كوردستانی نوێ ریزبەندیەكی تر دەسەپێنێت
Sunday, 09/09/2012, 12:00
پاش گۆڕانكاریەكی لەسەرخۆی ریشەیی هەمەچەشن لە بارودۆخی گشتی كوردستان و ئاڵوگۆڕیی سیاسی رێژەیی و هاتنەئارای ژیانێكی سیاسی نوێ و بینینی تەكانێكی بچوك لە عەقڵیەتێكی نوێ لە سیاسەت و مامەڵەی سیاسی لایەنەكاندا، ئەمڕۆ پێگە و قورسایی و توانای سەرجەم لایەنە سیاسیەكان لە ئاستێكی گۆڕاوی وادایە كە جیاوازیی كاریگەری هێزێك لەویتر لە رۆژێكەوە بۆ ئەویتر بە ئاشكرا دەردەكەوێت .
دوای ئەوەی لەسەر حاڵەتێك چەقمانبەستبوو كە دەسەڵاتداری لەسەر ریتمێكی جێگیر و نەگۆری وا خۆی سەپاندبوو كە لە ئاست هیچ پێشكەوتن و گۆرانكاریەكی ناوچەكەدا نەبوو، پێویستیەكی باشی هەبوو بە زەمینەسازیەكی گونجاو لە سەر ئەرزی واقعی كوردستان بۆ خۆگونجاندن لەكاتی پێشهاتە نوێكاندا . كەچی گۆرانكاریەكان بەردەوامەو پێویستمان بە زۆر شتیتر هەیە لە سەرجەم بوارەكاندا و كەس خۆی بە خاوەنی ناكات . كەچی زلهێزەكانی ئەمرۆ بە شێوەیەك كار بەرێدەكەن كەجوان بۆمان دەردەكەوێت بەلای هاوكێشەكاندا نەچوبن و بیریان لە دەركەوتی نوێ وهێزی سیاسی كۆمەڵایەتی رۆشنبیری نوێی ناوچەكە نەكردبێتەوە و لە سەر چەقی ململانێی نێوخۆدا گیریان بەستبێتَ . بارودۆخی نوێی ناوچەكە وادەخوازێت كە سەرجەم هێزە سیاسیەكانی كوردستان ئەگەر بە كاروچالاكی و تەنانەت بیروبۆچونی خۆیاندا نەچنەوە ، چارەنوسیان پاشكەوتن دەبیت و لە دوای دواەی كاروانەكەی ئەم سەردەمەی ناوچەكەدا گیردەكەن،ئەمە ئەگەر چارەنوسیان لە هێزەباڵادەستە هەڵوەشاوەكانی ناوچەكە خرابتر نەبێت، كە بەزەرەر بۆ كۆی گشتی پرسەكەمان دەشكێتەوە .
لەسەر ئاستی ململانێی ناوخۆ ، ئەگەر واز لە لایەنە پاشكۆكانی كوردستان بێنین و تەنها لایەنە سەرەكیە كاریگەرەكان بخوێنینەوە، ئەگەر ئایدیۆلۆجیا تا رادەیەك كاریگەری و رۆڵی تایبەتی خۆی وەك جاران نەمابێت لەسەرجەم بوارەكاندا و رووی لە كزی بێت، بەڵام ئەمە واناكات لە هاوخەباتی لایەنە نزیكەكان بۆ ئەمڕۆی كوردستان گرنگ نەبێت و خۆی نەسەپێنێت .
ئێستا، زۆر بە روونی لایەنی خۆپارێز و پێشكەوتنخواز لەیەكتر جیادەكرێتەوە (لایەنی راستەقینەو هەڵقوڵاوی واقع و خاوەن مێژوو) ، وەزعی سیاسی نوێ و پەیوەندیە هەمەجۆرەكان كاریگەریی راستەوخۆی لەسەر رەوتی سیاسی یەك بە یەكی حزبەكانی كوردستان بەجێ هێشتووە . ئەمرۆ جیا لە دوێنی زۆر زەرورەت هەن كە خۆیان بەسەر كاروانی سیاسی هەموو لایەنەكاندا دەسەپێنن و هاوكێشە ئەقلیمیەكە بە شێوەیەك هاتۆتە نێو چەقی هاوكێشە نێوخۆیەكەوە كەس ناتوانێت خۆی لێی ببوێرێت. ئەگەر پێشتر ناكۆكی بچوكی كەسێتی و كوتلە و دەستەیەك رەوتی جیاوازی نێوخۆیی حزبەكانی دروست كردبێت و هەڵوێستەكان لەسەر ئەو بنەمایانە بنیات نرابن و هەلی لێكترازانی رەخساندبێت، ئەمرۆ پێشهاتە نوێ و گەورەكان بەگشتی كاریگەری ئەوتۆی لەسەر كوردستانی نوێدا داناوە كە ریزبەندیەكان دوور لە گرێ كوێرەكانی رابردوو بە شێوەیەك و ئاراستەیەكی تر خۆیان رێكبخەنەوە .
لەم واقعەی كوردستانی نوێدا، كۆمەڵێك لایەنی بچوكی بێ كاریگەر و بێ توانا و تارادەیەكی باش داردەستی زلهێزەكانی خستۆتە پەراوێزەوە،كە بە سیستمێكی سیاسی دروست و سەروەری یاسا و تێپەڕاندنی دەستورێكی گونجاو ، وایان لێ دێت كە یان دەبێت بچنە پاڵ بەخێوكەرانیان یان هەڵبوەشێنەوە . بەڵام لێرەدا چوار هێزی فكری سەرەكی خاوەن پێگە و جەماوەر دەمێننەوە كە قورسایی وتوانایان و عەقڵیەتی مامەڵەكردنیان لەگەڵ سەردەمدا بە پێی پێشكەوتن و گۆڕانی قۆناغەكە سنورێك بۆ كاریگەریان دادەنێت، بۆیە لەوباوەرەدام كە دابەشبونی هێزەكانی كوردستان بەسەر دوو ئاراستە و رەوتی گشتیدا دەبێت كە واقعەكەو روانینیان بۆ ژیانی خەڵك و بەرژەوەندیەكانیان بیسەپێنێت نەك ژیانی كلاسیكیانە وتلیسماویی حزبی و ململانێ و ركابەری نێوخۆیی. بەمەش دەتوانین بڵێین لەمەودایەكی نزیكدا و بەپشت بەستن بە خوێندنەوەیەكی زانستیانەی نوێی باری گشتی خەڵكی كوردستان، دەتوانین رەوتێكی خۆپارێزی پشتبەستوو بە ئاستی نزمی فكر و بیروبۆچونی گشتی رێژەیەكی بەرفراوانی خەڵك لە رەوتێكی پێشكەوتنخوازی تارادەیەك نوخبەوی جیا بكەینەوە، كە خۆیان بەسەر كوردستانی نوێدا دەسەپێنن و ناكۆكیە بچوكە مێژوییەكانی نێو خودی ئەم رەوتانە دەخەنە پەراوێزەوە،
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست