کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


دارخۆرما له‌چیای قه‌ندیل ده‌روێت؟

Sunday, 24/05/2009, 12:00

1897 بینراوە


ناونیشانی بابه‌ته‌که‌م به‌پرسیارێکی نه‌گونجاو خۆی نیشان ده‌دات هه‌ڵبه‌ته‌ راسته‌ دارخوورما له‌ده‌شت وبیابانی گه‌رم و قه‌ندیلی سه‌رکه‌ش و سه‌رسپی وته‌نیو به به‌فرعاردوئاسمان لێك دوورن به‌ڵام پاش خووێندنه‌وه‌ی بابه‌ته‌که‌م هه‌ڵبه ته‌ ئێوه‌ش هه‌مان پرسیارله‌ خۆتان ده‌که‌نه‌وه‌‌ ئه‌وه‌ی لای گشت که‌سێکمان روونو ئاشکرایه‌ که‌ کوردستانی باشوور له‌ به‌رده‌م تاقیکردنه‌وه‌ێێکی ترسناك دایه‌ ناومان ناوه‌ هه‌ڵبژاردن وه‌ زۆرینه‌ خه‌ڵك به‌که‌م یان زۆر ئه‌زانن هه‌ڵبژاردن چۆنه‌و بۆ چ مه‌به‌ستێك ئه‌نجام ده‌درێت وه‌ ئه‌و ڕێکخراوانه‌ی کێبرکی هه‌ڵبژاردن ده‌که‌ن ئه‌بێ بروای ته‌واویان به‌هه‌ڵبژاردن وئه‌نجامه‌کانی هه‌بێت وئه‌مه‌ش زۆر دوره‌و بگره‌ به‌کارێکی مه‌حاڵه‌ چونکی ئه‌م دوو حزبه‌ وا به‌ئاسانی ده‌ست به‌رداری ده‌سته‌ڵات نابن وهه‌رچی بۆیان بکرێت وهه‌رڕێگاێێك نزیکیان کاته‌وه‌ بۆ سه‌رکه‌وتنیان ئه‌یگرنه‌به‌ر شه‌رعی بێت یان ناشه‌رعی ئه‌وه‌ی به‌لای ئه‌وان گرنگه‌ ئمرۆ مانه‌وه‌یان له‌ناو ئه‌م سه‌وزایه‌و به‌ ئاره‌زووی خۆیان تیای به‌ڵه‌وه‌رن و که‌سیش بۆنه‌بێ له‌م خه‌وه‌ خۆشه‌یان به‌ئاگایان بێنێت ئه‌گینا خائینه‌ خۆفرۆشه‌ جاش قه‌له‌مه‌ ویان سه‌گه‌ وبه‌مانگه‌ شه‌و ئه‌وه‌ری وزۆرها ناوو ناتوره‌ی دی گریمان ئه‌م هه‌موو لێدواوانه‌ بۆ چه‌واشه‌کردنی خه‌ڵکه‌ وئه‌چێته‌ خانه‌ی ریکلامکردن باشه‌ خۆ ئه‌مه‌ی سه‌رۆك فه‌رمووی نایه‌لین ئنقلابچی وابائاسانی بێنه‌ شوێنمان ئێره‌مان به‌ خووووێن گرتوه‌وبه‌خووێن به‌ریئه‌ده‌ین به‌ رای ئێوه‌ ئه‌مه‌ش ئه‌چێته‌ خانه‌ی ریکلامه‌وه‌ وه‌ك هه‌ره‌شه‌کانی بۆ تورکیا و ونبونی له‌ کاتی پێویست هه‌ڵبه‌ته‌ نه‌خێر چونکه‌ ئه‌م هه‌ره‌شه‌یه‌ له‌ دوژمنانی کورد نه‌کراوه‌ وله‌ که‌سانێك کراوه‌ سه‌رۆك خۆی به‌ به‌هێزتر ئه‌بینی وترسێك ودڵه‌راوکێێك به‌ئاخنیته‌ هه‌ناویان و پاشه‌کشێیان پێبکات و نه‌خشه‌کانیان ئالۆزکات به‌ڵام خه‌ڵکانی خاوه‌ن بیرو راوخاوه‌ن ئه‌زموون هه‌ڵبه‌ته‌ گاڵته‌ یان د ێت به‌هه‌ره‌شه‌ و هه‌نگاوه‌کانیان تیژتر ده‌که‌ن بۆ بردنه‌ پێش په‌یامه‌که‌یان واته‌ به‌پێی ئه‌وه‌ی وتراوه‌و ئه‌وترێ و ئێستا ئه‌م دوو بنه‌ ماڵه‌ په‌یره‌وی ده‌که‌ن وبه‌ئاره‌زووی خۆیان سه‌روه‌ت و سامانی ملله‌ت بێ نه‌خشه‌ کێشان به‌راست و چه‌پ دابه‌شی ده‌که‌ن ئیتر ئه‌م حه‌قه‌مان پێ به‌به‌خشن و بڵێین که‌ی دارخوورما له‌ سه‌ر چیایی قه‌ندیل روا ئه‌وکاته‌ ئه‌م دوو بنه‌ ماڵه‌ ئاماده‌ن بڕوا به‌ هه‌ڵبژاردنێکی ئازاد بکه‌ن





چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)