ڕه‌نگ
Friday, 04/01/2013, 12:00
به‌ناوو چه‌ندین ڕه‌نگدا گه‌ڕام
تاكو ڕه‌نگێك هه‌ڵ بژێرم
بیده‌م له به‌رۆکی خۆم
تا بتوانم به ئاسانی
ئه‌م سه‌ر و ئه‌و سه‌ری
نیشتمانی پێ بگۆڕم
زه‌رد ووتی: من هه‌ڵبژێره
له تیشك و وزه‌ی خۆرم
سه‌رقافله‌ی ئه‌یلول و
هه‌موو دانیشتن و کۆڕم
پایته‌خته‌که‌ت وه‌كو
دوبه‌ی بۆ ئه‌گۆڕم
سه‌وز ووتی: بێشك منم
له به‌هار ئه‌چم و
له‌سینه‌ی به‌هار
نێرگزت بۆ ئه‌چنم
ووڵاتیشت بۆ ئه‌که‌م
به‌ده‌غل و دان و گه‌نم
شینیش ووتی: من تاقانه و
پاشه‌به‌ره‌م
هه‌ڵگری مه‌شخه‌ڵی مۆم و
حه‌یاته‌که‌ی ئه‌و شاره‌م
دوژمنی کۆشك و ته‌لار و
گشت خاوه‌ن پاره‌م
هاوشانی برسی و ڕووت و ئاواره‌م
هه‌ر خۆم شایسته‌ی هه‌ڵگری ئه‌و باره‌م
به‌ڵام که‌چی به‌دیم نه‌کرد
له‌و سێ ڕه‌نگه
بێجگه له ته‌فره‌دان
له‌ناو ده‌می ئه‌و نه‌هه‌نگه
ئه‌وه‌ی سه‌رنجی منی ڕاکێشا زیاتر
ڕه‌نگێکی کزی خاکی جه‌رگ بڕ
ڕه‌نگی ته‌پو تۆزی
به‌ر قاپیی ماڵی هه‌ژار
ناوه ناوه شه‌ماڵ ئه‌یبرد
به‌ره‌و کۆشک و دیوه‌خانه‌ی
مه‌سئولی دز و نامه‌رد
به‌ڵێن ڕه‌واندوزی
[email protected] 2013-01-03
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست