راگەیەندراوی رۆژنامەوانی كۆمپانیای نالیا دوا یاساییەكانی لەسەر رۆژنامەى ئاوێنە دەكێشێتەوە
Wednesday, 02/03/2011, 12:00
بەڕێوەبەری كۆمپانیای نالیا رایگەیاند سەرجەم ئەو داوا یاساییانە دەكێشێتەوە كە لەسەر رۆژنامەى ئاوێنە تۆماریان كردبوو سەنتەری میترۆیش پێشوازی لەبڕیارەكە دەكات.
شاسوار عبدالواحید بەرێوەبەری كۆمپانیای نالیا وتی"بڕیارمان دا سەرجەم ئەو داوا یاساییانە بكێشینەوە كە لەسەر رۆژنامەى ئاوێنە تۆمارمانكردبوو، دەمانەوێت لاپەڕەیەكی تازە لەگەڵ كەناڵەكانی راگەیاند هەڵدەینەوە."
جەختیشیكردەوە "لەم دۆخە ناسكەدا نامانەوێت رۆژنامەو رۆژنامەنوسان سەرقاڵبكەین بەكاری لاوەكیو لەسبەینێوە رێوشوێنە یاساییەكان دەست پێدەكەین بۆ ئەم بریارەمان."
شاسوار وتیشى "ئێستا هەست بەو فشارە دەكەین كەلەسەر ڕۆژنامەنوسان هەیەو ئێمەش نامانەوێت ببینە بەشێك لەو فشارە."
لەلایەكى ترەوە سەنتەری میترۆ بۆ داكۆكیكردن لەرۆژنامەنوسان پێشوازیكرد لەبڕیارەكەی كۆمپانیای نالیا و بە هەنگاوێكی باشی وەسفكرد.
رەحمان غەریب رێكخەری سەنتەری میترۆ وتی"ئەم بریارەى كۆمپانیاى نالیا هەنگاوێكی باشە و هیوادارم لایەن و شوێنەكانى تریش چاو لەم بریارە بكەن."
Awat Ali - Journalist
Mobile: +964(0)7701180551
www.facebook.com/awatali
E-mail:
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست