوناغى داهاتوو و گۆڕانی پیداویستى و ویست و داواكانی خەلك بكات و لە گەڵ بارە نوێەكەدا بكەویتە ناكوكى و دژى ئارەزوى هەمان ئەو خەڵكە بوەستیتەوە و ببیتە رێگر لە بەردەم هەموو گەشەكردن و پیشكەوتنیك !ئەوەش مەبەستیكە نەوەك تەنها لە كوردستان ، بەلكو لە زور لە وولاتانى ترى جیهان بەدیمان كردوە و ئیستاش نمونەكانمان لەبەرچاون .
لە كوردستان ئێستا ئیتر پێویست بە كاریزما و سنبول نیە كە خوى لە جیاتی هەموو خەلك و حیزبەكەشی بیربكاتەوە و بریارە ستراتیژیە چارەنوسسازەكان بدات و بە فیكرى خوى قالبى دروستكراو بو داهاتوو دانیت ، بە تایبەت لە لایەن ئەوانەى كە دەمیكە لە حیزبەكانی تر رولیان بینیوە و بە هەمان عەقلیەتی جاران دەرواننە مەبەستەكان و پشت بەو كەسە كونانەش دەبەستن و گوایە پیشەنگی گۆڕنكا رین . ئیستا میشكى مروڤ ئەوەندە گەشەى كردوە ، تەكنیك و تیكنولوژیا ئەوەندە پیشكەوتووە و بە خیرایی دەروات و خەلك لە روداوەكانی جیهان وورد دەبیتەوە كە بەدلنیایەوە ئەوەندە ئەو سنبولانە دەركى ناكەن ، بە وەێفەى دروستكراوى خویان هەولى چارەسەكردنى هەموو مەبەستەكان دەدەن كە ناكوكە لە گەل ئاراستەى نەوەى ئیستادا .
كەس ئیدى یەكیكی ناویت كە ئەو نەبیت گوایە ئیتر هیچ ناكریت . لە سیاسەتیش خەلك دەگەرێت كى شتی زیاترى پێیە و بە چ شیوازیك بۆ خەلكى بكات ئەوەى دەویت .دوینی تۆم ویستوە و قەبوڵم كردوى ، یان ئیستا تۆم دەوێت ، بەلام سبەى یەكیكى تر لە تۆ باشترم بو دەكات ئەوم دەوێت . ئەمەش مانانى ئەوە نیە كە تۆ خرابی یان رقم لێتە ، بەڵام ئیستا یەكیكی تر ئەو كارە لە توباشتر دەكات و لەم قوناغە پیداویستیەكان گوڕاوە و بەو شیوازەى توئەنجام نادریت ، توش گەر خزمەتى خوتت كردبیت لە دلى خەڵكدا دەمینیت . بەلام گەر بتەویت زیاتر بمینیت زیان بە كەسایەتی خوت و خەلكیش دەدەیت .
كومەلیك كە لە هەمان قوناغ و نەوەى پیشترن و رولى دورودریژیان هەبووە دەیانەویت ببنە ئەلتەرناتیڤ بو كاریزماكانی تر و دەبیت هەر ئەوانیش سەركردایەتی قوناغى داهاتوو بكەن و لە جیاتی نەوەكانی داهاتووش بریاربدەن و وێایەتی هەر جولانیكی نوى بكەن و جڵەوەى بگرنە دەست . بەریز كاك نەوشیروان ماوەیەكی زور لە ناو جەولانەوەكانى پیشوو رولى هەبووە ، مافی خویشێتی حیزب دامەزرینیت و لە وانیتر هیچی كەمتر نیە ، بەلام گەر بیشیوێت وا ناتوانیت سەركردایەتی سیاسی قوناغی داهاتوو بكات بەو هۆیەى لە بیركردنەوە و هەلسەنگاندن و هەلویست و هەلسوكەوت و تێروانین و كارو كردار هەر لە هەمان قوتابخانەى كۆنە و دەیشویت رولى كاریزمایەك ببینیت ، لەو بڕوایەش نیم لە داهاتوو قەبولى بیت لە ناوگورانیش یەكیكی تر جەڵەوەى بزوتنەوەكە بگریتە دەست تا بوى بكریت ، هەرچەندە تەمەنیشی هی ئەوە نیە بتوانیت لە گەل بیرى نوى و تەكنیك و تەكنولوژیاى سەردەم بگونجیت و بڕوات و تەقەبولى بەرامبەریش بە ئاسانی ناكات هەر وەك ئەوانى تر . دەبینین لە هەلویستەكانیشی ئەوە دیارە ، هەر بۆ نموونە كە بەیانەكەى دەركرد تەنها نوسرابوو (نەوشیروان مێگفى) بە بێ ئەوەى دەستنیشانی مەركەز یان كارى بكریت . یەعنی پیویست ناكات بوتریت ێیفەتی چیە و رەنگە پێشی كەمبێت بنوسیت سەروكى بزوتنەوەى گۆڕان ...، وەك دەركەوت لەوش پرس بە زور كەس نەكراوە (لە زبانی زور لە هەڵسورێنەرانى خودى گۆڕان) لە دەربڕین و ووتە و بریار و دانیشتنەكانیش خوى بریارى داوە و چەندین جار لە گەل یەك ناكوك بووە و حسابى ئەوتوى بۆ حیزبەكەشی نەكردوە ، لە دانیشتن لە گەل لایەنەكان و هەلبژاردنى نوینەرەكانیش هەر هەموو دەمووچاوە كونەكانن كە تا دوینی بەشیك بونە لە دەسەلات و كە لەویش بوون زور لە كارو كرداریان ئەوە نەبوو كە خەلك لێیان رازى بیت . مافیشیان داوە بە خویان كە لە جیاتی خەلكى خوپیشاندەر قسەبكەن و خویان بكەنە خاوەنى ئەوان و وویست و داوا رەواكانیان.
با خەلك ئیتر پشت بە كاریزماى نوێ تر نەبەستیت ، بو مەرام و بەرژەوەندى ئەم حیزب و ئەو حیزب بەكارنەهیندریت و لە سەرحیسابى داواى رەواى ئەو پێگەى خویان بەهیزنەكەن . با خوپیشاندەران بە هوى نوینەرانی راستەوخوى خویان داواكانیان پیشكەش بكەن و قسەى لە سەر بكەن (وەك چون لە ئەوروپا و وولاتانى پیشكەوتوى جیهان وایە) ، داواكانیشیان فورمولەبكریت و كاتی بودانریت ، بەلام كومەڵیك گروپ و لایەن نەتوانن داواى خەلك لە ریرەوى خوى دەركەن یان بە كارى توندوتیژى و هیرش بردنە سەر دام و دەزگا و شوینی گشتی و تایبەتی بیانوو نەدەنەدەستەوە بۆ وون كردنى داوا رەواكان . با حكومەت و پەرلەكانیش لە گەڵ نوینەرانی راستەوخوى خوپیشاندەران دانیشیت و بە راشكاوى وەلامى داوكانیان بداتەوە و خیرایی بكات لە جیبەجیكردنى و ئەوەشی ناتوانیت و نایەویت بیكات و بە گونجاوى نازانیت با دیماگوگیت بە كارنەیەت و راستەوخو بە نوینەرەكان راگەیەنیت و پاساوەكانى خوى بخاتە روو ، مەرج نیە هەموو داوایەك بتوانریت ئەنجام بدریت یان بە یەك جار و لە یەك قوناغدا بگاتە ئاكام ، بەلام دەبیت ئەنجام هەبیت گەر هەموو لایەك نایەویت بارەكە چەق ببەستیت یان بەرو خرابتر بڕوات و نەبیتە روبەروبونەوە . هەموو لایەنە سیاسەكانیش مافى خویانە دانیشتن بكەن و تاوتۆى مەبەستەكان بكەن و رولى زور ئەكتیڤیان هەبیت لە لابەلاكردنى قەیرانەكە ، بەلام با كەسیان خویان نەكەنە خاوەن خەلكە خوپیشاندەرەكە كە هەموو رەنگ و لایەن و تویژ و تەمەن و رەگەزیكی تیدایە و نەبنە دەم سپیان .
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە