سه‌یر و سه‌مه‌ره
Saturday, 26/06/2010, 12:00
خوێنه‌رێکی کوردستانپۆست
ڕۆژنامەی ئاوێنە:لەم ڕۆژانە له‌نه‌خۆشخانه‌ی منداڵانی سلێمانی مارمێلكه‌یــــه‌كی تۆپیو له‌قاپی شله‌ی یه‌كێك له نـــه‌خۆشه‌كاندا ده‌دۆزرێته‌وه و به‌شێوه‌یه‌ك کوڵابوو هه‌ر به لێو ئه‌خورا. به‌ڕێوه‌بـــه‌ری فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی سلێمانیش ده‌ڵێت له‌سه‌رئه‌وه 500 هه‌زار دینار غه‌رامـــــه‌ی ئه‌و كۆمپانیایه‌مان كردووه كه خواردنه‌كه دروستده‌كات.* خوێنه‌رێکی کوردستانپۆست:
قەیدی چییه. خوا بەوە ڕه‌حمی کردووە، که سەگی تۆپیو، یان ئەژدیهای تێدا نەبووە. ببه‌س نییه جەنابی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی، که مەرحەبایی هەیە لەگەڵ خاوەنی ئەو کۆمپانیایە، ئەگینا گرێبەستەکەیان لەگەڵدا هەڵدەوەشاندەوە، بۆیه ته‌نها دە ملیۆن دینارییان غرامە کرد.
********************
* نەخۆشێك:لە خەستەخانەی جامیعەکە دکتۆرێك پێی وتم تازە ئەو (قاچ)ه‌ی تۆ فت . دوای ئەوەی خەم دایگرتم لەخەفەتان خەریک بوو دڵم بوەستێ، یەکێکی تر نازانم دکتۆر بوو یان نا . دڵخۆشی دامەوە و وتی فشەیە من شوێنێك ئەزانم بە 6 ملوێن دینار وات لێئەکەنەوە هەست نەکەی کە قاچت کێشەی هەیە.* خوێنه‌رێکی کوردستانپۆست:کاکی نەخۆش تۆ واز لەوە بێنە، کە بەو قسەیە ویستویانە تووشی نەخۆشی نەفسیت بکەن، بەڵام شەش ملیۆن وەڵڵا هەر هیچ نییە، دڵ لە دڵ نەدەیت براگیان حکومەت بۆت ئەدات، ئەی تۆ هاوڵاتی ئەم کوردستانە نیت.؟ حکومەت حکومەتی هەمومانە.
******************
* سەرکرتاریەتی جەلال تاڵەبانی:ماوه‌یه‌كه لێره‌و له‌وێ‌و له‌هه‌ندێك رۆژنامه و سایتدا و به‌مه‌رام و به مه‌به‌ستی تایبه‌ت هه‌وڵ ده‌درێت، ناوی ده‌زگای سه‌رده‌م و سه‌رۆكه‌كه‌ی كه گەندەڵێکی گه‌وره و ناوداری گه‌له‌كه‌مانه بزڕێنرێ. ئێمە ئەوە دەخەینە ڕوو ئه‌و یارمه‌تییه‌ی، كه له بودجه‌ی شه‌خسیی هه‌ڤاڵ مامه جه‌لاله‌و ، خۆی بەڕەنجی شانی خۆی پەیدای کردوە و به‌و ده‌زگایه ده‌درێت به مه‌به‌ستی هاندان و زیاتر راپه‌ڕاندنی كاره‌كانیان، هیچ نییه تەنها یارمەتیەکی زۆر بچوکە* خوێنه‌رێکی کوردستانپۆست:دیارە ئەو یارمەتیە بە دینار نییە، ئەگینا ئەگەر بەدینار بوایە لە قەبارەی جەلالی تێپەڕاندبوو، ئەوە بە دۆلارە بۆیە وا مەلۆتکەیە و زۆر بچوکە.
**********************
* سەرۆکی هەرێم:لەکاتێکدا ئێمە ناتوانین ئاڵای کوردستان دابنێین و ئاڵای عێراقیش پەیوەندی بە وشیار زێباریەوە هەیە، نەك بە ئێمە. من لەتورکیا هەستم کرد کرانەوەیەکی فراوان هەیە بەڕووی کوردستان و کورددا، بەڵام بەداخەوە هاوئاهەنگ لەگەڵ سەفەرەکەی من گەریلاکانی پارتی کرێکاران هێرشی چەکداریان بۆ سەر تورکان ئەنجام دا* خوێنه‌رێکی کوردستانپۆست:جەناب وادیارە تۆ لە خۆشی سەفقە بازرگانییەکان خەواڵو بیت، پێدەچی ڤالیۆمت درابێتێ، دەنا هاو ئاهەنگیی لەگەڵ سەفەرەکەی تۆ و بگرە پێشتریش تورکیا‌و ئێران دەستیان دایە لەشکرکێشی و تۆپبارانکردنی سنورەکانی کوردستان.
****************************
* هاوڵاتیەك:لەم چەند شەوەی ڕابوردو گەنجێكیان هانی بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی کە بەمەبەستی کۆتایهێنان بە ژیانی خۆی تاپڕێکی نابوو بە کەللەکەی چەپی خۆیەوە. کاتێك دکتۆرەکان جیهازێكیان پەستایە سەر پەنجەی قاچەکانی بە مەبەستی فەحسکردنی.جیهازەکە ئیشی نەدەکرد بۆیە یەك دوانێکیان دەستیان کردە به کوتان و پێدادانی جیهازەکە. لەخەفەتی ئەو گەنجە خەرێك بو شێت ببم* خوێنه‌رێکی کوردستانپۆست:هیچ نییە و گوێ مەدەرێ، ئەوە لەو جیهازانەیە کە بە ناوی کەوالێتی بەرز و بە پارەیەکی کەم کڕدراوەوە و بە پارەیەکی زۆر ساخیان کردۆتەوە. یان لەو جیهازانەیە کە وەك کەرەکەی مەلای مەزبورە جار جار لە خۆوە مان دەگرێت تا پییایدا نەسرەوێنێ کار ناکات.
*************************
* کەمال کەرکوکی سەرۆکی پەڕلەمان:لەبەر ئەوەی لەشفرۆشی بونی نییە لە کوردستان، بۆیە بڕیارمان دا یاسای لەش فرۆشی ڕەتکەینەوە.* خوێنه‌رێکی کوردستانپۆست:ڕاستە ئەوەی، کە باس دەکرێ لەسەر بەرپرسان ئەوە لەش کڕین و ئیستغلالی ئافرەت نییە، چونکە زۆرکات ئەو کڕینە بەرامبەر بە پارە نییە زۆر جار بەرامبەر بە پلەو پۆست و دامەزراندن و پێدانی زەوی بووە، یان بە کڕینی مۆنیکا و پرادۆیەك بووە ئەو باندە لەشفرۆشیانەی کە ئێستا لە زیندانەکاندان هیچ نییە و ژمارەیەکی زۆر کەمن . کتێبی (ئۆقیانوسێك لە تاوان)ی بەڕێز خەندان حەمەجەزاش کە بەقەدەر کتێبی حەمەدۆکە وادیارە گوێز ئەبژێرێ.
*************************
* ژێر نوسێکی ئەمشەوی کەناڵی K N N:لە بۆسەیەکی گەریلاکانی پارتی کرێکاراندا (دوو سەربازێکی تورکیا کوژران.) * خوێنه‌رێکی کوردستانپۆست: چی چی؟ سەرە ڕای ئەوەی پێشکەشکارە کچەکانی کەناڵەکەتان لە خوێندنەوەدا هەڵە لەسەر هەڵە دەکەن .ئەی ئەمە چ جۆرە زمانێکە (دوو سەربازێكی تورکیا کوژران) مانای چی.؟ بەژمارە ئەکاتە چەند؟
**************************
* بەر پرسێکی پێشمەرگە. بۆ کورد ی‌و: لە ناوچە دابڕاوەکان سوپای عیراق وەك تۆپ یاری بە لیوای 3 ی هێزەکانی پێشمەرگە ئەکات.* خوێنه‌رێکی کوردستانپۆست: یاریپێکردن قەیناکا هەر گۆڵمان لێنەکەن باشە . خۆ تۆپەکانی ئێران و تورکیا ئەڵێی بیلدۆزەرو شۆفلن هەمو خەڵکی ئەو گوندانەی لەسەر ماڵ و موڵکی خۆیان ڕاماڵی و شه‌هید و برینداریشیان دا. ئەرێ بەڕاست کاکی بەرپرس سوپاسالاری عیراق چ کاره‌یه ؟ ئەی دوو مودەڕیبە سەر زلەکە ی کورد خەریکی چین ..؟
************************
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست